بەکارهێنانی فرە-بینین
بە لەتکردنی شاشە دەتوانیت هاوکات سەیری دوو بەرنامەی پەخشکراو یان دوو پێدراوی دەرەکی بکەیت.
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی ماڵەوەماڵەوە فشار بدە.
  2. ئەپی فرە-بینین بکەوە.

بەکارهێنانی Multi viewبەکارهێنانی Multi view

لە شێوازی فرە-بینین دا، ئەگەر لە یەکێک لە شاشەکان دا دوگمەی گۆڕینی تەواوپەڕدوگمەی گۆڕینی تەواوپەڕ هەڵبژێریت، ئەو شاشە گەورە دەبێتەوە و دەبێتە تەواوپەڕ.
لە کاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن دا، هەرکام لە شاشەکان هەڵبژێریت، دەنگی ئەو شاشە پەخش دەکرێتەوە.
بۆ گۆڕینی کەناڵەکانی ئەو شاشەی کە هەڵتبژاردووە دوگمەی چەرخ (OK)ی ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک یان دوگمەی کەناڵەکانکەناڵەکان سەرەوەسەرەوە / خوارەوەخوارەوەی ڕیمۆت کۆنترۆڵ بە کار بهێنە.
ئامرازی فرە-بینین ڕەنگە بۆ کەناڵگەلی Ultra HD لە بەردەست نەبێت.
ناکرێت لە یەک کات دا فرە-بینین و ئامرازی تۆمارکردن (تەنها لە هەندێ وڵات هەیە) پێکەوە بە کار بهێنیت.
ناکرێت لە یەک کات دا فرە-بینین و Live Playback (تەنها لە هەندێ وڵات هەیە) پێکەوە بە کار بهێنیت.
بەپێی جۆری ئامێری لکێندراو یان هێزی سیگناڵی پەخش، ڕەنگە بەکارهێنانی فرە-بینین سنووردار ببێت.
هەڵبژاردنی پێدراو (ئینپووت)
  1. دەتوانیت لەلای سەرەوەی شاشەی تەلەفزیۆن کلیک بکەیتە سەر دوگمەی زۆرتردوگمەی زۆرتر و پێدراوێک بۆ هەریەک لە شاشەکان هەڵبژێریت.

لەسەر هەر شاشە پێدراوەکان هەڵبژێرەلەسەر هەر شاشە پێدراوەکان هەڵبژێرە

یەکەم جار کە ئەم ئامرازە دەکەیتەوە، یەکێک لە شاشەکان ئەو Live TV ـە کە لەم دواییانە سەیرت کردووە یان پێدراوێکی دەرەکی نیشان دەدات. ئینجا ئەم ئامرازە تێکەڵی ڕێککردنی دوو شاشەکە لە بیری دەمێنێت و لە ئایندە بە هەمان شێوە بە کاری دەهێنیت.
جۆرەکانی وێنە کە لە یەکێک لە شاشەکان دا پشتیوانی دەکرێن ڕەنگە بەپێی ڕێککردنەکانی شاشەکەی تر جیاواز بن.
بژاردەکانی ڕێککردنی دوو شاشەکە ڕەنگە بەپێی مۆدێل یان وڵات جیاواز بن.