بەکارهێنانی ئامرازی Wi-Fi Direct
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان تۆڕ Wi-Fi Direct
Wi-Fi Direct ئامرازێکە کە بە تەلەفزیۆنی تۆ ڕێگە دەدات بەبێ پەیوەندیی ئینتەرنێت پەیوەست ببێت بە ئامێرێك کە قابلیەتی Wi-Fi Directی هەیە. دەتوانیت فایلەکانی نێو ئەو ئامیرانە کە لە ڕێگەی Wi-Fi Directەوە پەیوەست کراوەن لەنێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ و ئەپی مووزیک دا بکەیتەوە.
  1. ئامرازی Wi-Fi Direct لەسەر ئەو ئامێرە کە دەتەوێ پەیوەست ببی پێیەوە چالاک بکە.
  2. لە لیستی ئەو ئامێرانە دا کە دەکرێت پەیوەست بکرێن، ئەو تەلەفزیۆنە هەڵبژێرە کە دەتەوێ پەیوەستی بکەیت.
  3. دوای ئەوەی کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە، داوای پەیوەستکردن قەبووڵ دەکەیت، Wi-Fi Direct پەیوەست دەبێت.
  4. لە ئەو ئامێرەوە کە داوتە لە تەلەفزیۆنەکە، ئەو فایلانەی ڤیدیۆ، مووزیک یان وێنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت، بە کەڵکوەرگرتن لە ئامرازی هاوبەشکردنی ناوەرۆکی ئامێرە هۆشەمەندەکە، لەسەر تەلەفزیۆنەکەت بیانکەیتەوە.
  5. دەتوانیت فایلەکانی نێو ئەو ئامیرانە کە لە ڕێگەی Wi-Fi Directەوە پەیوەست کراوەن لەنێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ و ئەپی مووزیک دا بکەیتەوە.
ئەگەر ئامێرێک کە پێشتر پەیوەست کراوە بە تەلەفزیۆنەکە، دووبارە داوای پەیوەستکردن بکات، خۆی بۆ خۆی پەیوەست دەبێت.
ئەگەر لە حاڵێک دا کە Wi-Fi Direct پەیوەست کراوە، ئەپی Screen Share بکەیتەوە، پەیوەندیی Wi-Fi Direct دەپچڕێت.