بینینی زانیاریەکانی بەرنامە
زانیاری لەبارەی ئەو بەرنامەی کە ئێستا سەیری دەکەیت، کاتی ئێستا، و هەندێ شتی تر نیشان دەدرێت.
  1. لە کاتی تەماشاکردنی پەخشی زیندوو دا، دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە. لایفتەی کەناڵ دێتە ڕوو.

    زانیاریی سادەی بەرنامەزانیاریی سادەی بەرنامە

  2. لافیتەی کەناڵ هەڵبژێرە.
    دەتوانیت زانیاریی ورد لەبارەی ئەو بەرنامەی کە ئێستا سەیری دەکەیت ببینیت.

    زانیاریی بەرنامەزانیاریی بەرنامە

    بە بەکارهێنانی دوگمەی سەرەوەسەرەوە / خوارەوەخوارەوە / چەپچەپ / ڕاستڕاستی ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دەتوانیت زانیاریی بەرنامەکانی داهاتوو و کەناڵەکانی تر ببینیت بێ ئەوەی ناچار بیت کەناڵەکە بگۆڕیت.
    • بە بەکارهێنانی دوگمەی سەرەوەسەرەوە / خوارەوەخوارەوە دەتوانیت زانیاریەکانی پەخشی کەناڵەکانی تر ببینیت.
    • بە بەکارهێنانی دوگمەی چەپچەپ / ڕاستڕاست دەتوانیت زانیاریەکانی پەخشی ئەو کەناڵەی کە ئێستا سەیری دەکەیت ببینیت.
    لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی شینشین فشار بدە بۆ ئەوەی ڕیمۆت کۆنترۆڵی شاشە بکەوێتە کار.