دامەزراندنی ئەپەکان
دەتوانی حیسابی LGیت بە کار بهێنیت بۆ ئەوەی ئەپە جۆربەجۆرەکان لەسەر تەلەفزیۆنەکەت دابنیت.

LG Content Store

  1. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی HOME فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای خوارەوەی شاشەکە دا My App button هەڵبژێرە.
  2. LG Content Store دەکاتەوە.
  3. لە نێو لیستی پۆلەکان دا پۆلێک هەڵبژێرە بۆ نموونە کاربەرنامە و یاریەکان یان پریمیەم. لیستی ئەپە بەردەستەکانی نێو پۆلی هەڵبژێرراو نیشان دەدرێت.
  4. لەنێو لیستەکە ئەپێک هەڵبژێرە کە بیکڕیت.
  5. زانیاریی ئەپەکە بخوێنەوە و پاشان لەسەر دامەزراندن کلیک بکە.
    ئەپە پارەییەکان، بەهاکەیان لەسەر شاشەکە نیشان دەدرێت. بۆ کڕینی ئەپ پێویستت بە پارەدان و سەلماندنی کڕین هەیە.
  6. دوای ئەوەی دامەزراندن تەواو بوو، دەتوانیت دەسبەجێ ئەپەکە بکەیتەوە. دەتوانیت هەموو ئەپە دامەزراوەکانی سەر تەلەفزیۆنەکەت ببینیت. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی HOME فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای خوارەوەی شاشەکە دا My App button هەڵبژێرە.
ئەو پۆلانە کە هەن بەپێی وڵات یان دۆخی دابینکردنی خزمەت جیاوازن.
دەتوانیت لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەکەت یان کۆمپیۆترەکەت ئەپ یان ناوەرۆک بکرێت، بەڵام تەنها لەسەر تەلەفزیۆن دەتوانیت بەکاریان بهێنیت.
ئەگەر بیرگەی تەلەفزیۆنەکەت جێگەی تەواوی نەبێت، دەتوانیت ئامێرێکی مێمۆریی دەرەکی بدەیت لە تەلەفزیۆنەکە و ئەپەکان لەسەری دابمەزرێنیت.
ناتوانیت درایڤێکی USB بە کار بهێنیت کە ئەپەکانی تەلەفزیۆنێکی تری تێدا بێت.
تماشاکردنی ناوەرۆکی VOD
[ئەم ئامرازە تەنها لە هەندێ وڵات هەیە.]
دەتوانیت دەسبەجێ دراماکان، فیلمەکان، و زۆر شتی تر کە ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێنەوە ببینیت.
  1. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی HOME فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای خوارەوەی شاشەکە دا My App button هەڵبژێرە.
  2. LG Content Store دەکاتەوە.
  3. لە نێو لیستی پۆلەکان دا پۆلێک هەڵبژێرە بۆ نموونە نمایشەکانی تەلەفزیۆن یان فیلمەکان. لیستی ئەپە بەردەستەکانی نێو پۆلی هەڵبژێرراو نیشان دەدرێت.
  4. لەنێو لیستەکە ئایتمێک هەڵبژێرە.
  5. زانیاریی ناوەرۆکەکە بخوێنەوە و پاشان ئێستا سەیربکە فشار بدە.
  6. بژاردەیەکی پەخش هەڵبژێرە. ڕەنگە بۆ پەخشکردنەوەی ناوەرۆکێک بە شێوازی پەخشی هەڵبژێرراو، ئەپێک پێویست بێت. ئەگەر ئەپەکە دانەمەزراوە، دایبمەزرێنە بۆ ئەوەی بتوانیت ناوەرۆکەکە پەخش بکەیتەوە.
  7. بۆ ئەپە پارەییەکان، پێویستت بە سەلماندنی پارەدان و کڕین هەیە.
  8. ناوەرۆکەکە بە شێوازی هەڵبژێرراو پەخش دەکرێتەوە.
ئەو پۆلانە کە هەن بەپێی وڵات یان دۆخی دابینکردنی خزمەت جیاوازن.
[ئەم ئامرازە تەنها لە مۆدێلی 3لا دا هەیە.] هەندێ ناوەرۆکی 3لا تەنها لەسەر ئەو تەلەفزیۆنە کە بۆی کڕدراون دەکرێ تماشا بکرێن.
بۆ کڕین و پەخشکردنەوەی ناوەرۆکی تایبەتی گەورەساڵان، سەلماندنی گەورەساڵی پێویستە.