سەیرکردنی وێنە و ڤیدیۆ
دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ سەیری وێنە و ڤیدیۆ بکەیت.
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی HOMEماڵەوە فشار بدە.
  2. ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ بکەوە.
  3. ئامێری خزنکردنی مەبەست هەڵبژێرە.
  4. وێنە و ڤیدیۆی مەبەست هەڵبژێرە و سەیریان بکە.

Photo and Videosوێنە و ڤیدیۆ

  1. Filterفیلتەر: جۆری ناوەرۆک و شێوازی سەیرکردنی مەبەستت هەڵبژێرە.
  2. Deleteسڕینەوە: ناوەرۆکی مەبەست هەڵبژێرە و بیسڕەوە.
    (ناتوانیت ئەو فایلانەی کە لە ئامێری دیکەوە هاوبەش کڕاون بسڕیتەوە.)
  3. Selectهەڵبژاردن: ئەو ناوەرۆکەی کە دەتەوێت پەخشی بکەیت هەڵبژێرە. تەنها دەتوانیت ئەو جۆرە لە ناوەرۆک هەڵبژێریت کە یەکەم جار هەڵتبژاردووە.
  4. Copyکۆپیکردن: ناوەرۆکی مەبەستت هەڵبژێرە و کۆپی بکە یان بیگوازەوە بۆ نێۆ ئامێرێکی خزنکردنی USB.
    (ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.)
  5. Searchگەڕان: ئامرازی گەڕان بکەوە.
ئەگەر کۆی ژمارەی ناوەرۆکەکان زیاتر لە 40,000 بێت، ڕەنگە هەندێ ناوەرۆک نیشان نەدرێن.
پەخشکەری وێنە
هەڵبژاردنی وێنە لە ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ دا دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەخشکەری وێنە بکرێتەوە. دەتوانیت وێنە پاشەکەوتکراوەکانت ببینیت.

Photo playerپەخشکەری وێنە

  1. دەگەڕێتەوە بۆ لیستی هەموو ناوەرۆکەکان.
  2. دەتوانیت بە Pocket Photo وێنەکانت چاپ بکەیت.
    ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
  3. دەتوانیت بە کردنەوەی پەخشکەری مووزیک لە پشت‌زەمینە دا مووزیک پەخش بکەیت.
  4. دەتوانیت وێنەکان گەورە و بچووک بکەیتەوە.
  5. نمایشی سلاید دەست پێ دەکات.
  6. وێنە دەسووڕێنێت.
  7. دەتوانیت سایزی وێنەیەک دیاری بکەیت یان خێرایی و ئیفێکتی نمایشێکی سلاید بگۆڕیت.
فایلی وێنەی پشتیوانیکراو: 2D
Supported Photo Files: 2D
جۆری فايل فۆرمەت وردبینی
.jpeg, .jpg, .jpe JPEG کەمترین: 64 x 64
زۆرترین
جۆری ئاسایی: 15360 (W) x 8640 (H)
جۆری پێشکەوتوو: 1920 (W) x 1440 (H)
.png PNG کەمترین: 64 x 64
زۆرترین: 5760 (W) x 5760 (H)
.bmp BMP کەمترین: 64 x 64
زۆرترین: 1920 (W) x 1080 (H)
فایلی وێنەی پشتیوانیکراو: 3D
Supported Photo Files: 3D
جۆری فايل فۆرمەت وردبینی
.jps JPS کەمترین: 64 x 64
زۆرترین: جۆری ئاسایی: 15360 (W) x 8640 (H)
.mpo MPO کەمترین: 64 x 64
زۆرترین: جۆری ئاسایی: 15360 (W) x 8640 (H)
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
ئەگەر وێنەی 3D بە شێوازی نمایشی سلاید پەخش بکەیت، ئیفێکتی نمایشی سلاید بە کار ناهێنرێت.
(ئەمە تەنها ئەو مۆدێلانە دەگرێتەوە کە ئامرازێکی 3Dیان هەیە.)
پەخشکەری ڤیدیۆ
هەڵبژاردنی ڤیدیۆ لە ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ دا دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەخشکەری ڤیدیۆ بکرێتەوە. دەتوانیت ڤیدیۆ پاشەکەوتکراوەکانت ببینیت.

Video playerپەخشکەری ڤیدیۆ

  1. دەگەڕێتەوە بۆ لیستی هەموو ناوەرۆکەکان.
  2. لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ دا دەتوانیت بە نیشاندانی لیستی پەخش ناوەرۆکی دیکە هەڵبژێریت.
  3. دەتوانیت فرمان و ئامرازە بنەڕەتیەکانی پەخشکردنەوەی ڤیدیۆ کۆنترۆڵ بکەیت.
  4. دەتوانیت بژاردەی زیاتر ڕێک بکەیت.

