پەخشکردنی دەنگ لەڕێگەی بڵندگۆی سەرۆخۆی تەلەفزیۆنەکە
دەنگ
دەنگ بۆ دەرەوە
بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن
دەنگ لەڕێگەی بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆنەکەوە بڵاو دەکرێتەوە.
پەیوەستکردن و بەکارهێنانی ئامێرێکی دەنگی کە لە بینایی پاڵپشتی دەکات (دڵبخواز)
دەنگ
دەنگ بۆ دەرەوە
بینایی
دەتوانیت ئامێرێکی دەنگی کە پاڵپشتی دەکات لە بینایی پەیوەست بکەیت بە پۆرتی ئۆپتیکاڵ دیجیتاڵی بڵاوکردنەوەی دەنگ بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە کوالیتیەکی باشتر و ئاسانیەکی زیاتر پەخش ببێتەوە.
تەنیا بۆ ئەو مۆدێلانە دەبێت کە پۆرتی ئۆپتیکاڵی دیجیتاڵیان هەیە.
دەتوانیت ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەت بە کار بهێنیت بۆ گۆڕینی ئاستی دەنگی ئامێری پەیوەستکراو.
بڵاوکردنەوەی دەنگ لەڕێگەی ئامێرێکی دەنگی دەرەکی کە دراوە لە پۆرتی HDMI (ARC)
دەنگ
دەنگ بۆ دەرەوە
HDMI ARC
دەتوانی دەنگی تەلەفزیۆنەکە لەڕێگەی ئامێرێکی دەنگی دەرەکی کە دراوە لە پۆرتی HDMI (ARC) پەخش بکەیتەوە.
HDMI ARC هەڵبژێرە بۆ ئەوەی خۆی بۆ خۆی SIMPLINK هەڵ بکات. هەرکات SIMPLINK بکوژێتەوە، ڕێککردنەکانی بڵندگۆ خۆی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە سەر ڕێککردنی بنەڕەتی بۆ ئەوەی بڵاوکردنەوەی دەنگ نەپچڕێت.
ڕێککردنی پەخشی دەنگی دیجیتاڵ
دەنگ
دەنگ بۆ دەرەوە
بینایی
/
HDMI ARC
دەرچووی دەنگی دیجیتاڵ
دەتوانیت دەرچووی دەنگی دیجیتاڵ ڕێک بخەیت.
ئەم ڕێککردنانە تەنها کاتێک هەن کە بینایی / HDMI ARC هەڵبژێررابێت.
| پێدانی دەنگ | پەخشی دەنگی دیجیتاڵ | |
| خودکار | MPEG | PCM |
| Dolby Digital | Dolby Digital | |
| Dolby Digital Plus / Atmos |
(Optical)
Dolby Digital
(HDMI ARC) Dolby Digital Plus / Atmos |
|
| HE-AAC | Dolby Digital | |
| DTS | DTS / PCM | |
| DTS Express | DTS / PCM | |
| DTS-HD MA | PCM / DTS | |
| PCM | هەموو | PCM |
پەیوەستکردن و بەکارهێنانی ئامێرێکی دەنگی بەشێوەی بێتەل
دەنگ
دەنگ بۆ دەرەوە
Bluetooth
دەتوانیت ئامێری دەنگیی Bluetooth یان هێدفۆنی Bluetooth بەشێوەی بێتەل پەیوەست بکەیت بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە کوالیتیەکی باشتر و ئاسانیەکی زیاتر پەخش ببێتەوە.
ئەگەر لەم دواییانە ئامێرێکت پەیوەست کردووە کە میلی دەنگ پشتیوانیی لێ دەکات، ئامرازی LG Sound Sync خۆیبۆخۆی هەوڵ دەدات پەیوەست ببێت بە ئەو ئامێرە.
لە هەندێ ئامێر دا، کاتێک تەلەفزیۆنەکە هەڵدەکەیت ئەم ئامرازە خۆیبۆخۆی هەوڵ دەدات پەیوەست ببێت بە ئەو ئامێری کە لەم دواییانە پەیوەست کراوە بە تەلەفزیۆنەکە.
