کێشەکانی شاشە
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
سەرەتا HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە تاقیکردنەوەی وێنە ئەنجام بدە بۆ ئەوەی بزانیت هیچ کێشە یان شتی نائاسایی لە تەلەفزیۆنەکە دا هەیە یان نە.
شاشە هاوپۆشی (overlap) دەکات یان لە هەموو کەناڵەکان دا یان لە کەناڵێک دا شاشە خەتی تێ دەکەوێت.
ئانتێنەکەت ڕوو بە وێستگەی پەخش بسووڕێنە یان بەپێی ڕێنمایەکانی نێو بەشی "چۆنیەتی وەسڵکردنی ئانتێن" بە شێوەی دروست ئانتێنەکە وەسڵ بکە.
دوای کوتوپڕ دەرکەوتنی خەتی ئەستوونی یان ئاسۆیی و حاڵەتی وەکوو تۆڕ لەسەر شاشە، شاشەکە دەلەرزێت.
هەندێ ئامێر وەکوو تەلەفۆنی بێتەل، وشکۆکەری موو، درێڵی کارەبایی و هتد بە کار مەهێنە. ئەم کێشە بە هۆی ئەو ئامێرە ئێلێکترۆنیکیانە دروست دەبێت کە فرەکانسیان لە سەرۆ یە وەکوو تەلەفزیۆنێکی تر یان سەرچاوەی بەهێزی ئێلێکترۆمێگناتیک.
بەرنامەیەک کە بەشێوەی دیجیتاڵی پەخش دەکرێت دەوێستێت یان شاشەکەی شکاوە.
ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە سیگناڵ لاوازە یان بە شێوەیەکی ناتەواو دەگات بە تەلەفزیۆنەکە. ئاراستەی ئانتێنەکە بگۆڕە یان بزانە کابلەکە دروست وەسڵ کراوە.
ئەگەر لە حاڵەتی 'HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان کەناڵەکان سازاندنی کەناڵ(سازکردن و رێکبەندکردنی کەناڵ) سازاندنی دەستی'، دا سیگناڵ زۆر لاوازە، پەیوەندی بکە بە وێستگەی پەخش یان نووسینگەی بەڕێوەبردن و داوا بکە سیگناڵەکان چێک بکەن.
ئەگەرچی تەلەفزیۆنی کابلی بە کار دەهێنم ناتوانم ئەو بەرنامانە ببینم کە بە شێوەی دیجیتاڵ پەخش دەکرێن.
زانیاریەکانی ئابۆنەی خۆت لای دابینکەری تەلەفزیۆنی کابلی بپشکنە یان لە ئەوان داوا بکە سیگناڵ بپشکنن.
(هەندێ تەلەفزیۆن ئیمکانی پەخشی دیجیتاڵ دابین ناکەن.)
کاتێ کە کابلی HDMI بە کار دەهێنم شاشە بەتاڵە یان وێنە تارە.
بزانە ئایا کابلی ®‏HDMI ستانداردە پێویستەکانی هەیە. ئەگەر کابلی ®‏HDMI لە جۆری پەسەندکراو نەبێت، لەوانەیە شاشە پرتەپرت بکات یان هیچ نیشان نەدات.
بزانە ئایا کابلەکە بە شێوەی دروست وەسڵ کراوە. ئەگەر خراپ وەسڵی کەیت دەبێتە هۆی پرتەپرت کردنی شاشە.
کاتێک کە ئامێرێکی USB وەسڵ دەکەم کار ناکات.
بزانە ئایا ئامێری USB و کابلەکەی وەشانی 2.0 یان سەرترن.
لە بەشی HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە لە نێو تەلەفزیۆنەکە دا لەبارەی خزمەتی موشتەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تەلەفزیۆنەکە زانیاری دانراوە.