بۆ هەڵبژاردنی شێوازی وێنە
HOME تەنزیمکردنەکان ويَنه‌ رێکبەندەکانی دۆخی وێنە شيَوه‌ى ويَنه‌
ئەو شێوازەی وێنە هەڵدەبژێرێت کە گونجاوترە بۆ سەیرکردنی تەلەفزیۆن لەو بارودۆخە دا یان گونجاوترە بۆ ئەو بەرنامە کە سەیر دەکرێت.
ڕوون کۆنتراست و ڕۆشنایی و تیژی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی وێنەکان بە شێوەیەکی ڕوونتر نیشان بدرێن.
پێوانه‌یى وێنەکان بە ئەندازەیەکی ستاندارد لە کۆنتراست و ڕۆشنایی و تیژی نیشان دەدات.
Eco / APS [ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی وڵات جیاوازن.] حاڵەتی Eco / APS (دەسپێوەگرتنی ئۆتۆماتیکی وزە) لە ڕێگەی کەم و زۆر کردنی ڕووناکیەوە بەکارهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.
سینه‌ما / یارى وێنەکە بە باشترین شێوە بۆ فیلم و یاری نیشان دەدات.
وه‌رزش / تۆپی پێ / کریکێت [ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی وڵات جیاوازن.] باشترین شێوازی وێنە بۆ بەرنامە وەرزشیەکان. هەموو وردەکاریەکان بە ڕەنگێکی جوان نیشان دەدرێن، وێنەکان تەنانەت لە کاتی جموجووڵی توندیش دا وەکوو ئاوێنە ڕوون و جوان نیشان دەدرێن.
isfپسپۆر (ژووری رووناک) / isfپسپۆر (ژووری تاریک) ئەمە پێرستێکە بۆ گۆڕینی کوالیتیی وێنە کە بە پسپۆران و هونەردۆستان ڕێگە دەدات چێژ ببەن لە باشترین شێوازی سەیرکردنی تەلەفزیۆن. ئەمە پێرستێکی دەسکاریکردنی وێنەیە بۆ ئەو پسپۆرانە کە بڕوانامەی ISF-یان هەیە بۆ ڕێککردنی وێنە. (لۆگۆی ISF تەنیا دەکرێ لەسەر ئەو تەلەفزیۆنانە بە کار بهێنرێت کە بڕوانامەی ISF-یان هەیە.)
ISFccc: کۆنترۆڵی پلەبەندیکردنی پەسەندکراو لەلایەن ڕێکخراوی زانستی وێنەسازی
بەپێی سیگناڵی پێدراو، ڕەنگە ئەو چەند شێوازەی وێنە کە هەن جیاواز بن.
isfشێوازی پسپۆر شێوازێکە بۆ پسپۆرانی ڕێککردنی وێنە بۆ ئەوەی چۆنیەتی بەکارهێنانی وێنەیەکی تایبەت کۆنترۆڵ بکەن و ڕێکی بکەین. لەوانەیە، کاریگەریی ئەم شێوازە لەسەر وێنەی ئاسایی زۆر بەرچاو نەبێت.
ئامرازی ISF تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
بۆ ڕێککردنی شێوازی وێنە
HOME تەنزیمکردنەکان ويَنه‌ رێکبەندەکانی دۆخی وێنە
ئەم ئامرازە ڕێگەت پێ دەدات کە بەوردی شێوازی وێنەی هەڵبژێرراو بگۆڕیت.
ڕووناكى دواوه‌ بە گۆڕینی پشتچرا ئاستی ڕووناکیی شاشە کۆنترۆڵ دەکات. هەرچەندە لە 100 نزیکتر بێت، شاشەکە ڕووناکترە.
ڕووناكى دواوه‌ کەم بکەوە بۆ ئەوەی وزەی کەمتر بە کار ببرێت.
جیاوازى کۆنتراستی بەشە ڕووناک و تاریکەکانی وێنەکە دەگۆڕیت. هەرچەندە لە 100 نزیکتر بێت، کۆنتراست زیاترە.
ڕه‌ونه‌قى رووناکیی گشتیی شاشە ڕێک دەکات. هەرچەندە لە 100 نزیکتر بێت، شاشەکە ڕووناکترە.
