کارکردنی نائاسایی
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
ناتوانم هیچ بەرنامەیەک ببینم.
شوێن یان ئاڕاستەی ئانتێنەکە بگۆڕە.
بەرنامە دڵخوازەکانت لە نێو بەشی 'HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان 'کەناڵەکان' 'سازاندنی کەناڵ(سازکردن و رێکبەندکردنی کەناڵ)' یان 'بەڕێوەبەری کەناڵ' خزن بکە.
دوای هەڵکردن بۆ ماوەیەک شاشەکە نیشان نادرێت.
ئەمە لەبەر ئەنجامدانی پرۆسەیەکی لابردنی نۆیزە بۆ نەهێشتنی هەرجۆرە نۆیزێک کە ڕەنگە لە کاتی هەڵکردن دا دەربکەوێت. ئەمە بە واتای ئەوە نیە کە تەلەفزیۆنەکە کێشەی هەیە.
نیشاندەری مەجیک ڕیمۆت لەسەر شاشە دەرناکەوێت.
ڕەنگە مەجیک ڕیمۆت باتریی تەواو کردبێت.
باتریەکان بگۆڕە و دووبارە مەجیک ڕیمۆت تۆمار بکە، بەو شێوەی کە لە ڕێنماییەکانی نێو شێوازی بەکارهێنانی تەلەفزیۆن دوور کۆنترۆڵی جادووییی رێنمای بەکارهێنەر دا نیشان دراوە.
ئەمە تەنها بۆ ئەو مۆدێلانە دەبێت کە پشتیوانی دەکەن لە مەجیک ڕیمۆت.
لە بەشی HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە لە نێو تەلەفزیۆنەکە دا لەبارەی خزمەتی موشتەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تەلەفزیۆنەکە زانیاری دانراوە.