سەیرکردنی وێنە و ڤیدیۆ
دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ سەیری وێنە و ڤیدیۆ بکەیت.
-
لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە.
- ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ بکەوە.
- ئامێری خزنکردنی مەبەست هەڵبژێرە.
- وێنە و ڤیدیۆی مەبەست هەڵبژێرە و سەیریان بکە.
- جۆری ناوەرۆک و شێوازی سەیرکردنی مەبەستت هەڵبژێرە.
-
ناوەرۆکی مەبەستت هەڵبژێرە و بیسڕەوە.
ناتوانیت ئەو فایلانەی کە لە ئامێری دیکەوە هاوبەش کڕاون بسڕیتەوە.
- ئەو ناوەرۆکەی کە دەتەوێت پەخشی بکەیت هەڵبژێرە. تەنها دەتوانیت ئەو جۆرە لە ناوەرۆک هەڵبژێریت کە یەکەم جار هەڵتبژاردووە.
-
هەروەها دەتوانیت فایلەکە کۆپی بکەیتە نێو ئامێرێکی خەزنکردنی USB.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.
- ئامرازی گەڕان بکەوە.
ئەگەر کۆی ژمارەی ناوەرۆکەکان زیاتر لە 40,000 بێت، ڕەنگە هەندێ ناوەرۆک نیشان نەدرێن.
پەخشکەری وێنە
هەڵبژاردنی وێنە لە ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ دا دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەخشکەری وێنە بکرێتەوە. دەتوانیت وێنە پاشەکەوتکراوەکانت ببینیت.
- دەگەڕێتەوە بۆ لیستی هەموو ناوەرۆکەکان.
- دەتوانیت بە کردنەوەی پەخشکەری مووزیک لە پشتزەمینە دا مووزیک پەخش بکەیت.
- دەتوانیت وێنەکان گەورە و بچووک بکەیتەوە.
- نمایشی سلاید دەست پێ دەکات.
- وێنە دەسووڕێنێت.
-
دەتوانیت وێنەی 360 دەرەجە بە شێوەی 360 دەرەجە ببینیت.
بەکارهێنانی پەخشکردنی VRی 360 ˚ بۆ وێنەی ئاسایی ڕەنگە وێنەکە بشێوێنێت.ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
- دەتوانیت سایزی وێنەیەک دیاری بکەیت یان خێرایی و ئیفێکتی نمایشێکی سلاید بگۆڕیت.
فایلی وێنەی پشتیوانیکراو
| فۆرمەتی فایل | فۆرمەت | وردبینی |
| jpeg، jpg، jpe | JPEG |
کەمترین
:
64 × 64
زۆرترین جۆری ئاسایی : 15360 (W) × 8640 (H) جۆری پێشکەوتوو : 1920 (W) × 1440 (H) |
| png | PNG |
کەمترین
:
64 × 64
زۆرترین : 5760 (W) × 5760 (H) |
| bmp | BMP |
کەمترین
:
64 × 64
زۆرترین : 1920 (W) × 1080 (H) |
پەخشکەری ڤیدیۆ
هەڵبژاردنی ڤیدیۆ لە ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ دا دەبێتە هۆی ئەوەی کە پەخشکەری ڤیدیۆ بکرێتەوە. دەتوانیت ڤیدیۆ پاشەکەوتکراوەکانت ببینیت.
- دەگەڕێتەوە بۆ لیستی هەموو ناوەرۆکەکان.
- لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ دا دەتوانیت بە نیشاندانی لیستی پەخش ناوەرۆکی دیکە هەڵبژێریت.
- دەتوانیت فرمان و ئامرازە بنەڕەتیەکانی پەخشکردنەوەی ڤیدیۆ کۆنترۆڵ بکەیت.
-
ڤیدیۆ دەسووڕێنێت.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
-
دەتوانیت ڤیدیۆی 360 دەرەجە بە شێوەی 360 دەرەجە ببینیت.
بەکارهێنانی پەخشکردنی VRی 360 ˚ بۆ ڤیدیۆی ئاسایی ڕەنگە وێنەکە بشێوێنێت.ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
-
بە گەورەکردنەوەی پیشاندەری تەلەفزیۆن، دەتوانیت وێنەکان بە ئەندازەیەکی گەورەتر لە ئەندازەی ڕاستەقینەیان ببینیت.