ڕوونى تیژیی وێنە دەگۆڕێت. هەرچەندە لە 50 نزیکتر بێت، وێنەکە تیژتر و ڕوونترە.
ڕه‌نگ ڕەنگە نیشاندراوەکانی سەر شاشە کەمڕەنگ یان پڕڕەنگ دەکات. هەرچەندە لە 100 نزیکتر بێت، ڕەنگەکە قووڵترە.
بۆیه‌ بالانسی ڕەنگی نێوان سوور و سەوزی نیشاندراو لەسەر شاشە دەگۆڕێت. هەرچەندە لە سوور 50 نزیکتر بێت، ڕەنگەکە زیاتر سوور دەبێت. هەرچەندە لە سەوز 50 نزیکتر بێت، ڕەنگەکە زیاتر سەوز دەبێت.
گەرمی ڕەنگ پلەی گەرمای ڕەنگ لە ساردەوە دەگۆڕێت بۆ گەرم.
ئەو ڕێککردنانە کە دیارییان دەکەیت تەنها بۆ ئەو حاڵەتی پێدانە کە ئێستا هەڵبژێرراوە بە کار دەهێنرێن.
ئەگەر دەتەوێت ڕێککردنەکانی ئێستای وێنە بۆ هەموو حاڵەتەکانی پێدان بە کار بهێنیت، بژاردەی له‌ هه‌موو تيَخستنه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ هەڵبژێرە.
بەپێی سیگناڵی پێدراو یان ڕێککردنەکانی تری وێنە، لەوانەیە ڕێژەی ئەو ئایتمە وردانە کە دەتوانی بیگۆڕی جیاواز بێت.
بۆ ڕێککردنی کۆنترۆڵی پێشکەوتوو
HOME تەنزیمکردنەکان ويَنه‌ رێکبەندەکانی دۆخی وێنە کۆنترۆڵە پەرەسەندووەکان / کۆنترۆڵەکانی پسپۆر
شاشەکە بۆ هەریەک لە شێوازەکانی وێنە پلەبەندی دەکات؛ یان ڕێککردنەکانی وێنە بۆ شاشەیەکی تایبەت دەگۆڕێت.
كؤنتراستى دايناميكى بەپێی ڕووناکی وێنەکە ئاستی کۆنتراست دەگۆڕێت و لەسەر گونجاوترین ئاست ڕێکی دەکات.
رةنطى دايناميكى ڕەنگەکان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی سروشتیتر و ئاساییتر دیار بن.
ڕەنگی پەسەندکراوە ڕەنگی پێست، چیمەن و سەوزایی، و ئاسمان دەگۆڕێت بەو شێوەی کە تۆ حەزت لێیە.
ڕەونەقی وێنەی سۆپەر ئاستی وردبینی دەگۆڕێت بۆ ئەوەی وێنە تار و لێڵەکان ڕوونتر نیشان بدرێن.
گاما مونحەنیی پلەبەندی ڕێک دەکات بەپێی دەرهاویشتەی سیگناڵی وێنە بە نیسبەتی سیگناڵی پێدراو.
زنجیره‌ی ويَنه‌ ڕادەی ئەو ڕەنگانە هەڵدەبژێرێت کە دەکرێ نیشان بدرێت.
به‌هيَزکه‌ری رۆخ ئەمە لێوارەکانی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی ڕوونتر و دیارتر نیشان دەدات بەڵام هەر ئاسایی دەنوێنێت.
فلتةرى رةنط شەبەنگێکی تایبەتی ڕەنگ لە نێو ڕەنگەکانی RGB فیلتێر دەکات بۆ ئەوەی تێرایی ڕەنگ و بنڕەنگ بەوردی ڕێک بکات.
هاوسه‌نگى سپى حاڵەتی گشتی ڕەنگی شاشە بە شێوەی دڵخواز دەگۆڕێت و ڕێکی دەکات.
سیسته‌مى ڕيَكخستنى ڕه‌نگ ئەمە سیستەمێکە کە پسپۆران بە کاری دەهێنن بۆ ڕێککردنی ڕەنگ بە نموونەیەکی تێستکردن. ئەوان دەتوان لە شەش بەشی ڕەنگی هەڵبژێرن (سوور / سەوز / شین / سەوزئاوی / سووربا / زەرد) بێ ئەوەی لەسەر ڕەنگەکانی تر کاریگەر بێت. ئەگەر وێنە ئاسایی بێت، لەوانەیە ڕێککردنەکان نەبێتە هۆی گۆڕانێکی بەرچاو لە ڕەنگی وێنەکە دا.
