بەکارهێنانی One Touch Sound Tuning
دەنگ
One Touch Sound Tuning
بە یارمەتیی ئامرازی One Touch Sound Tuning دەتوانیت لە مایکرۆفۆنی ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک کەڵک وەربگریت بۆ پشکنین و ناسینی ئەو شوێنە کە تەلەفزیۆنەکەی تێدا دانراوە، بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە باشترین شێوە بۆ شوێنی دەوروبەرت میزان بکەیت.
دوای ئەوەی کە پشکنین و ناسینی سەرەتایی تەواو بوو، دەتوانیت شێوازی دەنگی دڵخوازت هەڵبژێریت.
دوای ئەوەی کە پشکنین و ناسینی سەرەتایی تەواو بوو، دەتوانیت شێوازی دەنگی دڵخوازت هەڵبژێریت.
- کوژاندنەوە
-
ئەم بژاردەیە بەکارهێنانی دەنگی گۆڕدراو بە One Touch Sound Tuning ناچالاک دەکات.
ئەگەر ئەم بژاردەیە هەڵبژێریت دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە شێوەی ئاسایی خۆی پەخش دەکرێتەوە بێ ئەوەی گۆڕانکاریەکی تێدا بکرێت. - ستاندارد
-
ئەگەر ئەم بژاردەیە هەڵبژێریت، دەنگی گۆڕدراو بە One Touch Sound Tuning بە شێوازی ستاندارد پەخش دەکرێتەوە.
لەم شێوازە دا دەنگێکی بێگەرد و سروشتی پەخش دەکرێتەوە. - باس بووست
- ئەگەر ئەم بژاردەیە هەڵبژێریت، دەنگی گۆڕدراو بە One Touch Sound Tuning لەگەڵ جۆرێک تەئکید لەسەر دەنگی باس پەخش دەکرێتەوە.
- بەرزکەرەوەی ترێبڵ
- ئەگەر ئەم بژاردەیە هەڵبژێریت، دەنگی گۆڕدراو بە One Touch Sound Tuning لەگەڵ جۆرێک تەئکید لەسەر دەنگی زیر پەخش دەکرێتەوە.
- دەستپێکردنی سازکردنی دەنگی نوێ
- بۆ ئەوەی دەنگ بە باشترین شێوە پەخش بکرێتەوە، دەتوانین کاری پشکنین و ناسین ئەنجام بدەیت لەسەر ئەو شوێنەی کە تەلەفزیۆنەکەی تێدا دانراوە.
ئەگەر ئاستی نۆیز زیاتر لە ئاستی نۆیزی پەرتووکخانە (زیاتر لە 30 ~ 40 dBA) بێت، ئێمە پێشنیار دەکەین کە لەنێوان مەودای 3 میتر دا دایبنن.
ئەم فرمانە ڕەنگە باش کار نەکات ئەگەر:
- نۆیزی پشتزەمینە یەکجار زۆر و زیاتر لە 40 dBA بێت.
- مەودای نێوان تەلەفزیۆن و ڕیمۆت کۆنترۆڵ 5 میتر یان زیاتر بێت.