گرێدانی 3G/4G چیە؟
ئەم ئامرازە بە تەلەفزیۆنی هۆشمەند ڕێگە دەدات کە بە کەڵکوەرگرتن لە تۆڕی 3G/4G وەسڵ ببێت بە تۆڕێکەوە.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە، پێویستت بە USB دۆنگڵی 3G/4G هەیە. ئەگەر دەتەوێت USB دۆنگڵی 3G/4G بکڕیت، تکایە پەیوەندی بکە بە دابینکەرێکی خزمەتی 3G/4G لە ناوچەکەت.
USB دۆنگڵی 3G/4G تەنیا لەگەڵ هەندێ دۆنگڵی دیاریکراو دەسازێت. بۆ ڕێگردن لە هەرجۆرە کێشەیەک، چاک وایە لەسەر تەلەفزیۆنەکەت جۆر و کارایی دۆنگڵ چێک بکەیت.
هیندستان
E173(3G)‎، E1731(3G)‎، E1732(3G)‎، E303c(3G)‎، E369(3G)‎، E392u-92(4G)‎
ئەندۆنیسیا
هواوی E3276(4G)‎، Sierra Wireless Air Card 320U(4G)‎
میسر
ڤۆدافۆن E303(3G)‎، Mobinil E173(3G)‎
ڕەنگە بەپێی سیگناڵی 3G/4G خێرایی گەڕان لە ئینتەرنێت جیاواز بێت.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
وەسڵبوون بە تۆڕێک بە کەڵکوەرگرتن لە USB دۆنگڵی 3G/4G
  1. ئەگەر USB دۆنگڵی 3G/4G بدەیت لە تەلەفزیۆنێکی هۆشمەند، تەلەفزیۆنەکە خۆی بۆ خۆی وەسڵ دەبێت بە تۆڕێکەوە.
  2. ئەگەر دوای وەسڵبوون خێرایی تۆڕەکە لە خوارەوە بوو و ناجێگیر بوو، بچۆ بەشی HOME button on the remote controlSetting iconAdvanced Settings iconتۆڕگرێدانی 3G/4Gدۆخی تۆڕی 3G/4G و بەشی دووبارە گرێدان هەڵبژێرە.
  3. ئەگەر هەر وەسڵ نەبوو و کێشەی هەبوو، پەیوەندی بکە بە دابینکەری خزمەتی 3G/4G.
ئەگەر دەتەوێت بە شێوەی دەستی خاڵی دەسپێگەیشتن دیاری بکەیت، بچۆ بەشی HOME button on the remote controlSetting iconAdvanced Settings iconتۆڕگرێدانی 3G/4Gرێکبەندی خاڵی دەستگەیشتن، ئەو خاڵی دەسپێگەیشتنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕێکی بکەیت، و پاشان بەشی بژارکردن هەڵبژێرە بۆ ئەوەی APN، ژمارەی لێدراو، ناوی بەکارهێنەر، و نهێنوشە ی پێ بدەیت. (دەتوانیت زانیاریی وردتر لە دابینکەری 3G/4Gی خۆت وەربگریت.)