بەکارهێنانی ئامرازەکانی تەلەفزیۆن لەڕێگەی وتارەوە
بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێری ناسینەوەی وتار، دەکرێ ئاسان و خێرا دەستت بە ئامرازە جیاوازەکانی تەلەفزیۆنەکە بگات.
  1. دوگمەی مایکمایکی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە و ڕایبگرە، پاشان بە دەنگ ئەو فەرمانەی پێ بدە کە دەتەوێ ئەنجام بدرێت یان ئەو وشەیەی پێ بدە کە دەتەوێ بۆی بگەڕێت.
  2. دوای ئەوەی فەرمانە دەنگیەکەت پێ دا، ئەگەر دەستت لەسەر دوگمەی مایکمایک لاببەیت، فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت.

ناسینەوەی دەنگناسینەوەی دەنگ

ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
بۆ ئەوەی ئەم ئامرازە دروست بە کار بهێنیت، پێویستە زمانیزمانی ناسەرەوەی دەنگ و زمانی پێرست وەک یەک بێت. شوێن ی تۆ دەبێ لەگەڵ زمانەکە یەک بگرن بۆ ئەوەی دەرەنجامەکانی گەڕان دەقیق نیشان بدرێن. ڕەنگە هەندێک کردار بەردەست نەبێت ئەگەر ڕێکبەندەكانی شوێن و ڕێکبەندەکانی زمانت جیاواز بن.
دەتوانیت بچیتە ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی زمان (Language) زمانی ناسەرەوەی دەنگ و زمانی ناسینەوەی وتار بگۆڕیت.
ڕەنگە ووردەكاریەكانی خزمەتگوزاری بە گوێرەی وڵات بگۆڕێت.
تکایە تێبینی بکە کە ڕەنگە خزمەتگوزاریەکانى زیرەكى دەستكرد بگۆڕدرێن، لاببرێن، یان کۆتاییان پێ بهێنرێت، بێ ئاگادار کردنەوە، لە ڕێگەی LGE یان دابینکەرەکانی لایەنی سێیەمی.
لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی مایکمایک فشار بدە بۆ ئەوەی هەندێک نموونە ببینیت لەو ئامرازانەی کە دەتوانیت بە فەرمانی دەنگی بە کاریان بهێنیت.
ئامرازە هەبووەکان
کردارەکانی تەلەفزیۆن بەکاربێنە
سەیركردنی تەلەفزیۆن
خامۆشکردنی تەلەفزیۆن / ئاستی دەنگی سەروو/خواروو / كەناڵ بۆ سەرەوە/خوارەوە / کەناڵ ٢٠ (ناوی کەناڵ) / کەناڵ OOO (ناوی کەناڵ) / 'OOO(ناوی پرۆگرام)' لێبدە / کە 'OOO(ناوی پرۆگرام)'دەستیپێکرد پیشانم بدە / 'OOO(ناوی پرۆگرام)'تۆمار بکە / Live Playback هەڵبکە
ئینپوتەکان بگۆڕە
لیستی ئینپوتم نیشان بدە / HDMI 1 / بیگۆڕە بۆ دەسکی یاریکردن / بیگۆڕە بۆ ئامێری وەرگری کەناڵ
رێکبەندەکان بگۆڕە
ڕووناککردن/تاریککردنی شاشە / شاشەکە ڕوونتر بکە / دۆخی وێنەی سینەمایی (بەربژاری دۆخی وێنە) / ڕێژەی پانی بۆ بەرزی 16:9 (بەربژاری ڕێژەی پانی بۆ بەرزی) / دۆخی دەنگی ستاندەر (بەربژاری دۆخی دەنگ) / بۆ دۆخی یاری بیگۆڕە / Bluetooth پەیوەست بکە. / بۆ HDMI ARC بیگۆڕە (بەربژاری دەنگ بۆ دەرەوە) / تەلەفزیۆنەکە لەدوای 30 خولەک بکوژێنەوە / شرۆڤەی ڤیدیۆ هەڵبکە / ڕێنمای دەنگ هەڵبکە / روونکردنەوە داخراوە هەڵبکە
بڕۆ بۆ کردارەکان/ئەپلیکەیشنەکان
ماڵەوە / ئەم دواییانە / دەستپێگەیشتنی خێرا / رێکبەندەکان / ڕێکبەندەکانی وێنە / ڕێکبەندەکانی دەنگ / ڕێکبەندەکانی کەناڵ / ڕێکبەندەکانی تۆڕ
گەڕان لەناو تەلەفزیۆنەکە
گەڕان بە دوای بەرنامە و VODی تەلەفزیۆن
بەدوای 'OOO(ناوی پرۆگرام)' بگەڕێ. / بەدوای ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنیانە بگەڕێ کە 'OOO(ناو)' رۆڵی تێدا دەبینێت. / فیلمەکانم نیشان بدە / ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنیانەم پیشان بدە کە کاتژمێر ٧ی ئێوارە دەستپێدەکەن. / شتێکم بۆ پێشنیار بکە بۆ ئەوەی سەیری بکەم
گەڕان بۆ زانیاری زیاتر بکە دەربارەی ناوەرۆک
تراکی دەنگیی 'OOO(ناوی پرۆگرام)'م بۆ بدۆزەرەوە. / دەرهێنەری 'OOO(ناوی فیلم) کێیە؟ / پڵۆتی 'OOO(ناوی پرۆگرام)'م پیشان بدە.
