دیاریکردنی ئاستی دەنگ
تەنزیمکردنەکان دەنگ شێوازی ئاستی دەنگ
| دهنگى ئۆتۆماتیكى | لەسەر پێ کردن کلیک بکە بۆ ئەوەی تەلەفزیۆنەکە خۆی ئاستی دەنگ بۆ کۆمپانیا جیاوازەکانی پەخش میزان بکات تاوەکوو بتوانیت هەمیشە بە دەنگێکی گونجاو گوێ لە بەرنامەکان بگریت، تەنانەت کاتێکیش کە کەناڵ دەگۆڕیت. |
| بڕی زیادبوونی قەبارەی دەنگ | بۆ دیاریکردنی ئاستی دەنگ حاڵەتی نزم/مامناوهندى/بهرز هەڵبژێرە. بڕە زۆرترەکان بە شێوەی تەساعودی زیاد دەکەن. |
بۆ هەماهەنگ کردنی دەنگ و ڕەنگ
تەنزیمکردنەکان دەنگ سازاندنی هاودەمکردنی AV
ئەگەر دەنگ و ڕەنگ یەک نەگرن، ئۆتۆماتیک هەماهەنگیان دەکات.
ئەگەر ئامرازی سازاندنی هاودەمکردنی AV لەسەر پێ کردن دابنیت، دەتوانی دەنگ (بڵندگۆی تەلەفزیۆن یان بڵندگۆی دەرەکی) لەگەڵ وێنەی سەر شاشە هەماهەنگ بکەیت.
ئەگەر ئامرازی سازاندنی هاودەمکردنی AV لەسەر پێ کردن دابنیت، دەتوانی دەنگ (بڵندگۆی تەلەفزیۆن یان بڵندگۆی دەرەکی) لەگەڵ وێنەی سەر شاشە هەماهەنگ بکەیت.
ئەگەر Bypass هەڵبژێریت، سیگناڵی بڵاوکراو یان دەنگ بێ هیچ جۆرە دواکەوتنی دەنگ، لە بڵندگۆی دەرەکیەوە بڵاو دەکرێتەوە. بەهۆی ئەوەی کە ماوەیەکی پێدەچێت کە تەلەفزیۆنەکە ڤیدیۆی پێدراو لێکبداتەوە، لەوانیە دەنگ بەرلە ڕەنگ بڵاو بکرێتەوە.
بۆ بەکارهێنانی جۆری دامەزراندنی تەلەفزیۆن
تەنزیمکردنەکان دەنگ جۆری دامەزراندنی تەلەفزیۆن
دەتوانیت بەپێی شێوازی دانانی تەلەفزیۆنەکەت دەنگ بە باشترین شێوە ڕێک بکەیت.
| ستاندی جۆری I | ئەگەر مەودای نێوان پایەی تەلەفزیۆنەکە و دیوار زۆرە، ئەم حاڵەتە بە کار بهێنە. |
| ستاندی جۆری II | ئەگەر پایەی تەلەفزیۆنەکە نزیکە لە دیوار، ئەم حاڵەتە بە کار بهێنە. ئەمە «باس ڕیفلێکس» کەم دەکاتەوە و دەنگ زەلالتر دەکات. |
| جۆری هەڵواسراو بە دیوارەوە | ئەگەر تەلەفزیۆنەکەت لەسەر دیوار هەڵواسراوە، ئەم حاڵەتە بە کار بهێنە. |
ڕێککردنی دهنگی DTV
تەنزیمکردنەکان دەنگ ڕێکاریی ئاودیۆی تیڤی دیجیتاڵ
کاتێ کە سیگناڵێکی پێدراو لە چەند سیگناڵی دەنگی جیاواز پێک هاتبێت، ئەم ئامرازە یارمەتیت دەدات کە ئەو جۆری دەنگە کە دەتەوێ هەڵبژێریت.
ئەگەر لەسەر حاڵەتی تۆتۆماتیكى دایبنیت، تەریبی گەڕان بەم شێوە دەبێت HE-AAC ← Dolby Digital+ ← Dolby Digital ← MPEG و دەنگ بە یەکەمین فۆرمەتێک کە دەدۆزرێتەوە بلاو دەکرێتەوە.
ئەگەر لەسەر حاڵەتی تۆتۆماتیكى دایبنیت، تەریبی گەڕان بەم شێوە دەبێت HE-AAC ← Dolby Digital+ ← Dolby Digital ← MPEG و دەنگ بە یەکەمین فۆرمەتێک کە دەدۆزرێتەوە بلاو دەکرێتەوە.
تەنیا لە وڵاتانی ئیتالیا / لاتڤیا / لیتوانیا تەرتیبی گەڕان بەم شێوە یە: HE-AAC ← Dolby Digital+ ← MPEG ← Dolby Digital.
تەنیا لە وڵاتانی چین تەرتیبی گەڕان بەم شێوە یە: DRA ← HE-AAC ← Dolby Digital+ ← Dolby Digital ← MPEG.
ئەگەر فۆرمەتی دەنگی هەڵبژێردراو پشتیوانی نەکرێت، دەتوانی فۆرمەتێکی دەنگی دیکە بۆ بڵاوکردنەوە بە کار بهێنیت.