بەکارهێنانی ئەپی LG TV Plus
تۆ دەتوانی بە ئەپێک کە لەسەر ئامێری هۆشمەندی تۆ دادەمەزرێت ئامراز و فرمانەکانی تەلەفزیۆنەکەت کۆنترۆڵ بکەیت.
پەیوەستکردنی ئامێرە هۆشمەندەکەت بە تەلەفزیۆنێک بە کەڵکوەرگرتن لە ئەپی LG TV Plus
  1. لە فرۆشگەی ئەپی سەر ئامێرە هۆشمەندەکەت ئەپی LG TV Plus دابگرە.
    دەتوانیت کۆدی QR سکان بکەیت و بەئاسانی ئەپەکە دابگریت.
    Android

    QRی ئەندرۆیدQRی ئەندرۆید

    iOS

    iOS QRiOS QR

  2. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی ماڵەوەماڵەوە فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن هەڵبژێرە.
  3. بچۆ سەر ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان تۆڕ ئینجا LG Connect Apps لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنە.
  4. تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرە هۆشمەندەکەت بدە لە یەک تۆڕی وای-فای.
  5. ئەپی LG TV Plus کە خراوەتە سەر ئامێرە هۆشمەندەکەت بکەوە.
  6. ئەم ئەپە ئۆتۆماتیک دەگەڕێت بۆ ئەو تەلەفزیۆنانە کە دەتوانن پەیوەست ببن بە ئامێری هۆشمەندی تۆ.
  7. لە لیستی دەرەنجامەکانی گەران ئەو تەلەفزیۆنەی کە دەتەوێت هەڵبژێرە. کۆدێکی PIN لەسەر بینگەی تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدرێت.
  8. ئەو کۆدی PINـە بدە بە ئەپی LG TV Plus بۆ ئەوەی ئامێرە هۆشمەندەکەت و تەلەفزیۆنەکەت پێکەوە جووت بکات.
کۆنترۆڵکردنی تەلەفزیۆنەکەت بە ئەپی LG TV Plus
دەتوانیت بە فشاردانی دوگمەکانی سەر شاشەی ئامێرە هۆشمەندەکەت تەلەفزیۆنەکەت کۆنترۆڵ بکەیت.

ئەپی LG TV Plusئەپی LG TV Plus

  1. دەتوانیت هەمان ئامرازەکان، واتە نیشاندەر و کلیلەکانی تیری سەر مەجیک ڕیمۆت، بە کار بهێنت.
  2. دەتوانیت لە کاتی سەیرکردنی بەرنامەیەکی پەخشکراو دا کەناڵ بگۆڕیت، دەنگ کەم و زۆر بکەیت، یان شتی تر بگۆڕیت بێ ئەوەی ڕیمۆت کۆنترۆڵ بە کار بهێنیت.
  3. دەتوانیت ئەپێکی سەر تەلەفزیۆنەکە بکەیتەوە یان ڕێککردنەکانی تایبەت بە هەندێ ئامراز دەستکاری بکەیت، لەوانە ئامرازەکانی گۆڕینی ئینپووت، یان زێدەکردنی کەناڵی دڵخواز،
هەندێ لە ئامرازەکانی کۆنترۆڵ ڕەنگە لە شێوازی ئینپووتی دەرەکی دا سنووردار بن.
شاشە و شێوازی کاری ئەپەکان ڕەنگە بگۆڕدرێن بەبێ ئەوەی بەکارهێنەران لەپێشەوە ئاگادار بکرێنەوە.
ئەو ئامرازانەی کە هەن ڕەنگە بەپێی وڵات و سیستەمی کارپێکردنی تۆ جیاواز بن.