بۆ پەیوەستکردن بە تۆڕەوە
بۆ بەکارهێنانی ئامرازگەلی هۆشمەند (سمارت) پێویستت بە پەیوەندیەکی بێتەل یان تەلدار هەیە.
پەیوەستکردن بە تۆڕ بە یەک کرتە
به ئاسانی پەیوەست دەبێ بە تۆڕی تەلدار یان بێتەل.
HOME تەنزیمکردنەکان تۆڕ بەستنەوە بە تۆڕەوە بۆ پەیوەستبوونی ئۆتۆماتیک بە تۆڕێک کە هەیە. پەیڕەوی بکە لە ئەو پەیامانە کە لەسەر تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدرێن.
بۆ پەیوەستبوون بە تۆڕ لە رێگەی Set Expert
HOME تەنزیمکردنەکان تۆڕ بەستنەوە بە تۆڕەوە
بۆ بەکارهێنان لە شوێنێکی تایبەت وەک نووسینگە (لەو حاڵەتانە دا کە IPی ستاتیک بە کار دەهێنرێت).
  1. جۆری پەیوەستبوون بە تۆڕ هەڵبژێرە، بەتەل یان بێتەل.
  2. کاتێ کە لە ڕێگەی وای-فای پەیوەست دەبیت، یەکێک لە شێوازەکانی خوارەوەی پەیوەستبوون بە تۆڕ بە کار بهێنە.
لیستی AP پەیوەست دەبێت بە ئەو تۆڕە کە لە لیستی AP دا هەڵبژێردراوە.
SSID داخڵ بکە پەیوەست دەبێت بە ئەو APـە بێتەلە کە تایپ کراوە.
WPS-PBC کاتێ کە دوگمەی APـەکی بێتەل کە لە PBC پشتیوانی دەکات فشار دەدەیت بەئاسانی پەیوەست دەبێت.
WPS-PIN کاتێ کە پینی ئەو APـە بێتەلە کە دەتەوێ پێیەوە پەیوەست ببی لە ماڵپەڕی AP داخل دەکەیت، بەئاسانی پەیوەست دەبێت.
بۆ بەکارهێنانی ئامرازی Wi-Fi Direct
HOME تەنزیمکردنەکان تۆڕ Wi-Fi ی راسته‌وخۆ
Wi-Fi ی راسته‌وخۆ ئامرازێکە کە بە تەلەفزیۆنی تۆ ڕێگە دەدات پەیوەست ببیت بە ئامێرێکی Wi-Fi Direct، بێ ئەوەی پێویستی بە پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت هەبێت. بە بەکارهێنانی میدیای من دەتوانی فایلەکانی سەر ئامێرێک ببینیت کە لە ڕێگەی Wi-Fi ی راسته‌وخۆ پەیوەست کراوە بە تەلەفزیۆنەکەت.
  1. لەسەر ئەو ئامێرە کە دەتەوێ پەیوەستی بکەی ڕێککردنەکانی Wi-Fi Direct چالاک بکە.
  2. لیستێک لەو ئامێرانە کە دەتەوێ پەیوەست بکرێن بە تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدرێت.
  3. ئامێرێک هەڵبژێرە بۆ پەیوەستکردن.
  4. کاتێک پەیامی داوای پەیوەستکردن دێتە ڕوو، بەڵێ هەڵبژێرە.
  5. ئەگەر ئەو ئامێرە کە دەتەوێ پەیوەستی بکەی داواکەی تۆ قەبووڵ بکا، Wi-Fi ی راسته‌وخۆ پەیوەست دەبێ.
ڕێککردنی تۆڕ - ئاگاداری
کێبلی ستانداردی LAN بەکار بهێنە (Cat5 يان سەرتر لەگەڵ پەیوەستکەری RJ45، پۆرتی 10 Base-T یان 100 Base TX LAN).
