بۆ دیتنی بینگەی ئامێری مۆبایل لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن.
- لە ئامێرە مۆبایلەکەت دا شێوازی Miracast چالاک بکە.
- تەلەفزیۆنەکەت لە لیستی ئەو ئامێرانەی کە هەن نیشان دەدرێت.
- تەلەفزیۆنەکەت هەڵبژێرە و داوای پەیوەندی بکە.
- لە پەنجەرەی داواکردنی پەیوەندی دا دوگمەی بەڵێ دەسنیشان بکە.
- پاش جێبەجێکردنی پرۆسەی گرێدان، بینگەی ئامێری گرێدراو لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدرێت.
- گۆڕینی جێی شاشەی ئامێری مۆبایل.
- دەنگ لە تەلەفزیۆنەوە دەگۆڕێ بۆ ئامێری مۆبایل و پێچەوانە.
- شاشەی ئامێری مۆبایل بە شێوازی تەواوپەڕ نیشان دەدات.
- لە Screen Share بچۆ دەرەوە.
بەپێی ئەو ئەپە یان ڤیدیۆیە کە کراوەتەوە، ڕەنگە بەکارهێنانی شێوازی ئۆڤەرلەی سنووردار بێت.
چاکتر وایە بەردەوام سیستەمی کارپێکردنی ئامێرەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ ئەوەی بێ کێشە بدرێت لە تەلەفزیۆن.
ئامێری تر جگە لە LGE تەنانەت ئەگەر بناسرێتیش پێوەست ناکرێت.
چاک وایە کە ئامێرەکە بدەیت لە ڕووتەرێکی 5 گیگاهێرتز چونکە ڕەنگە کەشی بێتەلی دەوروبەری تۆ کاریگەری دابنێت لەسەر کارایی پەیوەندیەکە.
رێژەی وەڵامدانەوە ڕەنگە بەپێی ژینگەی بەکاربەر جیاواز بێت.
ئەمە لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تر جیاوازە. بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو ئامێرەی کە دەتەوێت پەیوەستی بکەیت، ڕێنمای بەکارهێنەری ئەو ئامێرە بخوێنەوە.
ئەگەر دوای چەند جار هەوڵدان پەیوەست نەبوو، تەلەفزیۆنەکە و ئەو ئامێرەکەی کە دەتەوێت پەیوەستی بکەیت بکوژێنەوە، پاشان هەڵیانبکەوە و دووبارە هەوڵ بدە.