SETTINGS وێنە ڕێژەی ڕووبەر

ڕێژەی ڕووبەری شاشە هەڵدەبژێرێت.

16:9

ئەندازەی وێنە دەگۆڕێت تاوەکوو لەگەڵ پانتایی شاشە بگونجێت.

تەنیا سکەن

وێنە ڤیدیۆییەکان لە ئەندازەی ڕەسەنی خۆی دا نیشان دەدات بێ لابردنی بەشێک لە لێوارەکانی وێنە.

  • لە شێوازی DTV، Component، HDMI و DVI (زۆرتر لە 720p) دا، تەنیا سکەن هەیە.

ڕەسەن

کاتێک تەلەفزیۆن سیگناڵێکی شاشەی پان وەردەگرێت، شێوازی وێنە ئۆتۆماتیک دەگۆڕدرێت بۆ ئەو فۆرماتە کە بڵاو دەکرێتەوە.

تەواوپان

کاتێک تەلەفزیۆن سیگناڵی شاشەی پان وەردەگرێت، به تۆ رێگە دەدات کە وێنەکە بە شێوەی ئاسۆیی یان ئەستوونی، بە نیسبەتێکی خەتی، بگۆڕی بۆ ئەوەی بەتەواوی لەگەڵ شاشەکە بگونجێت. ڤیدیۆی 4:3 و 14:9 بە شێوەی تەواوپەردە پشتیوانی دەکرێت بێ ئەوەی ڤیدیۆ لە ڕێگەی پێدراوی DTV بشێوێت.

  • [ئەم ئامرازە تەنها لە تایوان، کۆلۆمبیا، پاناما، ئاسیا، ئەفریقیا، و ئیسرائیل هەیە.]

    لە شێوازی DTV دا، حاڵەتی تەواوپان هەیە.

  • [ئەم فرمانه تەنیا لە یەکیەتی ئەورووپا، چین و هۆنگ‌کۆنگ هەیە.]

    حاڵەتی تەواوپان لە شێوازی Analogue/DTV/AV/Scart دا هەیە.

4:3

ئەندازەی وێنەکان دەگۆڕێت بۆ ستانداردی پێشوو 4:3.

14:9

دەتوانی وێنەیەک بە فۆرمەتی 14:9 ببینی یان بەرنامەیەکی ئاسایی تەلەفزیۆن بە شێوازی 14:9 سەیر بکەی. شاشەی 14:9 هەر وەکوو شاشەی 4:3 دەبینرێت، بەڵام دەگوازرێتەوە بۆ سەرۆ و خوارۆ.

زووم

ئەندازەی وێنە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی لەگەڵ پانتایی شاشە بگونجێت. ڕەنگە بەشەکانی سەرۆ و خوارۆی وێنە ببڕدرێن.

زوومی سینەما

ئەگەر دەتەوێ وێنەکە بە نیسبەتێکی دروست گەورە بکەیتەوە، "زوومی سینەما" هەڵبژێرە.