بەکارهێنانی Dual Play
وێنە جووت پەخشکردن کاتێک کە بە کۆنسۆلێک وەک PlayStation، XBox، یان Wii یاریەکی جەنگی 1:1 دەکەیت و شاشەکە کراوە بە دوو لەت، هەردوو یاریکەر دەتوانن بە شێوەی تەواوپەڕ واتە لەسەر شاشەی تەواو یاری بکەن.
ئەگەر مۆدێلی تەلەفزیۆنەکەی تۆ چاویلکەی Dual Play لەگەڵیدا نیە، تکایە بەجیا بیکڕە.
ئەگەر مۆدێلی تەلەفزیۆنەکەی تۆ چاویلکەی Dual Play لەگەڵیدا نیە، تکایە بەجیا بیکڕە.
- کۆنسۆلی یاریەکەت بدە لە تەلەفزیۆنەکەت.
- چاویلکەی جووتپەخش لە چاو بکە بۆ ئەوەی چێژ ببەی لە یاریەکەت.
کاتێک تەلەفزیۆنەکەت لەسەر شێوازی Dual Play دانراوە، دەتوانیت بە هەڵبژاردنی کوژاندنەوە لە
وێنە جووت پەخشکردن دا بچیتە دەرەوە لەم شێوازە.
وێنە جووت پەخشکردن دا بچیتە دەرەوە لەم شێوازە. بۆ ئەوەی بتوانی بە شێوازی جووتپەخش کایە بکەی پێویستە گەمەکەت پشتیوانی بکات لە شێوازی شاشەی لەتکراو.
ئەگەر تەنانەت دوای لەچاوکردنی چاویلکەی جووتپەخش شاشەکە بە ئەندازەی پێویست ڕوون نەبێت، یاریکەران دەتوانن چاویلکەکانیان لەگەڵ یەکتری بگۆڕنەوە. بەپێی جۆری کارکردنی جووتپەخش پێویستە چاویلکەی گونجاو هەڵبژێری.
لەوانەیە لە کاتی گەمەکردن دا وادیار بێت کە هەندێ لە وێنەکان کەوتوون بە سەر یەکتر دا. چاک وایە لە کاتی گەمەکردن ڕوو بکەی لە ناوەڕاستی شاشەکە.
ئەگەر وردبینی کۆنسۆلی گەمەکەت لە خوارەوە بێت، لەوانەیە لە شێوازی جووتپەخش دا کوالیتی وێنە باش نەبێت.
لە شێوازی جووتپەخش دا وێنەی سەر شاشە تەنیا بە شێوەی 2لا دەبێت.
ئاگاداری لەبارەی کاتی بەکارهێنانی چاویلکەی جووتپەخش
تکایە ئەوە بزانە کە چاویلکەی جووتپەخش جیاوازە لە چاویلکەی 3لای ئاسایی. لەسەر چاویلکەی جووتپەخش نووسراوە "Dual Play".
چاویلکەی جووتپەخش بە جێگەی چاویلکەی ئاسایی، هەتاویی یان چاوپارێز بە کار مەهێنە. ئەگەر وەها بکەی، لەوانەیە زیان بگەیەنێت بە چاوت.
چاویلکەی جووتپەخش لە شوێنی زۆر گەرم یان زۆر سارد دامەنێ. ئەگەر وەها بکەی، لەوانەیە چاویلکەکەت تێک بچێت. چاویلکەی تێکچوو بە کار مەهێنە.
چاویلکەی جووتپەخش بەرمەدەوە و مەهێلە بکەوێت لە هیچ شتێکی دیکە. ئەمە لەوانەیە زیانی پێ بگەیەنێت.
لێنزەکانی چاویلکەی جووتپەخش (فیلمی جەمسەرساز) بەئاسانی خەتی تێدەکەوێت. تەنیا بە پەڕۆی نەرم و خاوێن تەمیسی بکە. تۆز و گەردی سەر پەڕۆی تەمیسکردن دەتوانێ خەت بخاتە سەر چاویلکەکەت.