بینینی ڕێنمای تەلەفزیۆن
دەتوانی بەرنامەکان ببینیت و بۆ هەریەک لە بەرنامەکان بەرنامەڕێژی بکەیت.
-
لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە.
- دەتوانی ئەپی رێبەری تەلەفزیۆن بکەیتەوە.
- کەناڵەکان : لیستێک لە ئەو ناوەرۆکی پەخشە کە ئێستا خەریکە پەخش دەکرێتەوە ببینە.
- پێشنیارکراو : بەپێی ئەو بەرنامانەی کە لە ڕابردوو دا سەیرت کردوون هەندێ کەناڵ و بەرنامەی پێشنیارکراو وەربگرە.
- دەتوانیت زانیاریەکانی ئەو بەرنامەی کە ئێستا سەیری دەکەیت و هەروەها زانیاریەکانی بەرنامەی فۆکووسکراو ببینیت.
- دەتوانیت زانیاریەکانی کەناڵەکە و پەخشکەر ببینیت.
-
دوگمەی
یان ناوی بەرنامەی مەبەستت هەڵبژێرە.
دەتوانیت زانیاریی زیاتر لەبارەی بەرنامەکە ببینیت و فەرمانی سەیرکردن / تۆمارکردن یان بیرخەرەوە / تۆمارکردنی خشتەکراو، و هتد چالاک بکەیت.
- لیستی بەرنامەکانی ئەم ڕۆژ و کاتە نیشانی تۆ دەدرێت.
- دەتوانی ئەندازەی لیستی بەرنامەکان دەستکاری بکەیت بۆ ئەوەی ژمارەی ئەو کەناڵانەی کە لەسەر شاشەکە نیشان دەدرێن بە دڵی خۆت بگۆڕیت.
- فیلتەر ڕێک دەکات.
- ئامرازی خشتەکراو بکەوە.
- ئامرازی بەڕێوەبەری کەناڵ بکەوە.
- دەتوانیت بکوژێنیتەوە / هەڵبکەیت Mini TV.
زانیاریی بەرنامە لە ئەو کەناڵانە دا کە هیچ زانیاریەکی پەخشیان بۆ دابین نەکراوە، نیشان نادرێت.
دوای تەواوکردنی ڕێککردنی تۆڕ و کەناڵ، دەتوانیت مێژوی زانیاریی بەرنامەکانی پێشوو بپشکنیت و سەیری VOD بکەیت.
(تەنها لە بەریتانیا پشتیوانی دەکرێت)
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن یان وڵات جیاوازن.