بۆ زانیاریی زیاتر، بەشی سوودەکانی تەلەفزیۆنی وشیار گەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆن لە رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە. - دەتوانیت بژاردەی زیاتر ڕێک بکەیت.
ڕێککردنی بژاردەکانی تر
- دەتوانیت ڕێککردنەکانی ژێرنووس بگۆڕیت.
- دەتوانیت تراکە دەنگیەکان ڕێک بخەیت.
-
دەتوانیت «درێژەدان بە تماشاکردن» ڕێک بکەیت بۆ ئەوەی لەو شوێنەوە کە دوایین جار بینیوتە درێژە بدەیت بە سەیرکردنی ڤیدیۆکە.
کاتێک بە دەستپێکردنی خێرا+ تەلەفزیۆنەکە هەڵدەکەیت، ڕەنگە «درێژەدان بە تماشاکردن» ئازا کار نەکات.
-
دەتوانیت پەخشکردنەوەی بەردەوام چالاک بکەیت.
ئەگەر شێوازی پەخشکردنەوەی بەردەوام چالاک بکەیت، دوای ئەوەی کە پەخشی ڤیدیۆیەک تەواو دەبێت ڤیدیۆی دوای ئەو ئۆتۆماتیک پەخش دەکرێتەوە. - دەگەڕێتەوە بۆ شاشەی ئامرازە بنەڕەتیەکان.
فایلی ڤیدیۆی پشتیوانیکراو
زۆرترین ڕێژەی گواستنەوەی دەیتا:
-
ڤیدیۆی Full HD
H.264 1920 × 1080@60P BP/MP/HP@L4.2 Maximum 40Mbps
HEVC 1920 × 1080@60P Main/Main10@L4.1 Maximum 40Mbps -
ڤیدیۆی ULTRA HD
(تەنیا لە مۆدێلی ULTRA HD دا)
H.264 3840 × 2160@60P BP/MP/HP@L5.1 Maximum 50Mbps
HEVC 3840 × 2160@60P Main/Main10@L5.1 Maximum 60Mbps -
ڤیدیۆی HFR
(تەنھا مۆدێڵی پشتیوانی HFR)
HEVC 3840 × 2160@120P Main/Main10@L5.2 Maximum 60Mbps -
ڤیدیۆی Dolby Vision
(تەنها مۆدێلێکی ULTRA HD کە پشتیوانی دەکات لە Dolby Vision)
HEVC 3840 × 2160@60P Main/Main10@L5.1 Maximum 50Mbps
ژێرنووسی پشتیوانیکراوی دەرەکی
smi، srt، sub (MicroDVD, SubViewer 1.0/2.0)، ass، ssa، txt (TMPlayer)، psb (PowerDivX)، dcs (DLP Cinema)
فۆرماتی ژێرنووسی ناوەکی:
Matroska (mkv)
:
Sub Station Alpha (SSA)، Advanced Sub Station Alpha (ASS)، SRT
MP4 : Timed Text
MP4 : Timed Text
کۆدخوێنی پشتیوانیکراوی ڤیدیۆ
| پاشگر | کۆدخوێنەکان | |
|
asf
wmv |
ڤیدیۆ | پڕۆفایلی VC-1 Advanced (بێجگە لە WMVA)، پرۆفایلی Simple و Mainی VC-1 |
| دهنگ | WMA Standard (بێجگە لە WMA v1 / WMA Speech) | |
| avi | ڤیدیۆ | Xvid (بێجگە لە 3 warp-point GMC)، H.264/AVC، Motion Jpeg، MPEG-4 |
| دهنگ | MPEG-1 Layer I، II، MPEG-1 Layer III (MP3)، Dolby Digital، LPCM، ADPCM، DTS | |
|
mp4
m4v mov |
ڤیدیۆ | H.264/AVC، MPEG-4، HEVC |
| دهنگ | Dolby Digital، Dolby Digital Plus، AAC، MPEG-1 Layer III (MP3)، Dolby AC-4 | |
|
3gp
3g2 |
ڤیدیۆ | H.264/AVC، MPEG-4 |
| دهنگ | AAC، AMR-NB، AMR-WB | |
| mkv | ڤیدیۆ | MPEG-2، MPEG-4، H.264/AVC، VP8، VP9، HEVC |