Video player more optionsبژاردەکانی تری پەخشکەری ڤیدیۆ

  1. دەتوانیت ڕێککردنەکانی ژێرنووس بگۆڕیت.
  2. دەتوانیت تراکە دەنگیەکان ڕێک بخەیت.
  3. دەتوانیت «درێژەدان بە تماشاکردن» ڕێک بکەیت بۆ ئەوەی لەو شوێنەوە کە دوایین جار بینیوتە درێژە بدەیت بە سەیرکردنی ڤیدیۆکە.
    کاتێک بە دەستپێکردنی خێرا+ تەلەفزیۆنەکە هەڵدەکەیت، ڕەنگە «درێژەدان بە تماشاکردن» ئازا کار نەکات.
  4. دەتوانیت پەخشکردنەوەی بەردەوام چالاک بکەیت.
    ئەگەر شێوازی پەخشکردنەوەی بەردەوام چالاک بکەیت، دوای ئەوەی کە پەخشی ڤیدیۆیەک تەواو دەبێت ڤیدیۆی دوای ئەو ئۆتۆماتیک پەخش دەکرێتەوە.
  5. دەگەڕێتەوە بۆ شاشەی ئامرازە بنەڕەتیەکان.
فایلی ڤیدیۆی پشتیوانیکراو
زۆرترین ڕێژەی گواستنەوەی دەیتا:
ژێرنووسی پشتیوانیکراوی دەرەکی:
*.smi, *.srt, *.sub (MicroDVD, SubViewer 1.0/2.0), *.ass, *.ssa, *.txt (TMPlayer),
*.psb (PowerDivX), *.dcs (DLP Cinema)
فۆرماتی ژێرنووسی ناوەکی:
Matroska (*.mkv) : Sub Station Alpha (SSA), Advanced Sub Station Alpha (ASS), SRT
MP4 (*.mp4) : Timed Text
کۆدێکی پشتیوانیکراوی ڤیدیۆ
پاشگر، کۆدخوێن
پاشگر کۆدێکەکان
.asf
.wmv
ڤیدیۆ پڕۆفایلی VC-1 Advanced (بێجگە لە WMVA)، پرۆفایلی Simple و Mainی VC-1
ده‌نگ WMA Standard (بێجگە لە WMA v1/ WMA Speech)
.avi ڤیدیۆ Xvid (بێجگە لە 3warp-point GMC), H.264/AVC, Motion Jpeg, MPEG-4
ده‌نگ MPEG-1 Layer I, II, MPEG-1 Layer III (MP3), Dolby Digital, LPCM, ADPCM, DTS
.mp4
.m4v
.mov
ڤیدیۆ H.264/AVC, MPEG-4, HEVC
ده‌نگ Dolby Digital, Dolby Digital Plus, AAC, MPEG-1 Layer III (MP3)
.3gp
.3g2
ڤیدیۆ H.264/AVC, MPEG-4
ده‌نگ AAC, AMR-NB, AMR-WB
.mkv ڤیدیۆ MPEG-2, MPEG-4, H.264/AVC, VP8, VP9, HEVC
ده‌نگ Dolby Digital, Dolby Digital Plus, AAC, PCM, DTS, MPEG-1 Layer I, II, MPEG-1 Layer III (MP3)
.ts
.trp
.tp
.mts
ڤیدیۆ H.264/AVC, MPEG-2, HEVC
ده‌نگ MPEG-1 Layer I, II, MPEG-1 Layer III (MP3), Dolby Digital, Dolby Digital Plus, AAC, PCM
.mpg
.mpeg
.dat
ڤیدیۆ MPEG-1, MPEG-2
ده‌نگ MPEG-1 Layer I, II, MPEG-1 Layer III (MP3)
.vob ڤیدیۆ MPEG-1, MPEG-2
ده‌نگ Dolby Digital, MPEG-1 Layer I, II, DVD-LPCM
.rm
.rmvb
ڤیدیۆ RV30, RV40
ده‌نگ Realaudio6 (cook), AAC LC, HE-AAC
.rm, .rmvb: تەنها لە هەندێ وڵات هەیە.
هۆشداریەکان لەبارەی پەخشکردنەوەی ڤیدیۆ
هەندێ لەو ژێرنووسانە کە بەکارهێنەر دروستی کردوون ڕەنگە باش نیشان نەدرێن.
پێویستە فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس هەردوو لە نێو یەک فۆڵدەر دا بن. بۆ ئەوەی ژێرنووس باش نیشان بدرێت، دڵنیا ببە کە فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس هاوناو بن.
بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆنەکەت و ئەوەی کە بەرهەمی کام کۆمپانیا بێت، ڕەنگە ژێرنووسی سەر ئامێری NAS (ئەمباری گرێدراو بە تۆڕ) پشتیوانی نەکرێت.
ئەو پەخشکراوانەی کەGlobal Motion Compensation (GMC) و Quarterpel Motion Estimation (Qpel)یان تێدا بێت پشتیوانی ناکرێن.
[تەنیا لە مۆدێلی ULTRA HD دا] ڤیدیۆی ULTRA HD: 3840 x 2160, 4096 x 2160
ئەو ئەندازانەی فایل کە دەکرێ پەخش بکرێنەوە بەپێی شێوازی کۆدکردن جیاوازن.
تەنها Window Media Audio V7 و سەرتر پشتیوانی دەکرێن.
پرۆفایلی AAC Main پشتیوانی ناکرێت.
ئەو فایلە ڤیدیۆییانە کە بە هەندێ کۆدکەری تایبەت دروست کراون ڕەنگە پەخش نەکرێنەوە.
ئەگەر فۆرمەتی فایلی ڤیدیۆ جیاواز بێت لە ئەو فۆرمەتانە کە دیاری کراون ڕەنگە پەخش نەکرێت.
ئەگەر فایلی ڤیدیۆ لەسەر جۆرێک لە ئامێری خزنکردنی USB دانرابێت لە پشتیوانی نەکات لە خێرایی زۆر، ڕەنگە باش پەخش نەکرێتەوە.
کۆدخوێنی DTS تەنها بۆ پەخشکردنەوەی فایلی ڤیدیۆ لە ڕێگەی USB و HDMI پشتیوانی دەکرێت.