دامەزراندنی ئەپەکان
دەتوانیت ئەپی جۆربەجۆر لە LG Content Store وەربگریت و بیخەیتە سەر ئەم تەلەفزیۆنە.

پۆلی ئەپ لە فرۆشگەی ناوەرۆکی LGپۆلی ئەپ لە فرۆشگەی ناوەرۆکی LG

  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی ماڵەوەماڵەوە فشار بدە.
  2. LG Content Store دەکاتەوە.
  3. پۆلی ئەپەکان کە لە لای سەرەوەی شاشەکە نیشان دەدرێت هەڵبژێرە.
    لیستی ئەپە مەوجوودەکانی نێو پۆلی هەڵبژێرراو نیشان دەدرێت.
  4. لەنێو لیستەکە ئەپێک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ڕێکی بخەیت.
  5. زانیاریی ئەپەکە بخوێنەوە و پاشان لەسەر دامەزراندن کلیک بکە.
  6. دوای ئەوەی دامەزراندن تەواو بوو، دەتوانیت دەسبەجێ ئەپەکە بکەیتەوە.
ئەو پۆلانە کە هەن بەپێی وڵات یان دۆخی دابینکردنی خزمەت جیاوازن.
ئەگەر بیرگەی تەلەفزیۆنەکەت جێگەی تەواوی نەبێت، دەتوانیت ئامێرێکی مێمۆریی دەرەکی بدەیت لە تەلەفزیۆنەکە و ئەپەکان لەسەری دابمەزرێنیت.
هەندێ ئامێری USB ڕەنگە پشتیوانی نەکرێن یان باش کار نەکەن.
ناتوانیت فلاشی USB بە کار بهێنیت کە ئەپەکانی تەلەفزیۆنێکی تری تێدا بێت.
دەتوانیت ئەو ئەپانە بسڕیتەوە کە لە کاربەرنامەکانی منی ئایتیمی ئەپەکان دا داتگرتووە.
تەماشاکردنی ناوەرۆکی VOD
دەتوانیت دەسبەجێ دراماکان، فیلمەکان، و زۆر شتی تر کە ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێنەوە ببینیت.

پۆلی فیلم لە فرۆشگەی ناوەرۆکی LGپۆلی فیلم لە فرۆشگەی ناوەرۆکی LG

  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی ماڵەوەماڵەوە فشار بدە.
  2. LG Content Store دەکاتەوە.
  3. لەنێو ئەو پۆلانەی کە لە سەرەوەی شاشەکە نیشان دراون ئەو پۆلەی کە دەتەوێت هەڵبژێرە، وەک نمایشەکانی تەلەفزیۆن و فیلمەکان.
    لیستی ناوەرۆکە مەوجوودەکانی نێو پۆلی هەڵبژێرراو نیشان دەدرێت.
  4. لەنێو لیستەکە ئایتمێک هەڵبژێرە.
  5. دەتوانیت ناوەرۆکی دڵخوازت پەخش بکەیتەوە.
    بۆ پەخشکردنەوەی ناوەرۆک ڕەنگە پێویستت بە ئەپێک هەبێت. ئەگەر ئەپەکە نەخراوەتە سەر ئامێرەکەت، بیخە سەری بۆ ئەوەی بتوانیت ناوەرۆکەکە پەخش بکەیتەوە.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.
ئەو پۆلانە کە هەن بەپێی وڵات یان دۆخی دابینکردنی خزمەت جیاوازن.
بۆ بینینی زانیاریی ورد لەبارەی ناوەرۆکەکە، لە خوارەوە و لە بەشی زانیاریزانیاری دا ناوەکەی هەڵبژێرە.