بەکارهێنانی ئامرازەکانی تۆمارکردن
بە کەڵکوەرگرتن لە LG webOS TV، دەتوانیت ئامرازەکانی تۆمارکردن بە کار بهێنیت.
بەکارهێنانی ئامرازی ’تۆماکردنی خێرا’
-
هارد دیسکێکی USB یان فلاشێکی USB لە پۆرتێکی USB گرێ بدە؟
رێنمایی ئەوە دەکریت کە لەسەر USB HDD تۆماری بکەیت. - لە کاتی تەماشاکردنی پەخشی زیندوو دا، دوگمەی فشار بدە.
-
لە گۆشەی چەپی شاشەکە دا دوگمەی
فشار بدە.
-
ئەگەر دەتەوێت تۆمارکردن بوەستێنیت، دوگمەی
فشار بدە.
لەماوەی تۆمارکردنی بەرنامەی جیاوازدا ، تەنها دەتوانی بەرنامەی ئازاد سەیر بکەیت.
لە کاتی تۆمارکردن دا، بۆ بینینی زانیاریەکانی تۆمارکردن دوگمەی فشار بدە.
دەکرێت بەرلەوەی دەست بکەیت بە تۆمارکردن ماوەکەی دیاری بکەیت.
ئەگەر چەند ئامێری پاشەکەوتی USB درابێتن لە تەلەفزیۆنەکە، خۆی بۆ خۆی دوایین ئامێر هەڵدەبژێردرێت.
دەبێت ئەندازەی پارتیشن لەسەر USB HDD دا لانیکەم 1 گیگابایت بێت.
دەبێت ئەندازەی پارتیشن لەسەر فلاشی USB لانیکەم 4 گیگابایت بێت.
ماوەی تۆمارکردن ڕەنگە بەپێی قەبارەی بیرگە USB بگۆڕدرێت.
کاتێک کە فلاشی USB بۆ جاری یەکەم بۆ تۆمارکردن بە کار دەهێنرێت، تەلەفزیۆنەکە تێستی کارایی ئەنجام دەدات. تەنها کاتێک دەتوانیت تۆمار بکەیت کە تێستەکە تەواو ببێت.
بەهۆی بەکاربردنی تەکنەلۆژیای پاراستنی ناوەڕۆک ناتوانیت فیلمی تۆمارکراو لەسەر کۆمپیۆتر یان مۆدێلەکانی دیکەی تەلەفزیۆن پەخش بکەیتەوە. هەروەها ئەگەر سێرکتی ڤیدیۆی تەلەفزیۆنەکە بگۆڕیت ناتوانیت فیلمەکە پەخش بکەیتەوە.
لە ماوەی تۆمارکردن دا ئامێری USB دەرمەهێنە.
ئەگەر لە کاتی تۆمارکردن دا بەزۆر تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە، لەوانەیە بەرنامەکە خزن نەبێت. ژیرانەترین کار ئەوەیە کە بەرلە کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن، تۆمارکردن بوەستێنی و بزانی ئایا بەرنامەکە تۆمار بووە یان نە.
ئەگەر ئامێری خەزنکردنی USB کێشەی هەبێت، لەوانەیە تۆمارکردن بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام نەبێت.
لەکاتی بەکارهێنانی هابی USB یاخود کێبلی درێژکراوە ، لەوانەیە ئامێری USB بەباشی کار نەکات.
لەوانەیە ئامێری خەزنکردن بۆ هەندێ مەبەستی تر جیا لە تۆمارکردن بە کار بهێنرێت، بۆیە ڕەنگە، بەهۆی نەبوون یان کەمیی جێگە لەسەر ئامێرەکە، تۆماکردن ڕابگیردرێت.
چاک وایە ئامێرێکی خەزنکردن بە کار بهێنیت کە جێگەی پێویست بۆ تۆمارکردن هەبێت.
لە ماوەی تۆمارکردن دا، دەتوانیت سەیری کەناڵەکانی تر بکەیت یان ئامرازەکانی تر بە کار بهێنیت.
بەڵام، لە کاتی تۆمارکردنی کەناڵی ئانالۆگ دا ناتوانیت سەیری کەناڵە ئانالۆگەکان بکەیت.
(ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.)
(ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.)
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.
لە ماوەی تۆمارکردن دا ڕەنگە هەندێ لە ئامرازەکان ناچالاک ببن.
ئەو کەناڵانە کە دراون لە پۆرتی COMPONENT IN و HDMI IN لە کاتی تۆمارکردن لەڕێگەی پێدەرەوە، تۆمار ناکرێن.
(پۆرتی COMPONENT IN تەنها لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.)
(پۆرتی COMPONENT IN تەنها لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.)
ڕەنگە Bluetooth و پۆرتی USB لە کاتی تۆمارکردن لەسەر ئامێری خەزنکردنی USB باش کار نەکەن.
گرتەی تۆمارکراوی کەمتر لە 10 چرکە ؛ پاسەکەوت ناکرێن.
دەتوانیت تا 600 فایلی ناوەرۆک لەسەر یەک پارتیشتن پاشەکەوت بکەیت.