بۆ بەکارهێنانی "میدیای من"
HOME میدیای من دیاریکردنی هەمارگە هەموو میدیاکان / ويّنةكان / ڤیدیۆکان / مووزیک
لە نێو لیستەکە فایلێک هەڵبژێرە. ئەو فایلە نیشان دەدات کە تۆ هەڵتبژاردووە.
لەڕێگەی پشکنین لە کاتی پەخشکردنی دیسک دا، ڕێککردنەکانی تایبەت بە پەخشکردن ڕێک دەکات.
فایلی وێنەی هەبوو
JPEG [جۆری فایلی هەبوو]
SOF0‏: Baseline
SOF1:‏ Extend Sequential
SOF2:‏ Progressive
[ئەندازەی وێنە]
کەمترین: 64 x 64
زۆرترین: جۆری ئاسایی: 15360(W‏) x 8640(H)
جۆری پێشکەوتوو: 1920(W‏) x 1440(H)
BMP [ئەندازەی وێنە]
کەمترین : 64 x 64
زۆرترین : 3840(W‏) x 2160(H)
PNG [ئەندازەی وێنە]
کەمترین : 64 x 64
زۆرترین: 3840(W‏) x 2160(H)
ڕەنگە ئەو فایلانە کە بە فۆرمەتی BMP و PNGـن خاوتر لە فایلی JPEG نیشان بدرێن.
فایلی ڤیدیۆی هەبوو
.asf, .wmv [ڤیدیۆ] شێوازی پێشکەوتووی VC-1 (بێجگە لە WMVA)، شێوازی سادە و سەرەکیی VC-1
[ئاودیۆ] ستانداردی WMA (بێجگە لە WMA v1/WMA Speech)
.3gp, .3gp2 [ڤیدیۆ] H.264/AVC، MPEG-4 Part2
[ئاودیۆ] AAC، AMR‏(NB/WB)
.avi [ڤیدیۆ] XViD (بێجگە لە 3 warp-point GMCH.264/AVC، Motion JPEG، MPEG-4 Part2
[ئاودیۆ] MPEG-1 Layer I, II، MPEG-1 Layer III (MP3)، Dolby Digital، LPCM، ADPCM، DTS
.mp4, .m4v, .mov [ڤیدیۆ] H.264/AVC، MPEG-4 Part2، XViD، HEVC
[ئاودیۆ] Dolby Digital، Dolby Digital Plus، AAC، MPEG-1 Layer III (MP3)
.mkv [ڤیدیۆ] MPEG-2، MPEG-4 Part2، XViD، H.264/AVC، VP8، VP9، HEVC
[ئاودیۆ] Dolby Digital، Dolby Digital Plus، HE-AAC، PCM، DTS، MPEG-1 Layer I, II، MPEG-1 Layer III (MP3)
.ts, .trp, .tp, .mts, .m2ts [ڤیدیۆ] H.264/AVC، MPEG-2، HEVC
[ئاودیۆ] MPEG-1 Layer I, II، MPEG-1 Layer III (MP3)‎، Dolby Digital، Dolby Digital Plus، AAC، PCM
.vob [ڤیدیۆ] MPEG-1، MPEG-2
[ئاودیۆ] Dolby Digital، MPEG-1 Layer I‏, II، DVD-LPCM
.mpg, .mpeg, .mpe [ڤیدیۆ] MPEG-1، MPEG-2
[ئاودیۆ] MPEG-1 Layer III (MP3) ،MPEG-1 Layel I‏, II
.rm, .rmvb [ڤیدیۆ] RV30، RV40
[ئاودیۆ] Realaudio6 (cook)‎، AAC LC، HE-AAC
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.
هەندێ لەو ژێرنووسانە کە بەکارهێنەر دروستی کردوون ڕەنگە باش نیشان نەدرێن.
پێویستە فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس هەردوو لە نێو یەک فۆڵدەر دا بن. بۆ ئەوەی ژێرنووس باش نیشان بدرێت، دڵنیا ببە کە فایلی ڤیدیۆ و فایلی ژێرنووس هاوناو بن.
بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆنەکەت و ئەوەی کە بەرهەمی کام کۆمپانیا بێت، ڕەنگە ژێرنووسی سەر ئامێری NAS (ئەمباری گرێدراو بە تۆڕ) پشتیوانی نەکرێت.
ئەو پەخشکراوانەی کە Global Motion Compensation (GMC)‎ و Quarterpel Motion Estimation (Qpel)‎ یان تێدا بێت پشتیوانی ناکرێن.
ئەو ئەندازانەی فایل کە دەکرێ پەخش بکرێنەوە بەپێی شێوازی کۆدکردن جیاوازن.
تەنها Window Media Audio V2 و سەرتر پشتیوانی دەکرێن.
پرۆفایلی AAC Main پشتیوانی ناکرێت.
ئەو فایلە ڤیدیۆییانە کە بە هەندێ کۆدکەری تایبەت دروست کراون ڕەنگە پەخش نەکرێنەوە.
ئەگەر فۆرمەتی فایلی ڤیدیۆ جیاواز بێت لە ئەو فۆرمەتانە کە دیاری کراون ڕەنگە پەخش نەکرێت.
ئەگەر فایلی ڤیدیۆ لەسەر جۆرێک لە ئامێری خزنکردنی USB دانرابێت لە پشتیوانی نەکات لە خێرایی زۆر، ڕەنگە باش پەخش نەکرێتەوە.
کۆدخوێنی DTS تەنها بۆ پەخشکردنەوەی فایلی ڤیدیۆ لە ڕێگەی USB و HDMI پشتیوانی دەکرێت.
لە حاڵەتی هاوبەشکردنی ناوەرۆک دا، پشتیوانی ناکرێت لە فرەدەنگی و ژێرنووسی سەرخۆ.
فایلی مووزیکی هەبوو
MP3 [ڕێژەی بیت] 32 Kbps‏ ~ 320 Kbps
[فرەکانسی نموونە] 16 kHz‏ ~ 48 kHz
[پشتیوانی] MPEG1، MPEG2، Layer2، Layer3
OGG [ڕێژەی بیت] فۆرمەتی ئازاد
[فرەکانسی نموونە] ~ 48 kHz
[پشتیوانی] Vorbis
WMA [ڕێژەی بیت] ‏128 Kbps ~ 320 Kbps
[فرەکانسی نموونە] 8 kHz‏ ~ 48 kHz
[پشتیوانی] ستانداردی WMA7، 8، 9
WAV [ڕێژەی بیت] 64 Kbps ~ 1.5 Mbps
[فرەکانسی نموونە] 8 kHz‏ ~ 48 kHz
[پشتیوانی] LPCM
لەوانەیە ژمارەی ئەو کەناڵانەی پشتیوانی دەکرین بەپێی نموونەی لەرەلەر جیاوازبن.