گرفتەکانی پاوەر / ڕیمۆت کۆنترۆڵ
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
- ناتوانم تەلەفزیۆنەکە هەڵ بکەم
- دڵنیا ببە کە تەلەفزیۆنەکە بە شێوەیەکی دروست دراوە لە کارەبا.
- ئەگەر چەند سۆکێتێکی کارەبای چەند دانەیی بە کار دەهێنیت، دڵنیا ببە کە دروست کار دەکات. بۆ ئەوەی بزانیت کە چەندڕیانێکی کارەبا دروست کار دەکات یان نە، کابلی کارەبای تەلەفزیۆنەکە ڕاستەوخۆ بدە لە سۆکێتی دیوار و بزانە کار دەکات.
- هەوڵ بدە تەلەفزیۆنەکە بە دوگمەی هەڵکردنی سەر خۆی هەڵ بکەیت.
- دوای هەڵکردن بۆ ماوەیەک شاشەکە نیشان نادرێت.
- ئەمە لەبەر ئەنجامدانی پرۆسەیەکی لابردنی نۆیزە بۆ نەهێشتنی هەرجۆرە نۆیزێک کە ڕەنگە لە کاتی هەڵکردن دا دەربکەوێت. ئەمە بە واتای ئەوە نیە کە تەلەفزیۆنەکە کێشەی هەیە.
- نیشاندەری مەجیک ڕیمۆت لەسەر شاشە دەرناکەوێت.
- ڕیمۆت کۆنترۆڵ ڕوو بە تەلەفزیۆنەکە بگرە و دوگمەی بۆ ماوەی چەند چرکە فشار بدە. ئەو ڕیمۆت کۆنترۆڵە کە پێشتر تۆمار کراوە لادەبرێت و دووبارە تۆمار دەکرێتەوە.
- هەرکات لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە داوا کرا، باتریەکانی ڕیمۆتەکە بگۆڕە. (پاتریی ئالکالین بە کار بهێنە.)
- ئەگەرڕێنمای دەنگ لە سەر هەڵکردندانراوە، پۆینتەری Magic Remote دەرناکەوێت. ڕێنمای دەنگ بخەنە سەر دۆخی کوژاندنەوە. (ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.)
ئەمە تەنها بۆ ئەو مۆدێلانە دەبێت کە پشتیوانی دەکەن لە مەجیک ڕیمۆت.
- ناتوانم بە ڕیمۆت کۆنترۆڵ تەلەفزیۆنەکە هەڵ بکەم.
- دڵنیا ببە کە تەلەفزیۆنەکە بە شێوەیەکی دروست دراوە لە کارەبا.
- پاتریەکانی ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە بگۆڕە. (پاتریی ئالکالین بە کار بهێنە.)
- بزانە هیچ شتێک بەری هەستگەری ڕیمۆت کۆنترۆڵ تەلەفزیۆنەکەی نەگرتووە. ساوندبار یان هەر کۆسپێکی تر کە لەبەردەم وەرگری خوارەوەی تەلەفزیۆنەکە دا بێت، لەوانەیە ڕێگە بگرێت لە وەرگرتنی سیگناڵی IR.