بەکارهێنانی SIMPLINK
دەتوانیت بەئاسانی ئامێری جۆربەجۆری موڵتیمیدیا کە لە ڕێگەی HDMI وەسڵ کراون بە ڕیمۆمت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکە، کۆنترۆڵ بکەیت و بە کاریان بهێنیت.
  1. بە کابلێکی HDMI پۆرتی SIMPLINK HDMI Output بدە لە پۆرتی HDMI INی تەلەفزیۆنەکەت.
  2. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی HOME فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە Setting icon هەڵبژێرە.
  3. بچۆ بەشی Advanced Settings iconگشتی و SIMPLINK هەڵبژێرە.
  4. ئامرازی SIMPLINK لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنە.
  5. ڕێککردنەکانی هاودەمکردنی خودکاری هێز لەسەر هەڵکردن یان کوژاندنەوە دابنە. (ئەگەر ئامرازی Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دانرابێت، هەرکات ئامێرێکی وەسڵکراو لە ڕێگەی SIMPLINK هەڵ بکەیت تەلەفزیۆنەکەیش هەڵ دەکات. (کاتێک تەلەفزیۆنەکەت دەکوژێنیتەوە، ئامێرەکەیش دەکوژێتەوە.)
  6. ئامێری وەسڵکراو هەڵ بکە. کاتێک تەلەفزیۆنەکە ئۆتۆماتیک وەسڵ دەبێت بە ئامێرەکە، شێوازی پێدان دەگۆڕدرێت.
    ئەگەر ئامێرەکە خۆی وەسڵ نەبوو بە تەلەفزیۆنەکە، لەسەر دوگمەی Input (پێدان) کلیک بکە.
ئەم ئامرازە تەنیا لەگەڵ ئەو ئامێرانە کار دەکات کە لۆگۆی SIMPLINK logo لەسەریان هەیە. بزانە لۆگۆی SIMPLINK لەسەر ئامێرە دەرەکیەکە هەیە.
ئەگەر ئامێرەکە خسڵەتە پێویستەکانی نەبێت، لەوانەیە بەکارهێنانی ئەو ئامێرە کێشەی هەبێت.
بۆ بەکارهێنانی SIMPLINK پێویستت بە کابلی خێرای HDMI® و ئامرازی CEC (Consumer Electronics Control) هەیە. پینی 13ی کابلی خێرای HDMI® بۆ گواستنەوەی دەیتا لە نێوان ئامێرەکان دا بە کار دەهێنرێت.
ئەگەر دەتەوێت دەنگ لە ئامێرێکی دەرەکیەوە کە بە کابلی HDMI وەسڵ کراوە بڵاو ببێتەوە، SIMPLINK لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنە.
ئامرازە پشتیوانیکراوەکانی SIMPLINK
پەخشکردنی خێرا
کاتێ کە ئامیرێکی موڵتیمیدا دەکەیتەوە، دەتوانیت دەسبەجێ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە تماشای ناوەرۆکی نێو ئامێرەکە بکەیت بێ ئەوەی ناچار بیت شتێک کۆنترۆڵ بکەیت.
کۆنترۆڵ کردنی ئامێرەکان بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن
توانای ئەوە ددەدات بە بەکارهێنەر کە بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن ئامێرەکانی موڵتیمیدیا کۆنترۆڵ بکات و ناوەرۆکی موڵتیمیدیا تماشا بکات.
مومکینە کارایی نیشاندەری ڕیمۆت کۆنترۆڵ سنووردار ببێت.
پاوەری سەرەکی کوژاوەتەوە
ئەگەر ئامرازی Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی "هەڵکراو" دانرابێت، هەرکات تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە هەموو ئەو ئامێرانەیش کە لە ڕێگەی SIMPLINK وەسڵ کراون دەکوژێنەوە.
پاوەری سەرەکی هەڵکراوە
ئەگەر لە بەشی ڕێککردنەکانی SIMPLINK دا ئامرازی Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی "هەڵکراو" دانرابێت، هەرکات ئامێری وەسڵکراو لە ڕێگەی SIMPLINK هەڵ بکەیت خۆی تەلەفزیۆنەکەیش هەڵ دەکات.