کێشە وەسڵکردنی کۆمپیۆتر
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
- دوای ئەوەی کە تەلەفزیۆنەکە وەسڵ دەکەم بە کۆمپیۆتر شاشەکە هەر بەتاڵە.
- بزانە ئایا کۆمپیۆترەکە باش وەسڵ کراوە بە تەلەفزیۆنەکە.
- بە کۆنترۆڵی لەدوور تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنەوە و دووبارە هەڵی بکە.
- لە حاڵێک دا کە تەلەفزیۆن هەڵکراوە کۆمپیۆترەکە لەنۆ (ڕیستارت) بکە.
- بزانە ئایا ڕێژەی ئێستای وردبینیی شاشە (ڕیزۆلووشن) پشتیوانی دەکات لە وەسڵکردنی کۆمپیۆتر.
- بۆ بەکارهێنانی جووت پیشاندەر، بزانە ئایا کۆمپیۆترەکەت یان نۆتبۆکەکەت پشتیوانی دەکات لە شیوازی جووت پیشاندەر.
- دووبارە کابلی HDMI وەسڵ بکە.
- کاتێ کە بە کابلی HDMI کۆمپیۆترەکە وەسڵ دەکەم بە تەلەفزیۆنەکە، هیچ دەنگ نایەت.
- پەیوەندی بکە بە بەرهەمهێنەری کارتی ڤیدیۆی خۆت بۆ ئەوەی شێوازی پەخشی دەنگ لە ڕێگەی HDMI بپشکنێت.
(ئەو دەستە لە کارتی ڤیدیۆ کە بۆ بەکارهێنان لەگەڵ فایلی فۆرمەتی DVI دروست کراون، پێویستە بە جیا و بە کابلێکی دەنگ وەسڵ بکرێن.)
- دوای وەسڵکردنی کۆمپیۆتر بە تەلەفزیۆنەکە، بەشێک لە شاشە دەقرتێت یان شاشە دەچێتە لایەک.
- وردبینی (ڕیزۆلووشن) لەسەر ڕێژەیەک دابنێ کە کۆمپیۆتر قەبووڵ بکات.
(دوای گۆڕینی وردبینی، کۆمپیۆترەکەت ڕیبووت بکە.)
لە بەشی
گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە لە نێو تەلەفزیۆنەکە دا لەبارەی خزمەتی موشتەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تەلەفزیۆنەکە زانیاری دانراوە.
گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە لە نێو تەلەفزیۆنەکە دا لەبارەی خزمەتی موشتەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تەلەفزیۆنەکە زانیاری دانراوە.