بەکارهێنانی Magic Sound Tuning
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ Magic Sound Tuning
بە یارمەتیی ئامرازی Magic Sound Tuning دەتوانیت لە مایکرۆفۆنی ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک کەڵک وەربگریت بۆ پشکنین و ناسینی ئەو شوێنە کە تەلەفزیۆنەکەی تێدا دانراوە، بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە باشترین شێوە بۆ شوێنی دەوروبەرت میزان بکەیت.
دوای ئەوەی کە پشکنین و ناسینی سەرەتایی تەواو بوو، دەتوانیت شێوازی دەنگی دڵخوازت هەڵبژێریت.
کوژاندنەوە
ئەم بژاردەیە بەکارهێنانی دەنگی گۆڕدراو بە Magic Sound Tuning ناچالاک دەکات.
ئەگەر ئەم بژاردەیە هەڵبژێریت دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە شێوەی ئاسایی خۆی پەخش دەکرێتەوە بێ ئەوەی گۆڕانکاریەکی تێدا بکرێت.
ستاندارد
ئەگەر ئەم بژاردەیە هەڵبژێریت، دەنگی گۆڕدراو بە Magic Sound Tuning بە شێوازی ستاندارد پەخش دەکرێتەوە.
لەم شێوازە دا دەنگێکی بێگەرد و سروشتی پەخش دەکرێتەوە.
دۆخی باس
ئەگەر ئەم بژاردەیە هەڵبژێریت، دەنگی گۆڕدراو بە Magic Sound Tuning لەگەڵ جۆرێک تەئکید لەسەر دەنگی باس پەخش دەکرێتەوە.
دۆخی ترێبڵ
ئەگەر ئەم بژاردەیە هەڵبژێریت، دەنگی گۆڕدراو بە Magic Sound Tuning لەگەڵ جۆرێک تەئکید لەسەر دەنگی زیر پەخش دەکرێتەوە.
دەستپێکردنی سازکردنی دەنگی نوێ
بۆ ئەوەی دەنگ بە باشترین شێوە پەخش بکرێتەوە، دەتوانین کاری پشکنین و ناسین ئەنجام بدەیت لەسەر ئەو شوێنەی کە تەلەفزیۆنەکەی تێدا دانراوە.
ئەگەر ئاستی نۆیز زیاتر لە ئاستی نۆیزی پەرتووکخانە (زیاتر لە 30 ~ 40 dBA) بێت، ئێمە پێشنیار دەکەین کە لەنێوان مەودای 3 میتر دا دایبنن.
ئەم فرمانە ڕەنگە باش کار نەکات ئەگەر: