بۆ دیتنی بینگەی ئامێری مۆبایل لە تەلەڤیزیۆن دا
Screen Share
- شێوازی Miracast لەسەر مۆبایلەکەت چاڵاک بکە.
- تەلەفزیۆنەکەت لە لیستی ئامێرە هەبووەکانی نێو مێنیوو دا نیشان دەدرێت.
- تەلەڤزیۆنەکەت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی پەیوەستی بکەیت.
- کاتێک دەست دەکات بە پەیوەستکردن، پەیامی «خەریکی پێوەستکردنە...» نیشان دەدرێت.
- دوای پەیوەستکردن، بینگەی ئامێری پەیوەستکراو لەسەر تەلەڤیزیۆنەکە نیشان دەدرێت.
چاک وایە هەمیشە سیستەمی کارپێکردنی ئەو ئامێرەی کە پەیوەستی دەکەیت بە تەلەفزیۆن بەڕۆژ بکەیتەوە تاوەکوو کاتێک پەیوەستی دەکەیت بە تەلەفزیۆنەوە تووشی کێشە نەبیت.
هەر ئامێركی کە LGE نەبێت، تەنانەت ئەگەر بناسرێتیش، پەیوەست ناکرێت.
چاک وایە ئامێرەکەت پەیوەست بکەیت بە رووتەرێکی 5 گێگاهێرتز چونکە لەوانەیە کەشی بێتەلی دەوروبەرت لەسەر کارایی ئەو کاریگەری دابنێت.
ڕێژەی وەڵامدانەوە ڕەنگە بەپێی کەشی دەوروبەری بەکارهێنەر جیاواز بێت.
ئەمە بەپێی جۆری ئامێر جیاوازە. بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو ئامێرەی کە پەیوەستی دەکەیت، سەیری نامیلکەکەی ڕێنمای بەکارهێنەری بکە.
دوای کردنەوەی ئەپی Screen Share، بەشی دۆخی بیستن هەڵبکە. دەتوانیت بێ کردنەوەی ئەپی Screen Share ئامێرەکە پەیوەست بکەیت.
کاتێک کە وەسڵ دەبیت بە APـەک، ڕەنگە دۆخی بیستن کاریگەری دابنێت لەسەر کارایی پەیوەندیی بێتەل. ئەگەر لە پەیوەندیی بێتەل دا کێشەیەک هەبێت، چاک وایە دۆخی بیستن بکوژێنیتەوە.