گەورەکردنەوەی پیشاندەری تەلەفزیۆن
بە گەورەکردنەوەی پیشاندەری تەلەفزیۆن، دەتوانیت وێنەکان بە ئەندازەیەکی گەورەتر لە ئەندازەی ڕاستەقینەیان ببینیت.
لە کاتی سەیرکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆن یان پەخشی ڤیدیۆ دا دوگمەی LIVE ZOOM فشار بدە. هەروەها دەتوانیت دوگمەی دەستپێکردنی Live Zoom لە گۆشەی ڕاستی خوارەوەی شاشە فشار بدەیت.

زوومکردنی شاشەی تەلەفزیۆنزوومکردنی شاشەی تەلەفزیۆن

  1. شاشەی ئەسڵی بەرلە گەورەکردنەوە لە شاشەی لاوەکی دا نیشان دەدرێت.
  2. ئەمە بەشی گەورەکراو نیشان دەدات کە لە شاشەی سەرەکی دا نیشان دراوە.
  3. دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە شریتی گەورەکردنەوە بەشێک لە شاشە گەورە و بچووک بکەیتەوە.
    دەتوانیت بە سووڕاندنی دوگمەی چەرخ (OK) ی مەجیک کۆنترۆڵ شاشەکە گەورە و چکۆلە بکەیتەوە.
  4. دەتوانیت شاشەی لاوەکی بشاریتەوە.
  5. دەتوانیت لەو شاشەی کە تەماشای دەکەیت وێنە بگریت.
    دەتوانیت بیچتە نێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ و ئەو وێنانەی کە لە شاشە گرتووتە ببینیت.
  6. دەتوانیت ئەو شاشە کە خەریکی تەماشای دەکەیت ڕابگریت و دووبارە دەست بکەیت بە سەیرکردنی.
    ئەگەر لە کاتی سەیرکردنی بەرنامەیەکی پەخشکراو دا بیوەستێنیت و دووبارە بیخەیتەوە کار، ئەو دیمەنەی کە ئێستا پەخش دەکرێت دەبینیت.
  7. دەتوانیت میلی بەرەوپێش چوون نیشان بدەیت.
    تەنھا لەگەڵ ئەو ڤیدیۆیانە کار دەکات کە میلی بەرەوپێش چوونیان هەیە.
  8. دەتوانیت بە زووم کردنی ڤیدیۆی نێو ئامێری هەڵگرتنی USB، دەست بکەیت بە تۆمارکردن.
    بۆ زانیاریی زیاتر، بەشی سوودەکانی تەلەفزیۆنی وشیار تۆماركردنی زووم لە رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.
    ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
    تەنها بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک دەتوانیت ئەم ئامرازە بە کار بهێنیت.
  9. ئامرازەکە دابخە و بگەڕێوە سەر شاشەی سەرەکی.
بۆ چوونەدەرەوە لەم ئامرازە و گەڕانەوە بۆ شاشەی سەرەکی دوگمەی LIVE ZOOM یان BACK فشار بدە.
ئەگەر لە شاشەیەکی گەورەکراو دا کەناڵ بگۆڕیت یان ئەپێکی تر بکەیتەوە، ئامرازەکە دادەخرێت.
ئەم ئامرازە تەنیا بۆ پەخشی دیجیتاڵ، وێنەی نێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ، تۆمارەکانی نێو ئەپی تۆمارکردنەکان (کە تەنها لە هەندێ وڵات هەیە) یان لە شێوازی ئینپووتی HDMI دا پشتیوانی دەکرێت.
گۆڕینی جێی شاشەی گەورەکراو
شێوازی 1. لە شاشەی سەرەکی دا، نیشاندەری سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک ببە ئەو شوێنەی کە دەتهەوێت و دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
ئەو جێیە کە هەڵیدەبژێریت دەچێتە ناوەڕاستی شاشە.

کلیک بکە لەسەر ئەو خاڵەی شاشە کە دەتەوێتکلیک بکە لەسەر ئەو خاڵەی شاشە کە دەتەوێت


شێوازی 2. بە نیشاندەری مەجیک ڕیمۆت، شاشەی سەرەکی بجووڵێنە و لە شوێنەی کە دەتەوێ دایبنێ.

شاشەی سەرەکی ڕابکێشەشاشەی سەرەکی ڕابکێشە


شێوازی 3. لە شاشەی لاوەکی دا، بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک ئەو بەشە هەڵبژێرە کە دەتهەوێت گەورەی بکەیتەوە.

کلیک بکە لەسەر ئەو خاڵەی شاشەی لاوەکی کە دەتەوێتکلیک بکە لەسەر ئەو خاڵەی شاشەی لاوەکی کە دەتەوێت


شێوازی 4. بە نیشاندەری سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک، بەشی گەورەکراوی نێو شاشەی لاوەکی بگوازەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەتهەوێت.

شاشەی لاوەکی ڕابکێشەشاشەی لاوەکی ڕابکێشە

هەروەها دەتوانیت بە دوگمەکانی سەرەوەسەرەوە / خوارەوەخوارەوە / چەپچەپ / ڕاستڕاست سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ شاشەکە بجووڵێنیت.