بەکارهێنانی تەلەفزیۆنی مۆبایڵ هەڵکراوە
گشتی
تەلەفزیۆنی مۆبایڵ هەڵکراوە
ئەگەر هەڵکردن لە ڕێگەی Wi-Fi یان هەڵکردن لە ڕێگەی Bluetooth لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دانرابێت، دەتوانیت تەلەفزیۆنەکەت هەڵ بکەیت بە ئەپێک کە پشتیوانی دەکات لە تەلەفزیۆنی مۆبایڵ هەڵکراوە یان شاشەی ئەپەکە لەسەر تەلەفزیۆنەکەت ببینیت.
ئامرازی هەڵکردن لە ڕێگەی Wi-Fi دەبێت لەنێو ئەپێک دا لەسەر ئامێرێکی هۆشمەند کە پشتیوانی دەکات لە ئەم ئامرازە بە کار بهێنرێت.
ئامرازی هەڵکردن لە ڕێگەی Bluetooth تەنها لەگەڵ هەندێ لە سمارتفۆنەکانی LG Electronics کار دەکات.
دەبێت تەلەفزیۆنەکە بە تۆڕەکەوە گرێدرابێت.
پێویستە تەلەفزیۆنەکە درابێت لە کارەبا.
دەبێت تەلەفزیۆنەکە و ئەو ئامێرەی کە بە کار دەهێنرێت کۆنێکت کرابێتن بە یەک تۆڕەوە.
یەکەم جار کە دەتەوێت کۆنێکی بکەیت، دڵنیا ببە ئەو ئامێرەی کە بەکاری دەهێنیت ئامادە یە بۆ کۆنێکت کردن.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.