بەکارهێنانی ئامرازی پەیوەستکردنی مۆبایل
ئامرازی پەیوەستکردنی مۆبایل ڕێگەت پێ دەدات کە ناوەرۆکی سەر ئامێرە هۆشمەندەکانی کەسانی تر لەسەر تەلەفزیۆنەکەت ببینیت و چێژیان لێ وەربگریت.
چاک وایە کە وەشانی ئەندرۆیدی ئامێرە هۆشمەندەکەت Lollipop یان سەرتر بێت.
پەیوەستکردنی ئامێرێکی هۆشمەند لەڕێگەی ئامرازی پەیوەستکردنی مۆبایل
لەڕوی ڕێنماییەکانی خوارەوە پەیوەندیێک دروست بکە:
- ئەپی LG TV Plus بخە سەر ئامێرە هۆشمەندەکەت.
- تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرە هۆشمەندەکەت بدە لە یەک تۆڕی وای-فای.
- ئەپی LG TV Plus بکەوە و لەڕووی ئەو ڕێنماییانە کە لەسەر شاشەکە نیشان دەدرێن پەیوەستی بکە بە تەلەفزیۆنەکەت.
-
دوگمەی
فشار بدە با ئامێرەکان نیشان بدرێن، کاتێک ئەم دوگمە فشار دەدەیت لیستێک لەو ئامێرە هۆشمەندانەی کە پەیوەست کراون بە تەلەفزیۆنەکەت، لە لای ڕاستی شاشەکە نیشان دەدرێت.
- ئامێری هۆشمەندی مەبەست هەڵبژێرە.
هەموو ئامێرێکی هۆشمەندی ئەندرۆید دوای دروستبوونی یەکەمین پەیوەندی، هەرکات بچێتە نێو بازنەی تۆڕەوە ئۆتۆماتیک هەوڵ دەدات کە دووبارە پەیوەند ببێت.
هاوبەشکردنی ناوەرۆک لەڕێگەی ئامرازی پەیوەستکردنی مۆبایل
دەتوانیت ناوەرۆکی سەر ئامێرە هۆشمەندەکەت لەگەڵ تەلەفزیۆنەکەت هاوبەش بکەیت و لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەت بیانبینیت.
- ئەپی LG TV Plus کە خراوەتە سەر ئامێرە هۆشمەندەکەت بکەوە.
- لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکەت ناوەرۆکی مەبەستت ڕێک بخە.
ئەو ئامرازانە کە پشتیوانی دەکرێن ڕنگە بەپێی وەشان و بەرهەمهێنەری سیستمی کارپێکردنی ئامێرە هۆشمەندەکەت جیاواز بن.