بەڕۆژکردنی نەرمامراز
تەنزیمکردنەکان گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە نوێكردنهوهى بهرنامه
ئامرازی بەڕۆژکردنی نەرمامراز بەکاردەهێنێت بۆ پەیداکردن و وەرگرتنی نوێترین وەشان. ئەگەر نەرمامراز بەڕۆژ نەکرێتەوە، لەوانەیە هەندێ فەرمان و ئامرازی باش کار نەکەن.
| نوێكردنهوهى بهرنامه | لهسهر دۆخی پێ کردن دایبنە. ئەگەر بەڕۆژکردنێک هەبێت، پەیامێک دێتە سەر و داوات لێ دەکات بەرنامەکە بەڕۆژ بکەیت. |
| رێگەدان بە نوێکردنەوە ئۆتۆماتیکیەکان | ئەگەر بەڕۆژکردنێک هەبێت، بەرنامەکە ئۆتۆماتیک دەست دەکات بە بەڕۆژکردن بێ ئەوەی تۆ ئاگادار بکاتەوە. |
| پشکنینی وەشانی بەڕۆژ | وەشانی نەرمامرازی سەر ئامێرەکە دهپشکنێت. ئهگهر بهڕۆژکردنی نوێ هەبێت، دەکرێت بە شێوەی دەستی دایبگریت. |
دەکرێت نوێترین وەشان لەڕێگەی سیگنالی پەخشی دیجیتاڵ یان ئینتەرنێت وەربگریت.
گۆڕینی بەرنامە لە کاتی داگرتنی نەرمامراز لەڕێگەی سیگناڵی پەخشی دیجیتاڵەوە دەبێتە هۆی پچڕانی پرۆسەی داگرتن. کاتێک بگەڕیتەوە سەر هەمان بەرنامە، پرۆسەی داگرتن دەست پێ دەکاتەوە.
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.] ئەگەر بەڕۆژکردنی نەرمامراز لە ڕێگەی سیگناڵی پەخش ئەنجام بدرێت، پەیامێک دێتە ڕوو کە داوات لێ دەکات درێژە بدەیت بە بەڕۆژکردن، چ رێگەدان بە نوێکردنەوە ئۆتۆماتیکیەکان چالاک کرابێت چ نەکرابێت.
هەروەها دەتوانیت بە شێوەی دەستی بگەڕێیت بۆ ئەو بەڕۆژکردنانەی کە هەن.