بەپێی سیگناڵی پێدراو یان ڕێککردنەکانی تری وێنە، لەوانەیە ڕێژەی ئەو ئایتمە وردانە کە دەتوانی بیگۆڕی جیاواز بێت.
بۆ رێکخستنی بژارده‌کانی دیکەی وێنه‌
HOME تەنزیمکردنەکان ويَنه‌ رێکبەندەکانی دۆخی وێنە بەربژارەکانی وێنە
ڕێککردنیەکان بەوردی دەگۆڕێت بۆ وێنەکان.
كه‌م كردنه‌وه‌ى ده‌نگ خەوش (نۆیز)ی وێنە لادبات.
کپکەری دەنگ لە جۆری MPEG ئەو خەوشە لادەبات کە لە کاتی دروستکردنی سیگناڵی وێنەی دیجیتاڵ دا دروست دەبێت.
ئاستى ڕه‌ش بە کەڵک‌وەرگرتن لە ڕەشایی (ئاستی ڕەشیی) شاشەەکە، ڕووناکی و کۆنتراستی شاشە ڕێک دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئاستی ڕەشیی وێنەی پێدراو بگونجێت.
سینه‌مای ڕاسته‌قینه‌ بە باشترین شێوە شاشە ئامادە دەکات بۆ تماشاکردنی فیلم.
چاوپارێز لە جوڵە بەپێی زانیاریەکانی وێنە ئۆتۆماتیک ئاستی ڕووناکی ڕێک دەکات و لێڵیی وێنە کەم دەکاتەوە بۆ ئەوەی چاو کەمتر ماندوو ببێت.
ئەگەر ئەم بژاردەیە لەسەر حاڵەتی کوژاندنه وه دابنیت، ڕەنگە وزەی زۆرتر بە کار ببرێت.
کزکردنی LED [ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.] بە ڕووناکتر کردنی لای ڕووناکی شاشە و تاریکتر کردنی لای تاریکی شاشە کۆنتراست دەگەیەنێت بە زۆرین ئاست.
  • کوژاندنه وه: ئامرازی کزکردنی LED ناچالاک دەکات.
  • نزم / مامناوه‌ندى / به‌رز: رێژەی وێک نەچوون دەگۆڕێت.
ئەگەر ئەم بژاردەیە لەسەر حاڵەتی کوژاندنه وه دابنیت، ڕەنگە وزەی زۆرتر بە کار ببرێت.
TruMotion [ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.] شێوازیی نیشاندان بە باشترین شێوە ڕێک دەخات بۆ ئەو وێنانەی کە خێرا دەجووڵێن.
  • کوژاندنه وه: TruMotion دەکوژێنێتەوە.
  • هێمن: وێنە خێراکان خاو دەکات.
  • پاک کردنەوە: وێنە خێراکان ڕوونتر دەکات.
  • ڕوونی زێدە: وينە خێراکان لەڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی تەشکی رەشەوە روونتر دەکات.
  • بەکارھێنەر: بە شێوەی دەستی De-Judder / De-Blur ڕێک دەکات.
    • De-Judder: ڕادەی لەرزانی شاشەکە دەگۆڕێت.
    • De-Blur: ڕادەی لێڵی یان ناڕوونیی جموجووڵەکان کەم دەکات.
بەپێی سیگناڵی پێدراو یان ڕێککردنەکانی تری وێنە، لەوانەیە ڕێژەی ئەو ئایتمە وردانە کە دەتوانی بیگۆڕی جیاواز بێت.
ڕیسێتکردنی ڕێککردنەکانی وێنە
HOME تەنزیمکردنەکان ويَنه‌ رێکبەندەکانی دۆخی وێنە ڕيَكخستنه‌وه‌ى ويَنه‌
ئەو ڕێککردنانەی وێنە ڕیسێت دەکات کە بەکارهێنەر گۆڕیویە.
هەریەک لە شێوازەکانی وێنە ڕیسێت دەکرێت. ئەو شێوازەی وێنە هەڵبژێرە کە دەتەوێ ڕیسێتی بکەی.