ئێمە پێشنیار دەکەین ئامێرێکی دەنگی LG کە پشتیوانی دەکات لە LG Sound Sync پەیوەست بکەیت، لەڕێگەی شێوازی LG TV یان شێوازی LG Sound Sync ی سەر ئامێرەکە.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
دوگمەی دیاریکردنی ئامێر فشار بدە با ئامێرە پەیوەستکراوەکان یان ئەو ئامێرانەی کە دەتوانیت پەیوەستیان بکەیت نیشان بدرێن و یەکێک لەوان پەیوەست بکەیت.
دەتوانیت ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەت بە کار بهێنیت بۆ گۆڕینی ئاستی دەنگی هەندێ ئامێری Bluetooth.
ئەگەر ئامێرەکە نەیتوانی پەیوەست ببێت، بزانە ئایا ئامێرەکە کارەبای پێ دەگات، هەروەها بزانە ئامێری دەنگی بەدروستی کار دەکات یان نە.
بەپێی جۆری ئامێری Bluetooth، ڕەنگە ئامێرەکە دروست پەیوەست نەبێت یان حاڵەتێکی نائاسایی ڕوو بدات بۆ نموونە دەنگ و ڕەنگ پێکەوە هەماهەنگ نەبن.
ئەگەر یەکێک لەم حاڵەتانەی خوارەوە ڕوو بدات ڕەنگە دەنگ پرتەپرت بکات یان کوالیتیی دەنگ کەم ببێتەوە:
- ئەگەر ئامێری Bluetooth زۆر دوور بێت لە تەلەفزیۆنەکە؛
- ئەگەر کۆسپێک لەنێوان ئامێری Bluetooth و تەلەفزیۆنەکە دا بێت؛ یان
- ئەگەر ئامێرەکە هاوکات لەگەڵ دەزگایەکی ڕادیۆیی وەک فڕنی مایکرۆوەیڤ یان LANی بێتەل بە کار بهێنرێت.
ئەگەر دۆخی وێنە لەسەر یاری دابنرێت و دەنگ بۆ دەرەوە لەسەر Bluetooth دابنرێت، دۆخی وێنە دەگۆڕدرێت و دەبێتە ستاندارد.
بەکارهێنانی دەنگیی دەرچوو (هێڵی دەرچوو) / بیستۆکە تەلدارەکان
دەنگ
دەنگ بۆ دەرەوە
دەنگیی دەرچوو (هێڵی دەرچوو)
/
بیستۆکە تەلدارەکان
بۆ چاکترکردنی پەخشی دەنگ بەپێی جۆری ئەو ئامێرەی کە پەیوەست کراوە، بیستۆکە تەلدارەکان یان دەنگیی دەرچوو (هێڵی دەرچوو) هەڵبژێرە.
رەنگە هەندێ لە مۆدێلەکان تەنیا لە ئامرازی بیستۆکە تەلدارەکان پشتیوانی بکەن.
ئەگەر لە کاتی کارکردنی تەلەفزیۆنەکە دا بیستۆکی تەلدار بە کار بهێنیت، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک دەیناسێتەوە و لەڕێگەیەوە دەنگ بڵاو دەکاتەوە.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
هاوکات پەخشکردنی دەنگ لەڕێگەی بڵندگۆی سەرۆخۆی تەلەفزیۆنەکە و ئامێرێکی دەنگی دەرەکی
دەکرێ دەنگەکە لە چەندین ئامێرەوە بە شێوەی هاوکات پەخش بکرێت.
بەکارهێنانی بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + بیستۆکە تەلدارەکان
دەنگ
دەنگ بۆ دەرەوە
بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + بیستۆکە تەلدارەکان
دەنگ بە شێوەی هاوکات لە بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆن و بیستۆکە تەلدارەکان بڵاو دەکرێتەوە.
ئەگەر لە کاتی کارکردنی تەلەفزیۆنەکە دا بیستۆکی تەلدار بە کار بهێنیت، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک دەیناسێتەوە و لەڕێگەیەوە دەنگ بڵاو دەکاتەوە.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
بەکارهێنانی سپیکەری ناوخۆیی تەلەفزیۆن + بینایی
دەنگ
دەنگ بۆ دەرەوە
سپیکەری ناوخۆیی تەلەفزیۆن + بینایی
دەنگەکە هاوکات لە بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆن و ئامێری دەنگ کە دراوە لە پۆرتی پەخشی دەنگی ئۆتپیکاڵ دیجیتاڵ، بڵاو دەبێتەوە.