وەسڵکردنی USB
ئامێرێکی خزنکردنی USB (وەک ‌HDDی دەرەکی یا بیرگەی USB) وەسڵ بکە بە پۆرتی USBی تەلەفزیۆنەکەت بۆ ئەوەی بتوانی لەسەر تەلەفزیۆنەکەت تماشای ئەو فایلانە بکەیت کە لەنێو ئامێری USB دا خزنت کردوون.
هەندێ خال دەربارەی بەکارهێنانی ئامێری USB
هەر ئامێرێکی خزنکردنی USB کە بەرنامەیەکی سەرخودی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی هەیە یان درایڤی خۆی بە کار بهێنێت، ڕەنگە لەلایەن تەلەفزیۆنەکەوە نەناسرێت.
هەندێ ئامێری USB ڕەنگە پشتیوانی نەکرێن یان باش کار نەکەن.
ئەگەر کابلی درێژکردنەوەی USB بە کار بهێنیت، لەوانەیە تەلەفزیۆنەکەت ئامێری USB نەناسێت یان باش کار نەکات.
تکایە، تەنیا ئەو ئامێرانەی خزنکردنی USB بە کار بهێنە کە بە سیستمی فایلی FAT32 يان NTFSی سیستمی کارپێکردنی Windows فۆرمەت کراون.
چاک وایە جۆرێک لە هارد دیسکی USBی دەرەکی بە کار بهێنیت کە پلەی ڤۆڵتاژی 5V یان کەمتر بێت و پلەی تەوژمی 500mA یان کەمتر بێت.
چاک وایە جۆرێک لە ئامێر یان هارد دیسکی USB بە کار بهێنیت کە سەرچاوەی کارەبای هەبێت. (ئەگەر سەرچاوەی کارەبا ناتەواو بێت، لەوانەیە ئامێری خزنکردنی USB بەباشی نەناسرێت.)
چاک وایە جۆرێک لە بیرگەی USB بە کار بهێنیت کە 32GB يان کەمتر جێگەی هەبێت وە جۆرێک لە هارد دیسکی USB بە کار بهێنیت کە 2TB يان کەمتر بە کار جێگەی هەبێت.
ئەگەر هارد دیسکی USB ئامرازی "دەسگرتن بە وزەوە"ی هەیە و باش کار ناکات، هارد دیسکەکە بکوژێنەوە و هەڵی بکەوە. بۆ زانیاریی زیاتر نامیلکەی ڕێنمای خاوەنی هارد دیسکەکە بخوێنەوە.
ئەگەری ئەوە هەیە کە دەیتای سەر ئامێری USB زیان ببینێت، لەبەر ئەمە چاک وایە کە کۆپیەک لە فایلە گرنگەکان هەڵبگریت. بەکارهێنەری خۆی بەپرسیارە لە پاراستن و بەڕێوەبردنی دەیتای خۆی. بەرهەمهێنەر بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نیە.
لە تێچووەکان دا ئامێری USBی وەسڵکراو هەڵبژێرە و بۆ لێکردنەوەی ئامێری خزنکردنی USB دوگمەی جیاکردنەوە هەڵبژێرە.
ئەگەر بەبێ هەڵبژاردنی دوگمەی جیاکردنەوە ئامێری USB لە تەلەفزیۆنەکە بکەیتەوە، مومکینە تەلەفزیۆنەکە یان ئامێری خزنکردن تووشی گرفتێک ببێت.
دەتوانی لیستی تێچووەکان : HOMEماڵەوە Input buttonدوگمەی پێدان هەموو تێچووەکان.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی ڕێگەکانی دیکەی وەسڵکردن، بچۆ HOMEماڵەوە گەیەنەری ئامێر.
لە بەشیتێچووەکان ئامێریUSBی وەسڵکراوهەڵبژێرە و پاشان دوگمەیفۆرمات فشار بده بۆ ئەوەی ئامێری خزنکردنی USB فۆرمەت بکەیت.
دوای فۆرمەتکردن، هەموو دەیتای نێو ئامێری خزنکردنی USB دەسڕدرێنەوە و ئامێرەکە بە سیستمی فایلی NTFS یان FAT32 فۆرمەت دەکرێت.
کاتێک ئامێرێکی USB وەسڵ دەکەیت، دەکرێت فایل یان فۆڵدەرێکی هەڕەمەکی دروست بکرێت بۆ دابینکردنی خزمەتەکانی تەلەفزیۆنی هۆشمەند وەک پاشەکەوت کردن و هێنانەوەی وێنە بچووکەکان (وێنۆکەکان).