گەڕان لە ناوەرۆکی من
وێنەکانی خۆمم نیشان بدە / مووزیکی من پەخش بکە / تۆماری 'OOO(ناوی پرۆگرام)' لێبدە.
گەڕان بۆ زانیاری دیکە بکە
'OOO(ناو)' کێیە؟ / ئەمڕۆ کەشوهەوا چۆنە؟ / ئێستا کات لە 'OOO(ناوی هەرێم)'چەندە؟
لە ڕابەری بەكارهێنەرەوە بگەڕێ
'OOO(ناوی خاسێت)'م بۆ بدۆزەرەوە لە رێبەری بەکارهێنەر.
هۆشداری لەبارەی ئامرازی ناسینەوەی وتار
ناسینەوەی دەنگ پێویستی بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک هەیە، کە ڕەنگە هەندێ لە مۆدێلەکانی تەلەفزیۆن پشتیوانیی لێ نەکەن.
بۆ بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی ناسینەوەی وتار، پێویستە تۆڕ و کەناڵەکان و ناوچەی خۆت و هتد دیاری بکەیت. دەنا ناتوانیت هەندێ لە ئامرازەکان بە کار بهێنیت.
ئەگەر تۆ پەیوەست نەبیت بە تۆڕێک، لەوانەیە نەتوانیت هەندێ لە ئامرازەکانی گۆڕینی کەناڵ بە کەڵکوەرگرتن لە ناوی کەناڵ بە کار بهێنیت.
ئەگەر پەیوەست نەبیت بە تۆڕەوە، بۆ بەکارهێنانی ئامرازی ناسینەوەی وتار پێویستە شەرت و مەرجەکانی قەبووڵ بکەیت.
بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامرازی کردنەوەی کۆدی بەستراو بە تەلەفزیۆنەکە لە ڕێگەی تایبەتمەندی ناسینەوەی دەنگ، بڕۆ بۆ ماڵەوەماڵەوە گەیەنەری ئامێر بۆ سێتەپکردنی ڕیمۆتێکی جۆکەر.
وا باشە Magic Remoteەکە بەرەو ئامێرەکە ئاڕاستە بکەیت لە دوای پێدانی دەنگ.
ڕێژەی ناسینەوەی وتار ڕەنگە بەپێی تایبەتمەندیەکانی بەکارهێنەر (واتە بەرزیی دەنگ، شێوازی زارکردن، ئاوازی دەنگ، و خێرایی قسەکردن) و دۆخی دەوروبەر (دەنگ‌وهەرا و بەرزیی دەنگی تەلەفزیۆن) جیاواز بێت.
بۆ دروست ناسینەوەی وتار، پێویستە ئارام و دروست و بە دەنگێکی گونجاو وشەکان بەیان بکەیت و دەمت نزیکەی 10 سانت لە مایکرۆفۆنی ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک دوور بێت.
ئەگەر ئەم ئامرازە باش دەنگت ناناسێتەوە، ڕەنگە ئامرازی ناسینەوەی دەنگ جیاواز لەوەی کە بیرت دەکردەوە کار بکات.