ڕێککردنی تۆڕ
ئەگەر ڕێککردنەکانی تۆڕ دیاری بکەیت، دەتوانیت خزمەتگەلی جۆربەجۆر وەک ناوەرۆک و بەرنامەی سەرهێڵ بە کار بهێنیت.
دیاریکردنی تۆڕی تەلدار
To connect wired networkبۆ پەیوەستبوون بە تۆڕی تەلدار
  1. بە کابلێکی LAN، پۆرتیLANی تەلەفزیۆنەکە و ڕووتەر پێکەوە گرێ بدە.
    بەرلەوە پێویستە ڕووتەر وەسڵ بکرێت بە ئینتەرنێتەوە.
  2. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی HOMEماڵەوە فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن هەڵبژێرە.
  3. ئەمە هەڵبژێرە: All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان تۆڕ گرێدانی تەلدار (ئیسەرنێت).
    ئەمە حاڵەتی وەسڵبوون بە تۆڕی بەتەل چالاک دەکات.
    بۆ بینینی وردەکاریەکان، بچۆ بەشی گەشتێک بەنێو رێکخستنەکان تۆڕ گرێدانی تەلدار (ئیسەرنێت) له رێنمای بەکارهێنەر.
ئەگەر ڕووتەر پشتیوانی بکات لە DHCP، کاتێک بە کابلی LAN تەلەفزیۆنەکە گرێ دەدەت بە تۆڕێکەوە، تەلەفزیۆنەکە خۆی بۆ خۆی پەیوەست دەبێت بەو تۆڕەوە.
ڕێککردنی 'تۆڕی بێتەل'
To connect wireless networkبۆ پەیوەستبوون بە تۆڕی بێتەل
  1. ئەو ڕووتەرە کە وەسڵ کراوە بە ئینتەرنێت هەڵ بکە.
  2. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی HOMEماڵەوە فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن هەڵبژێرە.
  3. ئەمە هەڵبژێرە: All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان تۆڕ گرێدانی Wi-Fi.
    ئەمە حاڵەتی وەسڵبوون بە تۆڕی بێتەل چالاک دەکات.
  4. دوای ئەوەی کە گەڕان بۆ تۆڕ تەواو بوو، لیستی ئەو تۆڕانەی کە دەتوانیت پێوەیان پەیوەست ببیت نیشان دەدرێت.
  5. تۆڕێک هەڵبژێرە بۆ پەیوەستکردن.
    ئەگەر ڕووتەری LANی بێتەلی تۆ بە نهێنوشە پارێزراوە، ئەوا نهێنوشەکەی پێ بدە.
    بۆ بینینی وردەکاریەکان، بچۆ بەشی گەشتێک بەنێو رێکخستنەکان تۆڕ گرێدانی Wi-Fi له رێنمای بەکارهێنەر.
هۆشدارەکان لەبارەی ڕێککردنی تۆڕ
کابلی ستانداردی LAN بەکار بهێنە (Cat5 يان سەرتر لەگەڵ پەیوەستکەری RJ45، پۆرتی 10 Base-T یان 100 Base TX LAN).
ڕەنگە بە ڕیسێت کردنی مۆدێم هەندێ کێشەی وەسڵبوون بە تۆڕەوە چارەسەر ببن. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، کارەبا بکوژێنەوە، کابلەکە دەربێنە و دووبارە لیبدەوە، و ئینجا کارەبا هەڵبکەوە.
LG Electronics بەرپرسیار نیە بەرامبەر بە گرفتەکانی وەسڵبوون بە ئینتەرنێت یان هەر گرفت، کێشە، خراپکارکردن یان هەڵەیەک کە بەهۆی وەسڵبوون بە ئینتەرنێت ڕوو دەدات.
ڕەنگە ڕێکبەندیەکانی تۆڕ یان دابینکەری خزمەتی ئینتەرنێت ببێتە هۆی ئەوەی کە وەسڵبوون بە ئینتەرنێت کێشەی هەبێت.
بۆ خزمەتی DSL، پێویستە مۆدێمێکی DSL بەکار بهێنی؛ و بۆ خزمەتی کابلی پێویستتە مۆدێمێکی کابلی بە کار بهێنی. چونکە رەنگە تەنیا ژمارەیەکی سنووردار لە جۆری وەسڵبوون بە ئینتەرنێت بۆ تۆ هەبێت، لەونەیە بەپێی گرێبەستی تۆ لەگەڵ دابینکەری خەزمەتی ئینتەرنێت، ڕێکبەندی تۆڕی تەلەفزیۆن بە کار نەهێنرێت. (ئەگەر گرێبەستی تۆ ڕێگەت پێ نەدات زۆرتر لە یەک ئامێر وەسڵ بکەی بە خەتی ئینتەرنێت، تەنها دەتوانیت ئەو کۆمپیۆترە بە کار بهێنیت کە پێشتر وەسڵ کراوە بە ئینتەرنێت.)
ئەو ئامێرانەی تر کە فرەکانسی 2.4 گیگاهێرتز بە کار دەهێنن (وەک تەلەفۆنی بێتەل، ئامێری Bluetooth، یان فڕنی مایکرۆوەیڤ) ڕەنگە لەگەڵ تۆڕی بێتەل تەداخول بکەن و کێشەی بۆ دروست بکەن. لە کاتی بەکارهێنانی فرەکانسی 5 گیگاهێرتزیش دا ڕەنگە تەداخول ڕوو بدات، بەڵام ئەمە کەمتر پێش دێت.
ئەگەر لە شوێنێک پەیوەندیی بێتەل هەبێت ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە تۆڕی بێتەل خاو کار بکات.
ئەگەر تۆ هەموو رایەڵەی خۆجێیی نێو خانووی خۆت نەکوژێنیتەوە، لەوانەیە باری ترافیکی زیادی بخاتە سەر هەندێ لە ئامێرەکان.
ئامێری خاڵی دەسپێگەیشتن دەبێ پاڵپشتی بکات لە پەیوەندیی بێتەل و بۆ ئەوەی پەیوەندیی AP (خاڵی دەسپێگەیشتن) دروست ببێت پێویستە ئامرازی پەیوەندیی بێتەل لەسەر ئامێرەکە دا چالاک بکرێت. بۆ زانیاری لەبارەی هەبوونی پەیوەندیی بێتەل لە خاڵی دەسپێگەیشتن دا لە دابینکەری خزمەتی ئینتەرنێت پرسیار بکە.
SSID و ڕێککردنەکان ئاسایشی AP بپشکنە. بۆ زانیاری لەبارەی ڕێککردنەکانی SSID و ئاسایشی AP نامیلکەی ڕێنما بخوێنەوە.
ڕێککردنی ئامێرەکانی تۆڕ (هاوبەشکەری خەتی بەتەل/بێتەل) بە شێوەی هەڵە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە تەلەفزیۆنەکە خاو کار بکات یان باش کار نەکات. بەپێی نامیلکەی ڕێنمایی و تۆڕی گونجاو، ئامێرەکان بە شێوەی دروست دامەزرێنە و تۆڕ ڕێک بکە.
بەپێی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری AP ڕەنگە شێوازی وەسڵکردن جیاواز بێت.
بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تایبەت بەم فرمانە، بەشی 'دۆزینەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان' لەنێو رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.