هەڵبژاردنی شێوازی وێنە


وێنەرێکبەندەکانی دۆخی وێنەدۆخی وێنە | گەش |
| بە زیاترکردنی کۆنتراست، ڕووناکی و درەوشاوەیی، شەفافیەتی وێنەکە زیاتر دەکات. |
| ستاندارد |
| وێنەکە بە کۆنتراست، ڕووناکی و درەوشاوەیی ئاسایی نیشان دەدات. |
| ئابوری / APS |
| [ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.] ئامرازی وزەپارێز ڕێککردنەکانی تەلەفزیۆنەکە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی ڕێژەی مەسرەفکردنی کارەبا کەم بکاتەوە. |
| سینەما |
| شاشەکە بۆ تماشاکردنی فیلم ئامادە دەکات. |
| وەرزش / تۆپی پێ / Cricket |
| بە باشترین شێوە شاشە ئامادە دەکات بۆ تماشاکردنی یاریە وەرزشیەکان. وێنەی جموجووڵە توندەکان وەکوو تێهەڵدان یان فڕێدانی تۆپ ڕوونتر دەکاتەوە. ناوی وەرزشەکان ڕەنگە بەپێی ناوچە جیاواز بێت. |
| یاری |
| شاشەکە بۆ یاریکردن ئامادە دەکات. |
| فۆتۆ |
| [تەنیا لە مۆدێلی Ultra HD دا] ئەم حاڵەتە بە باشترین شێوە ڕێک دەکرێت بۆ تۆماشاکردنی وێنە. ئەم حاڵەتە وێنەکان ساف نیشان دەدات و ڕێژەی لەدەستچوونی کوالیتیی ئەسڵیی وێنەکە دەگەیەنێت بە کەمترین ئاست. |
Expert |
| بە کەسێکی پسپۆر یان کەسێک کە بایەخی زۆر بە کوالیتیی وێنە دەدات ڕێگە دەدات کە باشترین حاڵەتی نیشاندانی وێنە هەڵبژێرێت. ئەم بژاردە مێنوویەکی میزانکردنە بۆ ئەو کەسانە کە بڕوانامەی ISF-یان بۆ میزانکردنی کوالیتیی وێنە هەیە. (لۆگۆی ISF تەنیا لەسەر ئەو تەلەفزیۆنانە کە بڕوانامەی ISF-یان پێ دراوە دەکرێ بە کار بهێنرێت.) ISFccc : کۆنترۆڵی کالیبرەکردنی خاوەن بڕوانامەی ڕێکخراوی زانستی وێنەگری |
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن یان وڵات جیاوازن.
بەپێی سیگناڵی پێدراو، ئەو شێوازی وێنە کە هەیە ڕەنگە جیاواز بێت.
بژاردەی 'پسپۆر' بژاردەیێکە کە بە کەسی پسپۆر ڕێگە دەدات بە کەڵکوەرگرتن لە وێنەیەکی تایبەت کوالیتیی وێنەی سەر شاشە لەسەر گونجاوترین شێواز میزان بکات. لەبەر ئەمە، ڕەنگە ئەم ئامرازە بۆ وێنەیەکی ئاسایی تەئسیری نەبێت.