بۆ بەکارهێنانی LG Smart World
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.]

وێنەی نیشاندراو رەنگە جیاواز بێت لە تەلەفزیۆنی تۆ.
- بچۆ ناوەوە.
کاتێ کە دەچیتە ناوەوە، پێناسی تۆ نیشان دەدرێت.
کاتێ کە پێناس هەڵدەبژێریت، دەتوانی بەشی'لاپەڕەی من' هەڵبژێری و بچیتە دەرەوە. - بەرنامەکە هەڵبژێرە و دایمەزرێنە.
بۆ ناوتۆمارکردن لە LG Smart World

بۆ داگرتن و ڕادانی بەرنامەکان دەبێت ناو تۆمار بکەیت.
- بەشی 'ناوتۆمارکردن' هەڵبژێرە و ئاگاداریی یاسایی قەبووڵ بکە.
- پێناس و تێپەڕوشە داخڵ بکە.
- لە خانەی دووپاتکردنی تێپەڕوشە دا، دووبارە تێپەڕوشە داخڵ بکە.
- بۆ تەواوکردنی پرۆسەی ناوتۆمارکردن OK هەڵبژێرە.
تۆ دەتوانی لەسەر تەلەفزیۆنی خۆت یان ماڵپەڕی ئێمە
(www.lgappstv.com ) ناوت تۆمار بکەی بۆ بەئەندامبوون.
(
دوای ناوتۆمارکردن بۆ بەئەندامبوون، بە هەمان ناوی بەکارهێنەر بچۆ نێو تەلەفزیۆنەکەت و ماڵپەڕی ئێمە.
بە یەک پێناس دەتوانی بچیتە ناو لای زۆری 5 تەلەفزیۆن.
ماڵپەڕی (www.lgappstv.com ) لە هەندێ وڵات نیە.
بۆ دامەزراندنی بەرنامەیەک لەسەر تەلەفزیۆنەکەت

- بۆ چوونەناوەوە لە سەرەوەی لاپەڕەی سەرەکی لەسەر دوگمەی چوونەناو کرتە بکە.
- کارتی LG Smart World هەڵبژێرە.
- لەنێو لیستەکە یەکێک لەو بەرنامانە هەڵبژێرە کە دەتەوێ.
- تماشای زانیاریەکانی بەرنامەکە بکە، ئینجا لەسەر دوگمەی دامەزراندن یا کڕین کرتە بکە.
- بزانە ئایا ئامراز یان ئامێری تەلەفزیۆنیی پێویستت بۆ دامەزراندنی بەرنامەکە هەیە، ئینجا لەسەر دوگمەی OK کرتە بکە.
- بۆ بەرنامە پارەییەکان، پێویستت بە سەلماندنی پارەدان و کڕین هەیە.
- دوای ئەوەی دامەزراندن تەواو بوو لەسەر دەستپێبکە کرتە بکە بۆ ئەوەی دەسبەجێ بەرنامەکە بکەیتەوە. ئەگەر ناتەوێ دەسبەجێ بەرنامەکە بکەیتەوە، لەسەر دوگمەی داخستن کرتە بکە. ئەگەر دواتر ویستت بەرنامەکە بکەیتەوە، بەشی بەرنامەکانی من هەڵبژێرە بۆ ئەوەی لیستی بەرنامە دامەزراوەکان لەسەر تەلەفزیۆنەکەت ببینی.
لە رێگەی کۆمپیۆتر یان تەلەفزیۆنەوە دەتوانی بەرنامەکان بکڕی، بەڵام بۆ دامەزراندن و کردنەوەیان دەبێ تەلەفزیۆن بە کار بهێنی.
ئەگەر جێگەی تەواوت بۆ خزنکردن لەسەر تەلەفزیۆن نەبێت، دەتوانی بەرنامەکان دانلەود بکەیتە نێو ئامێرێکی خزنکردنی USB کە درابێت لە ترمیناڵی تەلەفزیۆنەکەت بۆ بەرنامەگەلی USB . دەتوانی ئەو بەرنامانە کە لەسەر USB خزن کراون لە ڕێگەی شاشەی بەرنامەکانی من بەکەیتەوە یان بسڕیتەوە یان بگوازیتەوە.
ئامێری خزنکردنی USB کە بەرنامەی تێدا بێت ناکرێ بۆ خزنکردنی دەیتای دیکە بە کار بهێنرێت.
(تەنیا بۆ بەرنامەگەلیUSB )
(تەنیا بۆ بەرنامەگەلی
بۆ بەڕێوەبردنی زانیاریەکانم

- چوونەناو
- ئەو پێناسە کە ئێستا چووەتەوە ناوەوە لە لای سەرەوەی شاشەکە هەڵبژێرە.
- لاپەڕەی من هەڵبژێرە.
- بە لێکدانەوەی 'زانیاریەکانی ئەندام'، 'لیستی بەرنامە کڕدراوەکانی من' و 'لیستی بەرنامەگەلی دامەزراو لەسەر تەلەفزیۆن' بەڕێوەی دەبات.
زانیاریەکانی من | زانیاریی بنەڕەتی دەربارەی ئەو پێناسە کە ئێستا چووەتە ناوەوە نیشان دەدات. بۆ گۆڕینی زانیاریەکانی ئەندام، لە ڕێگەی کۆمپیۆتری خۆت سەردانی ماڵپەڕی |
زانیاری دەربارەی پارەدایین | مێژووی پارەدایینی ئەو پێناسە کە چووەتە ناوەوە نیشان دەدات. |
بەرنامە کڕدراوەکان | 'لیستی بەرنامە کڕدراوەکانی من' بۆ ئەو پێناسە کە چووەتە ناوەوە نێشان دەدات. دەتوانی بەرنامە کڕدراوەکان بسڕیتەوە یان دووبارە دایانمەزرێنیت. |