بۆ بینینی وێنە 3لا
وێنەگرتنی 3لا تێکنۆلۆژیەکە کە لە جیاوازیی کەمی نێوان چاوی ڕاست و چەپ سوود وەردەگرێت بۆ ئەوەی وێنەکان لەسەر تەلەفزیۆن هەروەکوو فەزای 3لای ژیانی ئاسایی مرۆڤ نیشان بدرێن.
  1. وێنەیەکی 3لا پەخش بکە یان سەیری کەناڵێکی 3لا بکە.
  2. چاویلکەی 3لا بکە چاوت.
  3. دوگمەی This is the 3D button on the Magic Motion remote control. فشار بدە بۆ ئەوەی بچیتە سەر شێوازی وێنەی 3لا.
  4. لە کاتی سەیرکردنی وێنەی 3لا، دەتوانی بە فشاردانی دوگمەی This is the 3D button on the Magic Motion remote control. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ لە شێوازی وێنەی 3لا بچیتە دەرەوە.
بەپێی سیگناڵی پێدراو، ڕەنگە جۆری 3لای مەوجوود جیاواز بێت.
بۆ گۆڕینی وردەکاریەکانی وێنەی 3لا
This is the Home button on the Magic remote control. ڕێککردنەکان وێنە ڕێککردنەکانی 3لا
لایەنە جیاوازەکانی وێنەی 3لا ڕێک دەکات.
شێوازی 3لا قووڵایی گونجاوی 3لا دیاری دەکات.
  • قووڵایی 3لا : قووڵایی 3لای نێوان شتەکە و زەمینەی پشتی دیاری بکە.
  • ڕوانگەی 3لا : وێنەی 3لا لە بەکارهێنەر نزیکتر یان دوورتر بکەرەوە.
زوومی دەنگی 3لا دەنگی باشترکراوی 3لا دابین دەکات.
دیمەنی ئاسایی وێنە ئیفێکتی 3لا لادەبرێت و وێنەکە بە شێوەی 2لا نیشان دەدرێت.
ڕاستکردنەوەی ڕەنگی 3لا ڕەنگی وێنە 3لاکان ڕاست دەکاتەوە.
  • بەپێ مۆدێلی تەلەفزیۆنەکەت، ڕەنگە ئامرازی ڕاستکردنەوەی ڕەنگی 3لای نەبێت.
چاککردنەوەی وێنەی 3لا وێنەکانی ڤیدیۆی 3لا ڕاست و چەپ پێ دەکات.
هۆشدار - دەربارەی تماشاکردنی وێنەی 3لا
لە کاتی تماشاکردنی وێنەی 3لا، چاک وایە کە بینەر بە ئەندازەی دوو ئەوەندەی پانتایی شاشەکە دوو بێت لە تەلەفزیۆنەکە.
لەوانەیە بە چاویلکەی جۆری شاتێر کە پێویستی بە شارژکردنەوە هەیە نەتوانی وێنەی 3لا بەدروستی ببینی.
ئەگەر لە داهاتوو فۆرمەتێکی پەخشی 3لا کە ئەم تەلەفزیۆنە پشتیوانی لێ ناکات ببێت بە فۆرمەتی ستاندارد، لەوانەیە پێویست بێت ئامێرێکی لاوەکی وەک سێت-تۆپ بۆکس بە کار بهێنی.
هۆشدار - دەربارەی بەکارهێنانی چاویلکەی 3لا
چاویلکەی 3لا نابێت بە جێگەی چاویلکەی بینایی، چاویلکەی هەتاوی، یان چاویلکەی چاوپارێز بە کار بهێنرێت. خراپ بەکارهێنانی چاویلکەی 3لا دەتوانێ ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە چاو.
چاویلکەی 3لا لە بارودۆخی خراپ دا هەڵمەگرە. گەرما یان سەرمای زۆر دەتوانێ ببێتە هۆی تێکچوونی لێنزەکان. چاویلکەی تێکچوو بە کار مەهێنە.
هیچ جۆرە زەبر و فشارێک مەخە سەر چاویلکەی 3لا. توندوتیژ مامەڵەکردن لەگەڵ چاویلکەی 3لا دەتوانی ببێتە هۆی خراپبوونی.
لێنزەکانی چاویلکەی 3لا (کە ڕووپۆشی جەمسەرسازیان هەیە) زۆر هەستیارن بە ڕووشاندن. تەنیا بە پەڕۆیەکی نەرم و خاوێن پاکی بکەوە. پەڕۆی پیس دەتوانێ ڕووپۆشی جەمسەرسازی لێنزەکان بڕووشێنێ.
بە شتی تیژ ڕووبەری لێنزی چاویلکەی 3لا مەڕووشێنە یان بە مادەی کیمیاوی خاوێنی مەکەوە. ئەگەر ڕووبەری لێنزەکان بڕووشێت، لەوانەیە وێنەی 3لا بشێوێت.