ڕیسێتکردنی مۆدێم دەتوانێ هەندێ کێشە بۆ تۆڕ دروست بکات. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، کارەبا بکوژێنەوە، کابلەکە دەربێنە و دووبارە لێی بدەوە، و ئینجا کارەبا هەڵبکەوە.
LG Electronics بەرپرسیار نیە بەرامبەر بە گرفتەکانی پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت یان هەر گرفت، کێشە، خراپکارکردن یان هەڵەیەک کە بەهۆی پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت ڕوو دەدات.
بەپێی کوالیتی خزمەتی ئینتەرنێتی تۆ لەوانەیە پەیوەندیی تۆڕی تۆ باش کار نەکات.
بۆ خزمەتی DSL، پێویستت بە مۆدێمێکی DSL هەیە؛ بۆ خزمەتی کابلی پێویستت بە مۆدێمێکی کابلی هەیە. رەنگە تەنیا ژمارەیەکی سنووردار لە جۆری پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت بۆ تۆ هەبێت، وە لەوانەیە بەپێی ئەو جۆرە گرێبەستە کە تۆ لەگەڵ دابینکەری خزمەتی ئینتەرنێت (ISP)ی خۆت واژۆت کردووە ڕێکبەندی تۆڕی تەلەفزیۆن مەوجوود نەبێ. (ئەگەر تەنیا ڕێگەت پێ درابێت یەک ئامێر پەیوەست بکەی بە خەتی ئینتەرنێتی خۆت وە کۆمپیۆترەکەت پەیوەست بێت، ئیتر ناتوانی ئامێرێکی تر پەیوەست بکەی.)
ئەو ئامێرانەی کە بە فرەکانسی 2.4GHz کار دەکەن (وەک تەلەفۆنی بێتەل، ئامێری بلووتووس یان فڕنی مایکرۆوەیڤ) دەتوانن پەیوەندیی تۆڕی بێتەل بشێوێنن. هەروەها رەنگە لەگەڵ ئەو ئامێرانەشدا کە لە فرێکانسی 5GHz کار دەکەن وەکو وای-فای یش تێکەڵبوون پێکبێت.
هەبوونی پەیوەندیی بێتەل لە دەوروبەر دەتوانێ ببێتە هۆی کەمکردنەوەی خێرایی تۆڕی بێتەل.
ئەگەر تۆ هەموو تۆڕی خۆجێیی نێو خانووی خۆت نەکوژێنیتەوە، لەوانەیە باری ترافیکی زیادی بخاتە سەر هەندێ لە ئامێرەکان.
بۆ پەیوەستکردنی بە شێوازی AP، پێویستە ئامێرێکی خاڵی دەسپێگەیشتن کە لە پەیوەندیی بێتەل پشتیوانی بکات هەبێت و دەبێ لەسەر ئامێرەکە ئامرازی پەیوەندیی بێتەل چالاک بکرێت. بۆ زانیاریی دەربارەی هەبوونی پەیوەندیی بێتەل لە خاڵی دەسپێگەیشتنی تۆ پەیوەندی بکە بە دابینکەری خزمەتی خۆت.
ڕێککردنەکانی SSID و ئاسایشی AP بپشکنە بۆ پەیوەندیی AP. بۆ زانیاریی دەربارەی ڕێککردنەکانی SSID و ئاسایشی AP نامیلکەی ڕێنما بخوێنەوە.
خراپ ڕێککردنی ئامێرەکانی تۆڕ (هاوبەشکەری هێڵی تەلدار/بێتەل، هاب) دەتوانێ بێتە هۆی خاو کارکردن یان خراپ کارکردنی تەلەفزیۆن. بەپێی ڕێنوێنیەکانی نێو نامیلکەی ڕێنما، بە شێوەی دروست ئامێرەکان دامەزرێنە و تۆڕ ڕێک بکە.
بەپێی بەرهەمهێنەری AP، ڕەنگە شێوازی پەیوەستکردن جیاواز بێت.