کێشەکانی وێبگەڕی ئینتيرنێت
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
- کاتێ کە ئینتەرنێت بە کار دەهێنم هەندێ بەش لە ماڵپەڕێکی دیاریکراو نیشان نادرێت.
- گەڕاڵی وێب تەنیا لە میدیای HTML5 پشتیوانی دەکات و لە پلاگ-ئینی فلاش پشتیوانی ناکات.
- گەڕاڵی وێب ڕێگەی زێدەکردنی پلاگ-ئین نادات.
-
لەم گەڕاڵی وێبە دا تەنیا بەم فۆرمەتانەی خوارەوە دەتوانیت فایلی میدیا پەخش بکەیت:
: JPEG / PNG / GIF - تۆ ناتوانیت هاوپێچەکان یان وێنەکان پاشەکەوت بکەیت.
- کاتێک کە سەردانی ماڵپەڕێک دەکەم، ئینتەرنێتگەڕ خۆی بۆ خۆی دەبەسرێت / دادەخرێت.
- ئەگەر بیرگە جێگەی تەواوی بۆ جێکردنەوەی وێنەکانی ماڵپەڕێک نەبێت ڕەنگە بەزۆر ببەسترێت / دابخرێت.
- لە کاتی سەیرکردنی ڤیدیۆ لە گەڕاڵی وێب دا، ڤیدیۆکە بە زۆر دەکوژێنرێتەوە.
- لەوانەیە بتوانیت بە دانانی ڕێکبەندەکان Adaptive Streaming بە بەکارهێنانی JavaScript لەسەر کوژاندنەوە لە گەڕاڵی وێب دا، ئەم کێشەیە چارەسەر بکەیت. ڕێککردن ئەو خشتەبەندانە ناگرێتەوە کە بەرلە گۆڕانکاری کراوە بوون، و تەنیا ئەو خشتەبەندانە دەگرێتەوە کە دوای گۆڕانکاری کراونەتەوە.