| دهنگ | Dolby Digital، Dolby Digital Plus، AAC، PCM، DTS، MPEG-1 Layer I، II، MPEG-1 Layer III (MP3) | |
|
ts
trp tp mts |
ڤیدیۆ | H.264/AVC، MPEG-2، HEVC |
| دهنگ | MPEG-1 Layer I، II، MPEG-1 Layer III (MP3)، Dolby Digital، Dolby Digital Plus، AAC، PCM، Dolby AC-4 | |
|
mpg
mpeg dat |
ڤیدیۆ | MPEG-1، MPEG-2 |
| دهنگ | MPEG-1 Layer I، II، MPEG-1 Layer III (MP3) | |
| vob | ڤیدیۆ | MPEG-1، MPEG-2 |
| دهنگ | Dolby Digital، MPEG-1 Layer I، II، DVD-LPCM | |
|
rm
rmvb |
ڤیدیۆ | RV30، RV40 |
| دهنگ | Realaudio6 (cook)، AAC LC، HE-AAC | |
rm، rmvb
:
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.
Dolby AC-4
:
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
هۆشداریەکان لەبارەی پەخشکردنەوەی ڤیدیۆ
هەندێ لەو ژێرنووسانە کە بەکارهێنەر دروستی کردوون ڕەنگە باش نیشان نەدرێن.
پێویستە فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس هەردوو لە نێو یەک فۆڵدەر دا بن. بۆ ئەوەی ژێرنووس باش نیشان بدرێت، دڵنیا ببە کە فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس هاوناو بن.
بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆنەکەت و ئەوەی کە بەرهەمی کام کۆمپانیا بێت، ڕەنگە ژێرنووسی سەر ئامێری NAS (ئەمباری گرێدراو بە تۆڕ) پشتیوانی نەکرێت.
ئەو پەخشکراوانەی کەGlobal Motion Compensation (GMC) و Quarterpel Motion Estimation (Qpel)یان تێدا بێت پشتیوانی ناکرێن.
ڤیدیۆی ULTRA HD
(تەنیا لە مۆدێلی ULTRA HD دا)
:
3840 × 2160، 4096 × 2160
- هەندێ ڤیدیۆی ULTRA HDی کۆدکراو بە شێوازی HEVC جیا لەو ناوەرۆکانە کە بە شێوەی ڕەسمی لەلایەن LG Electronicsەوە بڵاو کراونەتەوە ڕەنگە پەخش نەکرێنەوە.
-
هەندێ لە کۆدخوێنەکان ڕەنگە دوای ئاپگرەیدی نەرمامراز پشتیوانی بکرێن.
پاشگر کۆدخوێنەکان mkv / mp4 / ts ڤیدیۆ H.264/AVC، HEVC دهنگ Dolby Digital، Dolby Digital Plus، AAC
ئەو ئەندازانەی فایل کە دەکرێ پەخش بکرێنەوە بەپێی شێوازی کۆدکردن جیاوازن.
تەنها Window Media Audio V7 و سەرتر پشتیوانی دەکرێن.
پرۆفایلی AAC Main پشتیوانی ناکرێت.
ئەو فایلە ڤیدیۆییانە کە بە هەندێ کۆدکەری تایبەت دروست کراون ڕەنگە پەخش نەکرێنەوە.
ئەگەر فۆرمەتی فایلی ڤیدیۆ جیاواز بێت لە ئەو فۆرمەتانە کە دیاری کراون ڕەنگە پەخش نەکرێت.
ئەگەر فایلی ڤیدیۆ لەسەر جۆرێک لە ئامێری خزنکردنی USB دانرابێت لە پشتیوانی نەکات لە خێرایی زۆر، ڕەنگە باش پەخش نەکرێتەوە.
کۆدخوێنی DTS تەنها بۆ پەخشکردنەوەی فایلی ڤیدیۆ لە ڕێگەی USB و HDMI پشتیوانی دەکرێت.