پرۆسەی ناو تۆمارکردن.
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
من لەسەر تەلەفزیۆن ناوم تۆمار کردووە. ئایا پێویستە دیسان لەسەر ماڵپەڕەکە (www.lgappstv.com) ناوم تۆمار بکەم؟
ئەگەر پێشتر لەسەر تەلەفزیۆنەکەت ناوت تۆمار کردووە، پێویست ناکات دووبارە لەسەر ماڵپەڕیش ناوت تۆمار بکەیت.
دوای ئەوەی لەسەر تەلەفزیۆن ناوت تۆمار کرد، دەتوانیت بە هەمان پێناس و نهێن‌وشە بچیتە ناو ئەم ماڵپەڕە و زانیارییەکانی تر داخل بکەیت بۆ ئەوەی پرۆسەی سەلماندنی خاوەنیەتی ئیمەیل تەواو بکەیت.
ئایا ئەندامانی خێزانێک دەتوانن لەسەر یەک تەلەفزیۆن چەند پێناسی جیا بە کار بهێنن؟
دەتوانیت بۆ هەر تەلەفزیۆنێک چەند پێناس تۆمار بکەیت.
من پێناسەکەم لە بیر نەماوە. دەبێ چ بکەم؟
دەتوانیت لە ڕێگەی ئیمەیلەوە تێپەڕوشەکەت بگۆڕیت، بۆ ئەم مەبەستە لەسەر شاشەی چوونەناوەوە بەشی نهێنوشەت لەبیرکردووە؟ هەڵبژێرە.
ئەگەر لەسەر کۆمپیۆتر ناوت تۆمار کردووە، دەتوانیت پێناسی خۆت لەسەر ماڵپەڕی (www.lgappstv.com) بدۆزیتەوە.
لە هەندێ وڵات ڕەنگە دەسگەیشتن بە ماڵپەڕی (www.lgappstv.com) سنووردار بێت.
لە بەشی HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە لە نێو تەلەفزیۆنەکە دا لەبارەی خزمەتی موشتەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تەلەفزیۆنەکە زانیاری دانراوە.