بەکارهێنانی پێرستی زیندوو
کاتێک سەیری بەرنامەی تەلەفزیۆنیی پەخشکراو دەکەیت دەتوانیت بە ئاسانی ئامرازە پەیوەندیدارەکان بە کار بهێنیت.
  1. دوگمەی ماڵەوەماڵەوە فشار بدە با Live TV بکەوێتە کار.
  2. نیشاندەری ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک بجووڵێنە بۆ لای ڕاستی شاشەی تەلەفزیۆنەکە. هەروەها دەتوانیت دوگمەی ڕاست ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدەیت بۆ ئەوەی «مێنووی زیندوو» ببینیت.
    تەنانەت کاتێک کە سەیری هیچ بەرنامەیەکی پەخشکراو ناکەیت، دەتوانیت بە فشاردانی دوگمەی LIST یان دوگمەی LIVE MENU بیهێنیتە ڕوو.

مێنووی زیندوومێنووی زیندوو

  1. کەناڵەکان : لیستێک لە ئەو ناوەرۆکی پەخشە کە ئێستا خەریکە پەخش دەکرێتەوە ببینە. لەو ماوە دا کە لیستەکە کراوە یە، دووبارە کەناڵەکان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی رێبەری تەلەفزیۆن ببینیت.
    بۆ زانیاریی وردتر لەبارەی رێبەری تەلەفزیۆن بچۆ بەشی چێژ لە تەلەفزیۆنی راستەوخۆ وەرگرە رێبەری تەلەفزیۆن لە رێنمای بەکارهێنەر دا.
  2. پێشنیارکراو : بەپێی ئەو بەرنامانەی کە لە ڕابردوو دا سەیرت کردوون هەندێ کەناڵ و بەرنامەی پێشنیارکراو وەربگرە.
ئەو کەناڵانە کە لە لیستی کەناڵ دا نیشان دەدرێن ئەو کەناڵانەن کە لەلایەن دابینکەری خزمەتی پەخشەوە دابین دەکرێن. لەبەر ئەمە، ئەگەر دابینکەری خزمەتی پەخش بێ ئاگادارکردنەوە کەناڵەکانی بگۆڕێت، ئەو کەناڵانەی کە لە لیستی کەناڵ دا نیشان دەدرێن ڕەنگە جیاواز بن لە ئەو کەناڵانەی کە لەسەر تەلەفزیۆنەکە دان.
بەهۆی ئەوەی کە ئەو زانیاریانە کە لە لیستی کەناڵ دا نیشان دەدرێن، زانیاریی دابینکراو لەلایەن دابینکەرە دەرەکیەکانی ڕێنمای ئەلەکترۆنیی بەرنامە (EPG)یان تێدایە، ڕەنگە جیاواز بن لە ئەو کەناڵانەی کە لەسەر تەلەفزیۆنەکە دان.
بۆ وەرگرتنی پێشنیاری گونجاو، پێویستە تۆڕەکەت و ناوچەکەت و میزانکردنی خۆکار ڕێک بکەیت.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی وڵات جیاوازن.