بەکارهێنانی Focus Zoom
دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە Focus Zoom بەشێک لە شاشەکە گەورە بکەیتەوە.
دوگمەی FOCUSی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە و ڕایبگرە.

گەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆنگەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆن

  1. ئەمە شوێنی گەورەکراو و دیمەنێکی گەورەکراو نیشان دەدات.
    بەشی گەورەکراو لەگەڵ جووڵانی نیشاندەر دەجووڵێت.
ئەگەر لە شاشەیەکی گەورەکراو دا کەناڵ بگۆڕیت یان ئەپێکی تر بکەیتەوە، ئامرازەکە دادەخرێت.
تەنها بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک دەتوانیت ئەم ئامرازە بە کار بهێنیت.
ئەم ئامرازە تەنیا بۆ پەخشی دیجیتاڵ، وێنەی نێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ، تۆمارەکانی نێو ئەپی تۆمارکردنەکان (کە تەنها لە هەندێ وڵات هەیە) یان لە شێوازی ئینپووتی HDMI دا پشتیوانی دەکرێت.
لە کاتی بەکارهێنانی هەندێ ڤیدیۆ یان ئامراز دا ڕەنگە ئەم ئامرازە کار نەکات.
سابتکردنی جێگەی Focus Zoom
لەو شوێنەی کە دەتەوێت سابتی بکەیت دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
بەشی گەورەکراو لەو شوێنە دا سابت دەبێت.
بەکارهێنانی ئامرازەکانی تر

بەکارهێنانی ئامرازە لاوەکیەکانی گەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆنبەکارهێنانی ئامرازە لاوەکیەکانی گەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆن

  1. دەتوانیت بە دوگمەی سەرۆ و خوارۆی ڕیمۆت کۆنترۆڵ ئاستی گەورەکردنەوەی Focus Zoom بگۆڕیت. دەتوانیت بە دوگمەی ڕاست و چەپی ڕیمۆت کۆنترۆڵ شکڵ و ئەندازەی Focus Zoom بگۆڕیت.
  2. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی سەوزسەوز فشار بدە. دەتوانیت ئەو شاشە کە خەریکی تەماشای دەکەیت ڕابگریت و دووبارە دەست بکەیت بە سەیرکردنی. ئەگەر لە کاتی سەیرکردنی بەرنامەیەکی پەخشکراو دا بیوەستێنیت و دووبارە بیخەیتەوە کار، ئەو دیمەنەی کە ئێستا پەخش دەکرێت دەبینیت.
  3. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی زەردزەرد فشار بدە. دەتوانیت لەو شاشەی کە تەماشای دەکەیت وێنە بگریت. دەتوانیت بیچتە نێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ و ئەو وێنانەی کە لە شاشە گرتووتە ببینیت.
  4. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی شینشین فشار بدە. دەتوانیت ڕێبەری دوگمەی کۆنترۆڵی فەرمانەکانی Focus Zoom بشاریتەوە یان نیشان بدەیت.
  5. بۆ چوونەدەرەوە لەم ئامرازە و گەڕانەوە بۆ شاشەی سەرەکی دوگمەی FOCUS یان BACK فشار بدە.