بۆ بەکارهێنانی بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن
[ئەم ئامرازە تەنها لە ئەو تەلەفزیۆنانە دا هەیە کە بڵندگۆی سەربەخۆیان هەیە.]
ماڵەوەماڵەوە تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن
دەنگ لەڕێگەی بڵندگۆی سەربەخۆی تەلەفزیۆنەوە بڵاو دەکرێتەوە.
بۆ بەکارهێنانی ئامێری دەنگداری دەرەکی
[تەنیا لەو مۆدێلانە دا هەیە کە پۆرتی ئۆپتیکاڵ‌یان هەیە]
ماڵەوەماڵەوە تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ دەنگیی دەرچوو (ئیختیاریە)
دەنگی تەلەفزیۆن لەڕێگەی ئامێرێکی دەنگی دەرەکیەوە کە دراوە لە پۆرتی ئۆپتیکاڵ بڵاو دەکرێتەوە.
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.] پشتیوانی دەکات لە SIMPLINK.
بڵاوکردنەوەی هاوکاتی دەنگ لە بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆن و ئامێری دەرەکیی بڵاوکردنەوەی دەنگەوە
[تەنیا لەو مۆدێلانە دا هەیە کە پۆرتی ئۆپتیکاڵ‌یان هەیە]
ماڵەوەماڵەوە تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (ئیختیاریە)
دەنگ بە شێوەی هاوکات لە بڵندگۆی سەربەخۆی تەلەفزیۆن و ئامێری دەرەکیی بڵاوکردنەوەی دەنگ کە دراوە لە پۆرتی بڵاوکردنەوەی دەنگی ئۆپتیکاڵ دیجیتاڵ بڵاو دەکرێتەوە.
گۆڕینی ڕێککردنەکانی بڵاوکردنەوەی دەنگی دیجیتاڵ
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.]
ماڵەوەماڵەوە تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ کارپێکردنی دەنگی دیجیتاڵ
"بڵاوکەری دەنگی دیجیتاڵ" دادەمەزرێنێت.
گۆڕینی ڕێککردنەکانی بڵاوکردنەوەی دەنگی دیجیتاڵ
بابەت پێدراوی دیجیتاڵ بڵاوکردنەوەی دەنگی دیجیتاڵ
خۆکار MPEG
Dolby Digital
Dolby Digital Plus
HE-AAC
DTS
PCM
Dolby Digital
Dolby Digital
Dolby Digital
DTS
PCM هەموو PCM
ئەم رێکخستنانە تەنیا کاتێک لە بەردەستن کە دەنگیی دەرچوو (ئیختیاریە) / بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (ئیختیاریە) هەڵبژێردرابێت.
بۆ بەستنەوە و بەکارهێنانی ئامێری دەنگی LG
[تەنیا لەو مۆدێلانە دا هەیە کە پۆرتی ئۆپتیکاڵ‌یان هەیە]
ماڵەوەماڵەوە تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ هاودەمکردنی دەنگی LG (ئیختیاریە)
ئامێرێکی دەنگی LG کە لۆگۆی Sound SyncSound Syncـی هەبێت بدە لە پۆرتی ئۆپتیکاڵی بڵاوکردنەوەی دەنگی دیجیتاڵ.
ئامێری دەنگی LG توانای ئەوەت پێ دەدات کە دەنگەکە بە شێوەیەکی بەهێز و ڕوون بڵاو بکەیتەوە و چێژی لێ وەربگریت.
بۆ بەکارهێنانی هێدفۆن
[تەنیا لەو مۆدێلانەیە دا هەیە کە پۆرتی بیستۆک یان هێدفۆن‌یان هەیە]
ماڵەوەماڵەوە تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ بیستۆکە تەلدارەکان
دەنگ لە ڕێگەی ئەو هێدفۆنە کە دراوە لە پۆرتی بیستۆک یان هێدفۆن بڵاو دەکرێتەوە.
ئەگەر لە کاتێ کە تەلەفزیۆنەکەت هەڵ کراوە هێدفۆنی لێ بدەی، خۆی بۆ خۆی هێدفۆنەکە دەدۆزێتەوە و دەنگەکە لەوێوە پەخش دەکاتەوە.
لە کاتی بڵاوکردنەوەی دەنگ لەڕێگەی هێدفۆنەوە، لەوانەیە هەندێ لە ئامرازەکانی تایبەت بە ڕێککردنی دەنگ بەردەست نەبن.