بەکارهێنانی SIMPLINK
دەتوانیت بەئاسانی ئامێری جۆربەجۆری موڵتیمیدیا کە لە ڕێگەی HDMI پەیوەست کراون بە ڕیمۆمت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکە، کۆنترۆڵ بکەیت و بە کاریان بهێنیت.
- بە کابلێکی HDMI پۆرتی SIMPLINK HDMI Output بدە لە پۆرتی HDMI INی تەلەفزیۆنەکەت.
-
لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی
فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە
هەڵبژێرە.
-
بچۆ بەشی
گشتی و SIMPLINK (HDMI-CEC) هەڵبژێرە.
- ئامرازی SIMPLINK (HDMI-CEC) لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنە.
- ڕێککردنەکانی Auto Power Sync لەسەر هەڵکردن یان کوژاندنەوە دابنە. (ئەگەر ئامرازی Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دانرابێت، هەرکات ئامێرێکی پەیوەستکراو لە ڕێگەی SIMPLINK هەڵ بکەیت تەلەفزیۆنەکەیش هەڵ دەکات. کاتێک تەلەفزیۆنەکەت دەکوژێنیتەوە، ئامێرەکەیش دەکوژێتەوە.)
-
ئامێری پەیوەستکراو هەڵ بکە. کاتێک تەلەفزیۆنەکە ئۆتۆماتیک پەیوەست دەبێت بە ئامێرەکە، شێوازی پێدان دەگۆڕدرێت.
ئەگەر ئامێرەکە خۆی پەیوەست نەبوو بە تەلەفزیۆنەکە، لەسەر دوگمەی Input (پێدان) کلیک بکە.
ئەم ئامرازە تەنیا لەگەڵ ئەو ئامێرانە کار دەکات کە
لەسەریان هەیە. بزانە لۆگۆی SIMPLINK لەسەر ئامێرە دەرەکیەکە هەیە.
ئەگەر ئامێرەکە خسڵەتە پێویستەکانی نەبێت، لەوانەیە بەکارهێنانی ئەو ئامێرە کێشەی هەبێت.
لەسەریان هەیە. بزانە لۆگۆی SIMPLINK لەسەر ئامێرە دەرەکیەکە هەیە.
ئەگەر ئامێرەکە خسڵەتە پێویستەکانی نەبێت، لەوانەیە بەکارهێنانی ئەو ئامێرە کێشەی هەبێت.
بۆ بەکارهێنانی SIMPLINK پێویستت بە کابلی خێرای HDMI® و ئامرازی CEC (Consumer Electronics Control) هەیە. پینی 13ی کابلی خێرای HDMI® بۆ گواستنەوەی دەیتا لە نێوان ئامێرەکان دا بە کار دەهێنرێت.
ئەگەر دەتەوێت دەنگ لە ئامێرێکی دەرەکیەوە کە بە کابلی HDMI پەیوەست کراوە بڵاو ببێتەوە، SIMPLINK (HDMI-CEC) لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنە.
ئامرازە پشتیوانیکراوەکانی SIMPLINK
- پەخشکردنی خێرا
- کاتێ کە ئامیرێکی موڵتیمیدا دەکەیتەوە، دەتوانیت دەسبەجێ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە تەماشای ناوەرۆکی نێو ئامێرەکە بکەیت بێ ئەوەی ناچار بیت شتێک کۆنترۆڵ بکەیت.
- کۆنترۆڵ کردنی ئامێرەکان بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن
-
توانای ئەوە دەدات بە بەکارهێنەر کە بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن ئامێرەکانی موڵتیمیدیا کۆنترۆڵ بکات و ناوەرۆکی موڵتیمیدیا تەماشا بکات.
ڕەنگە کارایی نیشاندەری ڕیمۆت کۆنترۆڵ سنووردار ببێت.
- پاوەری سەرەکی کوژاوەتەوە
-
ئەگەر لە ڕێککردنەکانی SIMPLINK (HDMI-CEC) دا Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنیت و تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە، ئەو ئامێرانەیش کە لەڕێگەی SIMPLINK گرێ دراون بە تەلەفزیۆنەکەت دەکوژێنەوە. بە هەمان شێوە، ئەگەر یەکێک لەو ئامێرانەی کە لە ڕێگەی SIMPLINK گرێ دراون بە تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە، تەلەفزیۆنەکەیشت دەکوژێتەوە.
ئەم ئامرازە تەنها لە هەندێ وڵات هەیە.
- پاوەری سەرەکی هەڵکراوە
-
ئەگەر لە ڕێککردنەکانی SIMPLINK (HDMI-CEC) دا Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنیت، هەڵکردنی هەر ئامێرێک کە لە ڕێگەی SIMPLINK گرێ دراوە دەبێتە هۆی ئەوەی تەلەفزیۆنەکەیش هەڵبکرێت.
ئەگەر SIMPLINK (HDMI-CEC) لەسەر حاڵەتی کوژاندنەوە دانرابێت، ناتوانیت Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنیت.