کێشەکانی پەخشکردنەوەی فیلم
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی فایلە پشتیوانیکراوەکان، سەیری بڵاوکردنەوەی فایلی ئامێرەکانی تر فۆتۆ و ڤیدیۆ بکە لە رێنمای بەکارهێنەر دا.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی فایلە پشتیوانیکراوەکان، سەیری بڵاوکردنەوەی فایلی ئامێرەکانی تر فۆتۆ و ڤیدیۆ بکە لە رێنمای بەکارهێنەر دا.
- ناتوانم لە نێو’فۆتۆ و ڤیدیۆ’ دا فایلێک بدۆزمەوە.
- بزانە ئایا فایلەکانی سەر ئامێری خەزنکردنی USB لەسەر کۆمپیۆتر دەخوێنرێنەوە.
- بزانە ئایا جۆری فایلەکە قەبووڵ دەکات.
- من پەیامێک دەبینم کە دەڵێت پشتیوانی ناکرێت لەم فایلە.
- بزانە ئایا فایلەکە لەسەر پەخشکەری ڤیدیۆ یان کۆمپیۆتر کێشەی هەیە یان نهە. (بزانە ئایا فایلەکە تێکنەچووە)
- بزانە ئایا جۆری فایلەکە قەبووڵ دەکات.
- بزانە ئایا ئەو وردبینیە (ڕیزۆلووشنە) پشتیوانی دەکرێت یان نە.
- بزانە ئایا ئەو کۆدخوێنی ڤیدیۆیە دەناسێت.
- بزانە ئایا ڕێژەی فرەیم پشتیوانیکراوە.
- پەیامێک دێتە ڕوو کە دەڵێت “ئەم دەنگە پشتیوانی ناکرێت” یان ڤیدیۆ بێکێشە پەخش دەبێتەوە بەڵام دەنگی نیە.
- بزانە ئایا فایلەکە لەسەر پەخشکەری ڤیدیۆ یان کۆمپیۆتر کێشەی هەیە یان نهە. (بزانە ئایا فایلەکە تێکنەچووە)
- بزانە ئایا جۆری فایلەکە قەبووڵ دەکات.
- بزانە ئایا ئەم کۆمپیۆترە پشتیوانی دەکات لەو کۆدخوێنی ئاودیۆ.
- بزانە ئایا پشتیوانی دەکات لەو ڕێژەی بیتە (بیت ڕەیت).
- بزانە ئایا لەرەلەری نموونە پشتیوانیکراوە.
- بزانە ئایا ژمارەی کەناڵەکانی دەنگ پشتیوانیکراوە.
- من ناتوانم ژێرنووسەکان ببیینم.
- بزانە ئایا فایلەکە لەسەر پەخشکەری ڤیدیۆ یان کۆمپیۆتر کێشەی هەیە یان نهە. (بزانە ئایا فایلەکە تێکنەچووە)
- بزانە ئایا ناوی فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس یەکێکە.
- هەروەها بزانە ئایا فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس لە ناو یەک پەڕدان (فۆڵدەر) دان.
- بزانە ئایا فۆرمەتی فایلی ژێرنووس قەبووڵ دەکات.
-
بزانە ئایا ئەو زمانە قەبووڵ دەکات یان نە.
(دەتوانی فایلی ژێرنووس لەنێو Notepad دا بکەیتەوە بۆ ئەوەی زمانەکەی ببینیت.) -
ئەگەر کۆدکردنی ژێرنووس بەدروستی ڕێک نەکرێت، ڕەنگە ژێرنووسەکان باش نیشان نەدرێن.
لە پانێلی کۆنترۆڵ دا کە لە لای خوارەوەی شاشەی پەخشکردنەوەی ڤیدیۆ دا یە،
هەڵبژێرە و بڕی لاپەڕەی کۆد بگۆڕە.
- ئەگەر لە ڕێگەی ئامرازی هاوبەشکردنی ناوەرۆکەوە فایلێکی ڤیدیۆ پەخش بکەیت کە لەسەر ئامێرێکی تر خزن کراوە، بەپێی ئەو بەرنامەی کە بەکاری دەهێنیت ڕەنگە ژێرنووس مەوجوود نەبێت.
- ئەگەت تۆ لەڕێگەی یەکەیەکی NASـەوە ڤیدیۆ پەخش بکەیتەوە، پشتیوانی ناکرێت لە ژێرنووس. لە دروستکەری NAS پرسیار بکە و داوای ڕێنمایی بکە.
- کاتێک ئامێری خەزنکردنی USBم دەدەم لە تەلەفزیۆنەکە، نایناسێت.
-
بزانە ئایا تەلەفزیۆنەکە پشتیوانی دەکات لە ئامێری خەزنکردنی USB.
بۆ زانیاریی زیاتر، بەشی بڵاوکردنەوەی فایلی ئامێرەکانی تر لێخستنی USB لە رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.