بۆ بینینی وێنە 3لا
وێنەگرتنی 3لا تێکنۆلۆژیەکە کە لە جیاوازیی کەمی نێوان چاوی ڕاست و چەپ سوود وەردەگرێت بۆ ئەوەی وێنەکان لەسەر تەلەفزیۆن هەروەکوو فەزای 3لای ژیانی ئاسایی مرۆڤ نیشان بدرێن.
- وێنەیەکی 3لا پەخش بکە یان سەیری کەناڵێکی 3لا بکە.
- چاویلکەی 3لا هەڵ بکە و بیکە چاوت.
- دوگمەی
فشار بدە بۆ ئەوەی بچیتە سەر شێوازی وێنەی 3لا. - لە کاتی سەیرکردنی وێنەی 3لا، دەتوانی بە فشاردانی دوگمەی
لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ لە شێوازی وێنەی 3لا بچیتە دەرەوە.
بەپێی سیگناڵی پێدراو، ڕەنگە جۆری 3لای مەوجوود جیاواز بێت.
بۆ گۆڕینی وردەکاریەکانی وێنەی 3لا
ڕێککردنەکان وێنە ڕێککردنەکانی 3لا
لایەنە جیاوازەکانی وێنەی 3لا ڕێک دەکات.
| شێوازی 3لا | قووڵایی گونجاوی 3لا دیاری دەکات.
|
| زوومی دەنگی 3لا | دەنگی باشترکراوی 3لا دابین دەکات. |
| ناسینەوەی حاڵەتی 3لا | بە لێکدانەوەی حاڵەتی شاشەی ئەسڵی ئۆتۆماتیک دەیکات بە شاشەی 3لا. |
| دیمەنی ئاسایی وێنە | ئیفێکتی 3لا لادەبرێت و وێنەکە بە شێوەی 2لا نیشان دەدرێت. |
| چاککردنەوەی وێنەی 3لا | وێنەکانی ڤیدیۆی 3لا ڕاست و چەپ پێ دەکات. |
| ویزاردی 3لا | [ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێلی دیاریکراو دا هەیە.] لە ڕێگەی مێنووی ویزاردی 3لا شێوازی نیشاندانی وێنەی 3لا بە باشترین شێوە ئامادە دەکات. |
هۆشدار - دەربارەی تماشاکردنی وێنەی 3لا
لە کاتی تماشاکردنی وێنەی 3لا، چاک وایە کە بینەر بە ئەندازەی دوو ئەوەندەی پانتایی شاشەکە دوو بێت لە تەلەفزیۆنەکە.
ئەگەر لە داهاتوو فۆرمەتێکی پەخشی 3لا کە ئەم تەلەفزیۆنە پشتیوانی لێ ناکات ببێت بە فۆرمەتی ستاندارد، لەوانەیە پێویست بێت ئامێرێکی لاوەکی وەک سێت-تۆپ بۆکس بە کار بهێنی.
هۆشدار - دەربارەی بەکارهێنانی چاویلکەی 3لا
چاویلکەی 3لا نابێت بە جێگەی چاویلکەی بینایی، چاویلکەی هەتاوی، یان چاویلکەی چاوپارێز بە کار بهێنرێت. خراپ بەکارهێنانی چاویلکەی 3لا دەتوانێ ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە چاو.
چاویلکەی 3لا لە بارودۆخی خراپ دا هەڵمەگرە. گەرما یان سەرمای زۆر دەتوانێ ببێتە هۆی تێکچوونی لێنزەکان. چاویلکەی تێکچوو بە کار مەهێنە.
هیچ جۆرە زەبر و فشارێک مەخە سەر چاویلکەی 3لا. توندوتیژ مامەڵەکردن لەگەڵ چاویلکەی 3لا دەتوانی ببێتە هۆی خراپبوونی.
لێنزەکانی چاویلکەی 3لا (کە ڕووپۆشی جەمسەرسازیان هەیە) زۆر هەستیارن بە ڕووشاندن. تەنیا بە پەڕۆیەکی نەرم و خاوێن پاکی بکەوە. پەڕۆی پیس دەتوانێ ڕووپۆشی جەمسەرسازی لێنزەکان بڕووشێنێ.
بە شتی تیژ ڕووبەری لێنزی چاویلکەی 3لا مەڕووشێنە یان بە مادەی کیمیاوی خاوێنی مەکەوە. ئەگەر ڕووبەری لێنزەکان بڕووشێت، لەوانەیە وێنەی 3لا بشێوێت.