بڵاوکردنەوەی دەنگ لەڕێگەی بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆنەوە
[ئەم ئامرازە تەنها لە ئەو تەلەفزیۆنانە دا هەیە کە بڵندگۆی سەرخۆیان هەیە.]
تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن
دەنگ لەڕێگەی بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆنەوە بڵاو دەکرێتەوە.
بڵاوکردنەوەی دەنگ لەڕێگەی ئامێرێکی دەنگی دەرەکی کە دراوە لە پۆرتی ئۆپتیکاڵی دیجیتاڵ یان پۆرتی HDMI (ARC)
تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ دەنگیی دەرچوو (Optical/HDMI ARC)
دەنگی تەلەفزیۆن لەڕێگەی ئامێرێکی دەنگی دەرەکی کە دراوە لە پۆرتی ئۆپتیکاڵی دیجیتاڵ یان پۆرتی HDMI (ARC) بڵاو دەکرێتەوە. SIMPLINK چالاک بکە بۆ ئەوەی دەنگ لەڕێگەی HDMI (ARC) پەخش بکرێتەوە.
ئەگەر کاتێ کە SIMPLINK چالاکە کوژاندنه وه هەڵبژێریت، ڕێککردنەکانی بڵاوکردنەوەی دەنگ دەچێتەوە سەر حاڵەتی گریمانە بۆ ئەوەی دڵنیا ببێت کە دەنگ بێ پچڕان بڵاو دەکرێتەوە.
گۆڕینی ڕێککردنەکانی بڵاوکردنەوەی دەنگی دیجیتاڵ
تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ دەنگیی دەرچوو (Optical/HDMI ARC) کارپێکردنی دەنگی دیجیتاڵ
دەتوانیت ڕێککردنەکانی کارپێکردنی دەنگی دیجیتاڵ بگۆڕیت.
ئەم ڕێککردنانە تەنیا کاتێک لە بەردەستن کە ئامێری دەرەکیی بڵاوکردنەوەی دەنگ (دیجیتاڵ ئۆپتیکاڵ یان HDMI ARC)/بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆن + ئامێری دەرەکیی بڵاوکردنەوەی دەنگ (دیجیتاڵ ئۆپتیکاڵ) هەڵبژێردرابێت.
| پێدراوی دیجیتاڵ | بڵاوکردنەوەی دەنگی دیجیتاڵ | |
| خۆکار | MPEG Dolby Digital Dolby Digital Plus HE-AAC DTS |
PCM Dolby Digital Dolby Digital Dolby Digital DTS |
| PCM | هەموو | PCM |
پەیوەستکردن و بەکارهێنانی ئامێرێکی دەنگی کە لە هاودەمکردنی دەنگی LG (ئیختیاریە) پاڵپشتی دەکات
[تەنیا بۆ ئەو مۆدێلانە دەبێت کە پۆرتی ئۆپتیکاڵ دیجیتاڵیان هەیە.]
تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ هاودەمکردنی دەنگی LG (ئیختیاریە)
دەتوانیت ئامێرێکی دەنگی کە پاڵپشتی دەکات لە هاودەمکردنی دەنگی LG (ئیختیاریە) پەیوەست بکەیت بە پۆرتی ئۆپتیکاڵ دیجیتاڵی بڵاوکردنەوەی دەنگ بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە کوالیتیەکی باشتر و ئاسانیەکی زیاتر پەخش بکرێتەوە.
دەتوانیت ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەت بە کار بهێنیت بۆ گۆڕینی ئاستی دەنگی ئامێری پەیوەستکراو.
بەکارهێنانی بیستۆکە تەلدارەکان
[ئەم کارە تەنیا لە هەندێ لە مۆدێلەکاندا هەیە.]
تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ بیستۆکە تەلدارەکان
دەنگ لە ڕێگەی ئەو هێدفۆنە کە دراوە لە پۆرتی بیستۆک یان هێدفۆن بڵاو دەکرێتەوە.
ئەگەر کاتێک کە تەلەفزیۆنەکە هەڵکراوە، هێدفۆنی تەلداری لێ بدەیت، ئۆتۆماتیک هێدفۆنەکە دەدۆزێتەوە و لەوێوە دەنگ بڵاو دەکاتەوە.
بڵاوکردنەوەی هاوکاتی دەنگ لە بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆن و ئامێری دەرەکیی بڵاوکردنەوەی دەنگەوە
[ئەم ئامرازە تەنها لە ئەو تەلەفزیۆنانە دا هەیە کە بڵندگۆی سەرخۆیان هەیە.] دەنگ دەکرێ لە چەندین ئامێرەوە بە شێوەی هاوکات بڵاو بکرێتەوە.
بەکارهێنانی بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + بیستۆکە تەلدارەکان
[ئەم کارە تەنیا لە هەندێ لە مۆدێلەکاندا هەیە.]
تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + بیستۆکە تەلدارەکان
دەنگ بە شێوەی هاوکات لە بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆن و بیستۆکە تەلدارەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە.
ئەگەر کاتێک کە تەلەفزیۆنەکە هەڵکراوە، هێدفۆنی تەلداری لێ بدەیت، ئۆتۆماتیک هێدفۆنەکە دەدۆزێتەوە و لەوێوە دەنگ بڵاو دەکاتەوە.
بەکارهێنانی بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (Optical)
تەنزیمکردنەکان دەنگ دەرچوونی دەنگ بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (Optical)
دەنگ بە شێوەی هاوکات لە بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆن و ئامێری دەرەکیی بڵاوکردنەوەی دەنگ کە دراوە لە پۆرتی بڵاوکردنەوەی دەنگی ئۆپتیکاڵ دیجیتاڵ بڵاو دەکرێتەوە.