بەکاربردنی دەنگ لە لەمیانەی بڵندگۆیە ناوخۆییەکانی تەلەڤزیۆنەوە
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن
دەنگ لە رێگای بڵند گۆیە ناوەکیەکانی تەلەڤیزیۆنەوە بەکاردێت .
بەکاربردنی دەنگ لەمیانەی ئامێرێکی دەنگی دەرەکی کە وابەستەی پۆرتی ئۆپتیکاڵی دیجیتاڵ یاخود پۆرتی HDMI (ARC)‎
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە دەنگیی دەرچوو (Optical/HDMI ARC)
دەنگی تەلەڤیزیۆن لە رێگای ئامێرێکی دەنگداری دەرەکی کە خراوە لە پۆرتی تیشکداری دیجیتاڵ یان پۆرتی HDMI (ARC)‎ بەکاردێت . SIMPLINK بۆ وەشانی دەنگ لە رێگای HDMI (ARC)‎ چالاک بکەن.
ئەگەر کاتێ کە SIMPLINK چالاکە کوژاندنەوە هەڵبژێرن، رێکخستنەکانی دەرکەوتی دەنگ دەگەڕێتەوە بۆ رێکخستنەکانی حاڵەتی گریمانە تاوەکوو بەرگیری بکات لە راوەستان لە دەرکەوتی دەنگ دا.
پێکهاتەی رێکخستنەکانی دەرکەوتی دەنگی دیجیتاڵ
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە دەنگیی دەرچوو (Optical/HDMI ARC) دەرچووی دەنگی دیجیتاڵ
دەتوانن رێکخستنەکانی دەرچووی دەنگی دیجیتاڵ پێکهاتەبەندی بکەن.
ئەم ڕێککردنانە تەنها کاتێک بەردەستن کە دەنگیی دەرچوو (Optical/HDMI ARC) / بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (Optical) هەڵبژێررابێت.
تێچووی دەرکەوتی دەنگی دیجیتاڵ
خودکار MPEG PCM
Dolby Digital Dolby Digital
Dolby Digital Plus Dolby Digital
HE-AAC Dolby Digital
DTS DTS / PCM
DTS Express PCM
DTS-HD MA PCM / DTS
PCM هەموو PCM
پەیوەستکردن و بەکارهێنانی ئامێرێکی دەنگی کە لە LG Sound Sync(Optical)‎ پاڵپشتی دەکات (دڵبخواز)
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە LG Sound Sync(Optical)‎
دەتوانیت ئامێرێکی دەنگی کە پاڵپشتی دەکات لە LG Sound Sync(Optical)‎ پەیوەست بکەیت بە پۆرتی ئۆپتیکاڵ دیجیتاڵی بڵاوکردنەوەی دەنگ بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە کوالیتیەکی باشتر و ئاسانیەکی زیاتر پەخش ببێتەوە.
تەنیا بۆ ئەو مۆدێلانە دەبێت کە پۆرتی ئۆپتیکاڵی دیجیتاڵیان هەیە.
دەتوانیت ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەت بە کار بهێنیت بۆ گۆڕینی ئاستی دەنگی ئامێری پەیوەستکراو.
پەیوەستکردن و بەکارهێنانی ئامێرێکی دەنگی بەشێوەی بێتەل
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە LG Sound Sync / Bluetooth
دەتوانیت ئامێری دەنگیی Bluetooth یان هێدفۆنی Bluetooth بەشێوەی بێتەل پەیوەست بکەیت بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە کوالیتیەکی باشتر و ئاسانیەکی زیاتر پەخش ببێتەوە.
ئەگەر لەم دواییانە ئامێرێکت پەیوەست کردووە کە میلی دەنگ پشتیوانی دەکات، ئامرازی LG Sound Sync خۆی‌بۆخۆی هەوڵ دەدات پەیوەست ببێت بە ئەو ئامێرە.
لە هەندێ ئامێر دا، کاتێک تەلەفزیۆنەکە هەڵدەکەیت ئەم ئامرازە خۆی‌بۆخۆی هەوڵ دەدات پەیوەست ببێت بە ئەو ئامێری کە لەم دواییانە پەیوەست کراوە بە تەلەفزیۆنەکە.
