وەبیرخستنەوە
ئەم ئامرازە بۆ دیاریکردنی ڕۆژ و کاتی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی دیارکراو بە کار دەهێنرێت.
  1. دوگمەی HOME فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای خوارەوەی شاشەکە لەسەر My App button کلیک بکە.
  2. دەتوانی بە هەڵبژاردنی ئەپی خشتەکراو کات دیاری بکەیت بۆ سەیرکردنی بەرنامەیەک.

Scheduler

  1. Set the new reminder دەتوانی بیرخستنەوەی نوێ دابنێیت.
  2. Edited the scheduled content دەتوانی 'شێوازی بژارکردن' دیاری بکەیت.
  3. Deleted the scheduled content دەتوانی 'شێوازی سڕینەوە' دیاری بکەیت.
  4. Sort icon دتوانیت لیستەکە ڕیز بکەیت.
بەپێی بەرنامە کات و ڕۆژ دیاری بکە
دەتوانی نمایشێک هەڵبژێریت بۆ ئەوەی کات دیاری بکەیت بۆ سەیرکردنی.
  1. دوگمەی HOME فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای خوارەوەی شاشەکە لەسەر My App button کلیک بکە.
  2. دەتوانی بە هەڵبژاردنی ئەپی رێبەری تەلەفزیۆن کات دیاری بکەیت بۆ سەیرکردنی بەرنامەیەک.
  3. ئەو بەرنامە هەڵبژێرە کە دەتەوێت.
    ئەگەر دەتەوێت سەیری بەرنامەیەک بکەیت کە ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێتەوە، لەسەر دوگمەی سەیرکردن کلیک بکە.
    ئەگەر بەرنامەیەک لە داهاتوو دا پەخش دەبێتەوە و دەتەوێت سەیری بکەیت، لەسەر دوگمەی بیرخەرەوە کلیک بکە.
ئەمە بۆ پەخشی دیجیتاڵە.
دیاریکردنی رۆژ و کات بەشێوەی دەستکار
بۆ سەیرکردنی بەرنامەیەک دەتوانیت ڕۆژ و کات و کەناڵەکەی دیاری بکەیت.
  1. دوگمەی HOME فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای خوارەوەی شاشەکە لەسەر My App button کلیک بکە.
  2. دەتوانی بە هەڵبژاردنی ئەپی خشتەکراو کات و ڕۆژ دیاری بکەیت بۆ سەیرکردنی بەرنامەیەک.
  3. ڕۆژ و کات و کەناڵ دیاری بکە بۆ سەیرکردن.
ئەم ئامرازە تەنها بۆ هەندێ مۆدێل و لە هەندێ وڵاتی دیاریکراو هەیە.
سەیرکردنی زنجیرە
کاتێک دەتوانیت لە ئامرازی سەیرکردنی زنجیرە کەڵک وەربگریت کە لە پەنجەرەی نێشاندانی زانیاریی کەناڵ دا زانیاریی پێویست لەبارەی ئەو زنجیرە هەبێت. ئامرازی تۆمارکردنی زنجیرە بۆ ئەوە یە کە ئۆتۆماتیک سەیری هەموو ئەڵقەکانی ئەو بەرنامەیە کە هەڵتبژاردووە بکەیت.
ئەگەر لە زانیاریەکانی بەرنامەکە دا نووسرابێت کە ئەو بەرنامە ئەڵقەیەکە لە زنجیرەیەک، دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە بیرخەرەوە لە رێبەری تەلەفزیۆن دا ڕۆژ و کات دیاری بکەیت بۆ سەیرکردنی ئەو زنجیرە.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە، ناوچەکەت و بارودۆخی تۆڕی ئینتەرنێتەکەت چێک بکە.
ئەم ئامرازە تەنها بۆ هەندێ مۆدێل و لە هەندێ وڵاتی دیاریکراو هەیە.