"بەهاوبەشیدانانی نێوەڕۆک" لەگەڵ تەلەفۆنی وریا
بەهاوبەشیدانانی نێوەڕۆک ئەو هەلەتان بۆ دەڕەخسێنێت کە لە فیلمەکان، مۆسیقا و وێنە پاشەکەوتکراوەکان لە تەلەفۆنی وریای خۆتاندا کە خراوە لە رایەڵەیەک چێژ ببەن.
وەسڵبوون بە تەلەفۆنی هۆشمەند لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی HOMEماڵەوە فشار بدە.
  2. دەتوانن بەرنامەی گەیەنەری ئامێر جێبەجێ بکەن.
  3. تەلەفۆنی هۆشمەند هەڵبژێرن.
  4. فەرمانەکاریەکانی گەیەنەری ئامێر پێڕەو بکەن.

Device connectorوەسڵکەری ئامێر

    ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە سەرنجدان بە "بەهاوبەشیدانانی نێوەڕۆک" هەیە
    ئەگەر بژاردەی بەهاوبەشیدانانی نێوەڕۆک بە باشی کار ناکات، رێکخستنەکانی رایەڵە بپشکنن.
    رەنگە لە رایەڵەی بێتەلدا بە باشی کار نەکات. سفارشت دەکرێت کە بیخەن لە رایەڵەیەکی تەلینە.
    رەنگە گرێدراوی شوێنی رایەڵە بە باشی کار نەکات.
    ئەگەر چەندین تەلەڤیزیۆن خرابێتن لە یەک ئامێر، رەنگە گرێدراوی کاری سێرڤەر، نێوەڕۆکەکان بە باشی بڵاو نەبنەوە.
    لە رێگادۆزەرێکدا کە لە multi-cast پشتیوانی ناکات، رەنگە لە کردەی هاوبەشکردنی ناوەرۆک پشتیوانی نەکرێت. بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی زیاتر، سەردانی رێنوێنی بەکارهێنەر کە لەگەڵ رێگادۆزەر پێشکەش کراوە بکەن یان پەیوەندی بکەن بە بەرهەمهێنەرەوە.
    بۆ سەیرکردنی فیلمی 1080p لەلایەن کردەی هاوبەشکردنی ناوەرۆک، رێگادۆزەرێک بە فرێکانسی 5 گیگاهێرتز پێویستە. ئەگەر لە رێگادۆزەرێکی 2.4 گیگاهێرتز کەڵک وەرگیردرێت، رەنگە فیلم به‌ باشی نەوەشێندرێت.
    Captions تەنیا لە هەندێ ئامێری لێخراودا پاڵپشتی دەکرێن.
    ئەگەر فایلێکی ژێرنووس دواتر زێدە بکرێت، دۆسیەی (فۆلدەری) هاوبەش ناچالاک بکەن و دیسانەوە چالاکی بکەنەوە.
    فایلەکانی DRM لە ئامێری لێخراودا ناوەشێندرێن.
    تەنانەت فۆرماتی فایلی پشتیوانی کراو لەلایەن تەلەڤیزیۆنیشەوە رەنگە گرێدراوی شوێنی ئامێری لێخراو جیاواز بێت.
    ئەگەر چەندین فۆلدەر یان فایل لە فۆلدەرێکدا هەبێت، رەنگە بە باشی کار نەکات.
    رەنگە زانیارییەکانی فایلێ کە لە ئامێری لێخراودا هاتووەتە ناو بە باشی نیشان نەدرێت.
    لەسەر بنەمای نهێنی بەندکردن،لەوانەیە ناوەڕۆکی هەندێ گرتە لەڕێگەی دۆخی هاوبەشدا پەخش نەکرێن.