ئێمە پێشنیار دەکەین ئامێرێکی دەنگیی LG کە پشتیوانی دەکات لە LG Sound Sync پەیوەست بکەیت، لەڕێگەی شێوازی LG TV یان شێوازی LG Sound Syncی سەر ئامێرەکە.
ئەم بژاردە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
دوگمەی دیاریکردنی ئامێر فشار بدە با ئامێرە پەیوەستکراوەکان یان ئەو ئامێرانەی کە دەتوانیت پەیوەستیان بکەیت نیشان بدرێن و یەکێک لەوان پەیوەست بکەیت.
دەتوانیت ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەت بە کار بهێنیت بۆ گۆڕینی ئاستی دەنگی ئامێری پەیوەستکراو.
ئەگەر ئامێرەکە نەیتوانی پەیوەست ببێت، بزانە ئایا ئامێرەکە کارەبای پێ دەگات، هەروەها بزانە ئامێری دەنگی بەدروستی کار دەکات یان نە.
بەپێی جۆری ئامێری Bluetooth، ڕەنگە ئامێرەکە دروست پەیوەست نەبێت یان حاڵەتێکی نائاسایی ڕوو بدات بۆ نموونە دەنگ و ڕەنگ پێکەوە هەماهەنگ نەبن.
ئەگەر یەکێک لەم حاڵەتانەی خوارەوە ڕوو بدات ڕەنگە دەنگ پرتەپرت بکات یان کوالیتیی دەنگ کەم ببێتەوە:
  • ئەگەر ئامێری Bluetooth زۆر دوور بێت لە تەلەفزیۆنەکە؛
  • ئەگەر کۆسپێک لەنێوان ئامێری Bluetooth و تەلەفزیۆنەکە دا بێت؛ یان
  • ئەگەر ئامێرەکە هاوکات لەگەڵ دەزگایەکی ڕادیۆیی وەک فڕنی مایکرۆوەیڤ یان LANی بێتەل بە کار بهێنرێت.
بەکارهێنانی دەنگیی دەرچوو (هێڵی دەرچوو) / بیستۆکە تەلدارەکان
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە دەنگیی دەرچوو (هێڵی دەرچوو) / بیستۆکە تەلدارەکان
بۆ چاکترکردنی دەرکەوتی دەنگ بەپێی ئامێری لێخراو، بیستۆکە تەلدارەکان یان دەنگیی دەرچوو (هێڵی دەرچوو) هەڵبژێرن.
رەنگە هەندێ لە مۆدێلەکان تەنیا لە کردەی بیستۆکە تەلدارەکان پشتیوانی بکەن.
ئەگەر لەمیانەی کارکردنی تەلەڤزیۆنەوە بیستۆکەی تەلدارت بەکارهێنا، ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەیناسێتەوەو لەڕێگەیەوە دەنگ بڵاودەکاتەوە.
ئەم کارە تەنیا لە هەندێ لە مۆدێلەکاندا هەیە.
وەشانی هاوکاتی دەنگ لە بەرزوێژە ناوەکیەکانی تەلەڤیزیۆن و ئامێری دەنگداری دەرەکی
دەنگ دەکرێ لە چەندین ئامێرەوە بە شێوەی هاوکات وەشان بکرێت.
بەکارهێنانی بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + بیستۆکە تەلدارەکان
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + بیستۆکە تەلدارەکان
دەنگ بە شێوەی هاوکات لە بەرزوێژە ناوەکیەکانی تەلەڤیزیۆن و بیستۆکە تەلدارەکان بەکاردێت .
ئەگەر لەمیانەی کارکردنی تەلەڤزیۆنەوە بیستۆکەی تەلدارت بەکارهێنا، ئەوا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەیناسێتەوەو لەڕێگەیەوە دەنگ بڵاودەکاتەوە.
ئەم کارە تەنیا لە هەندێ لە مۆدێلەکاندا هەیە.
بەکارهێنانی بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (Optical)
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (Optical)
دەنگ بە شێوەی هاوکات لە بڵندگۆیە ناوەکی تەلەڤیزیۆن و ئامێری دەنگدار کە خراوە لە پۆرتی دەرکەوتی دەنگی تیشکداری دیجیتاڵ بڵاو دەبێتەوە.