بەکارهێنانی LG TV Remote App
دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە ئەو کاربەرنامە کە لەسەر ئامیری هۆشمەندی تۆ دانراوە، لە دوورەوە کەناڵەکان، دەنگ و شتەکانی تری تەلەفزیۆنەکە کۆنترۆڵ بکەیت.
- بەپێی سیستەمی کارپێکردنی ئامێرە هۆشمەندەکەت، ئەپی LG TV Plus لە فرۆشگەی Apple App Store یان Google Play Store دابگرە.
دەتوانیت بەئاسانی لەڕێگەی سکەن کردنی کۆدی QR ئەپەکە دابگریت.Android
iOS
- لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوەی شاشەکە دا
هەڵبژێرە. - بچۆ سەر
تۆڕ ئینجا LG Connect Apps لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنە. - امێرە هۆشمەند و تەلەفزیۆنەکەت وا بەستەی یەک تۆڕی ئێنتەرنێت Wi-Fi بکە.
- لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکەت LG TV Plus بکەوە.
- دەست بنێ بە دوگمەی (start) بۆ ئەوەی بگەڕێت بەدوای ئەو تەلەفزیۆنە بگەڕێت کدەکرێ وابەستەی ئامێرەکەت بیت.
- لە لیستی ئامێرە دەرکەوتوەکانی دەرەنجامی گەران ئەو تەلەفزیۆنەی دەتەوێت هەڵبژێرە. کۆدێک PIN لەسەر بینگەی تەلەفزیۆنەکە نمایش دەکرێت.
- ئەو کۆدی PINـە بدە بە ئەپی LG TV Plus بۆ ئەوەی ئامێرە هۆشمەندەکەت و تەلەفزیۆنەکەت پێکەوە جووت بکات.
- دەتوانیت بە فشاردانی دوگمەکانی سەر شاشەی ئامێرە هۆشمەندەکەت تەلەفزیۆنەکەت کۆنترۆڵ بکەیت.
شاشە و شێوازی کاری ئەپەکان ڕەنگە بگۆڕدرێن بەبێ ئەوەی بەکارهێنەران لەپێشەوە ئاگادار بکرێنەوە.
بۆ سوود وەرگرتن لەجیاکاری و فەرمانەکان پێویستە وابەستەی ئەنتەرنێت بیت.
جیاکاری و فەرمانە پاڵپشتی کراوەکان بەپێی وڵاتە جیاوازەکانەوە دەگۆڕێن.